"an independent online kurdish website

هاوینی ١٣٧٢ ئێمە وەکوو هێزی ئاگریی مەڵبەندی شیمالی حیزب بڕیارمان دا گەشتێکی سیاسی و نیزامی لە ناوچەی سەلماس شپیران ئەنجام بدەین، پاش چەند ڕۆژێک گەشتی سیاسی ، نیزامی و تەماس گرتن لە گەل خەلک ،بریارمان دا عەمەلیاتێک لە دژی هێزەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرێوەبەرین.naji_feqepur

بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەیەکی فەرماندەرانی نیزامیمان لە ناوچەی شپیران ساز کرد ، و لە کۆبوونەوەکە دا لە لە سەر گوردانی گوندی دێلەزی لە ناوچەی شپیران ساغ بووینەوە کە هەم ناوەندی هەرە گەورەی هێزەکانی ڕێژیم بوو، هەم کۆەمڵێک فەرماندەر و مۆرەی گرینگی ڕێژیم لەوێ دەمانەوە و هەمیش دەستێکی باڵای لە سەرکوتی خەڵک و شەڕ بە دژی هێزی پێشمەرگە هەبوو.

گوردانی گوندی دێلەزی کەوتبووە قەڕاغ گوند. جاش و پاسدار لە نێو دێ دا بە شەو ڕۆژ دەسوورانەوە و دەکەوتنە گیانی خەلکی زەحمەتکێشی ئەم گوندە و بەربینگیان پێدەگرتن .

 پێویستە بگوترێ دێلەزی گەورەترین گوند و لە هەمانکاتدا ناوەندی ناوچەی شپیرانە . لە باری جۆغرافیایی یەوە نیزیکە لە سنووری نێوان سەڵماس لە ڕۆژهەڵات و سەر ئەلباک(باشقەڵا) لە باکووری کوردستان و سروشتێکی زۆر دڵڕفێنی هەیە. پشتی ئاوایی شاخێکی بەرز و پێشەوەی گوند دەشتێکی وەرزێڕی یە. خوارەوەر دەشتەکەش گەلیی دێلەزی و چۆمە بە ناوبانگەکەیەتی کە لە نیهایەتی دا دەبێتەوە چەمی سۆلە و سەرچاوەی ئاوی سەڵماس.

ئەوە بوو پاش شناسایی کردنی شوێنی عەمەلیات و وەرگرتنی زانیاریی پێویست لە سەر گوردانەکە ، ئەوجار دەستمان کرد بە داڕشتنی گەڵاڵەی عەمەڵیاتەکەمان. فەرماندە نیزامییەکان کۆبوونەوەیەکیان پێکهێنا و لەو کۆبوونەوەیە دا گەڵاڵەی بەرێوە بردنی عەمەلیاتەکە داڕێژرا کە دە ئەسڵ دا مەبەست گرتن و تەفروتوونا کردنی گوردان بوو. بۆ دەست بە سەر دا گرتنی کوردان ئەو هێزەی کەلە بەردەستمان بوو، بە شێوەیە دابەش کرد:

 سێ تیم دەست نیشان کران: وەک دوو تیمی ئاگر باران و ئەوی تریان تیمی هێرش بۆ سەر گوردانە کە بوو.

بەرپرسی یەکێک لە تیمەکانی ئاگر باران بە ئەستۆی من بوو، هێشتا دەوروبەری کاتژمێرێک ڕۆژ مابوو و ئێمە لە شوێنەکە نیزیک بووینەوە . گەیشتینە شوێنە دیاری کراوەکانی خۆمان، لەوێ جێگیر بوون . شوێنەکەمان دەروانییە سەر گوردانەکە و هەروەها تیمی هێرشیش گەیشتە شوێنی دیاری کراویان ، بەڵام جموجۆلی نێو گوردانەکە وەکو جاران نەبوو. هێزێکی زیاتر دەبیندرا لە نێو  خودی مۆلگەکە دا .

 ئێمە بێ خەبەر لەوەی کە ئەو ڕۆژە چەند گرووهی زەربەتی سەلماس شپیران و لە گەل یەگانی سەلماس،شپیران هاتوونەتە نێو گوردانەکە و وادیار بوو ەهستیان بە بوونی هیزی پێشمەرگە لە ناوچە کردبوو. پێویستە لێرە دا بگوترێ یەگانی سەلماس شپیران، پێک هاتبوو لە پیسترین جاش،پاسدار و بەسیجیی سەلماس شپیران کە لە ئازار و ئە شکەنجەی بنەمالەکانی پێشمەرگە و خەلکی بێ دیفاعی ناوچە دا دەستیان نەدەپاراست.

پاش جێگیر بوونی تیمەکان لە شوێنە دیاری کراوەکانی خۆیان ،تیمەکانی ئاگر باران دەستیان کرد بە ئاگرباران کردنی نێو مۆلگەکە.پاش ٢٠دەقە ئاگربارانی زۆر تووند، دوژمن بەو هێزە زۆرە و بەو ئیمکاناتەی لە بەر دەستی دا هەبوو لە نێو گوردانەکە دا نەیتوانی هیچ بەربەرەکانیەک بکات . بەس ڕایان دەکرد. بەڵام لە بەر نەشارەزایی تیمی هێرش لە جۆغرافیایی ناوچە کە ،لەوێ برێک تەئخیر بوون و نەیان توانی لە کاتی خۆی دا بگەیە جێگای مەبەست.

لەو کاتە دا بوو تۆپ وخومپارەباران دەستی پێ کرد، زۆر بەخەستی لە چەند شوێنێک را تۆپ بارانی دە کراین. تۆپ بارانە کە زۆر تووند بوو ،شەریش زۆر گەرم ببوو، تیمی لە هێرش هەولی پێشرەوی دەدا بوو بۆ نێو گوردانەکە . شەرە نارنجۆک دەستی پێ کرد بوو . تیمەکانی دیکەش بە چەکی سووک و نیوە قورس ئاگریان بەسەر مۆلگەکە دا دەباراند.ئیدی شەویش بەسەر دا هاتوو و زۆریش تاریک ببوو ،بەڵام ناوچەکە لە بەر گڕی تۆپ و کاتیۆشا ڕووناک دەبووە . دەوروبەری دێیەکەش کیشەگیای زۆری لێ هەبوو و زۆربەیان لە بەر تۆپ بارانەکە ئاگریان گرتبوو و دەسووتان و هەموو لایەک تۆپ بارانی گوندەکە دەکرا.دەوروبەری گوند،نێو گوند لە سەر جادەی خوارەوەی گوند و دەتوانم بلێم تا نێو تێلدڕووی گوردانیش کەوتوو بوو بەر تۆپ بارانی رێژیم . لەدەقەیەک دا جاری وابوو زیاتر لە ١٠ گولە تۆپ و خۆمپارە و کاتیۆشا وە ئەرزی دەکەوتن.ئێمە وەک هەر دوو تیمی ئاگر باران پاش ئاگر بارانێکی زۆر جێگای خۆمان چۆل کرد و هاتین بۆ نێو گوندە کە لەوێ هەر دوو تیمی ئاگر باران یەکمان گرتەوە . بەڵام تیمی هێرش هێشتا جێگای خۆی چۆلی نەکرد بوو و دەوروبەری گوردانەکە شەریان دەکرد.

من لە گەل شەمسەدین ڕەسووڵی(ڕووحی شاد) چووین بۆلای تیمی هێرش لە سەر مۆلگەکە .لەوێ لە گەڵ تیمی هێرش یەکمان گرت و پاشەکشەمان کرد. ئێمە لە جادەی نێو گوند دەهاتین بۆ خوارێ لە سەر جادە و لە بنێ گوندەکە دەیان مانگا و ئاژەڵی خەلک لە بەر تۆپ بارانەکە کوژرا بوون و لاشەیان لە سەر زەوی کەوتبوون .

دەستمان لە سەر هەموو گوردانەکە دا نەگرت.بەڵام زەبرێکی یەکجار زۆر وە دوژمن کەوتوو و ژمارەیەکی زۆر ئەفرادی رێژیم کوژران و بریندار بوون .

لەو عەمەلیاتە دا یەک پێشمەرگە بە ناوی وەلی وەلی زادە (ڕووحی شاد)بە سووکی بریندار بوو ،

بەڵام بەداخەوە دوو کەس خەلکی گوندی دێلەزی بەهۆی تۆپ و خومپارەبارانی رێژیمەوە شەهید بوون و زەرەرێکی یەکجار زۆری مالیش وە خەلکی گوند کەوت.

من بە کورتی باسی ئەم ئەمەلیاتەم کرد ،بەڵام زەبرێکی کاریگەر وە رێژیم کەوتوو و چەندین مۆرەی گرینگی رێژیم لە ناوچەی سەلماس شپیران لە ناو چوون بۆ نموونە کەسێکی وەک “قەمەری” . هەر لە گورووهی زەربەت و یەگان جەندن جاش و بەسیجیی بە ناوبانگ کوژران و بریندار بوون کە خەڵک بە بیستنی ئەو هەوالە، شادی کەوتەوە نیویان.

دوای ئەم عەمەلیاتە رێژیم ئەم گوردانەی لە نێو دێ یڕا گواستەوە بۆ دەرەوەی گوند. ئیدی خەلک لە دەستی جاش و پاسدارەکان لە نێو گوندی دێلەزی دا ڕزگاریان بوو . دوای ئەم زەربە قورسە نە یان دەوێرا بێنە نێو گوند و ئازاری خەلک بدەن. ئەوانی ئازاری خەلکیان دەدا بەشێکی زۆریان کوژران یان بریندار بوون کە هیندێکیان کەوتنە سەرفیلچێر بۆ هەتا مردن.

دوای ئەم عەمەلیاتە خەلکی گوندی دێلەزی هەر چەندە دوو شەهیدیان دا بوو لە باری مالیش زەرەرێکی زۆریان دیتبوو بەڵام زۆر خۆشحاڵ بوون بە تەنبی کردنی بەکرێگیراوانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سەلماس شپیران.

تا بیرەوەری یەکی دیکەش هەر دە خۆشیدابن

 


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی