"an independent online kurdish website

دوانێوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، کوردەکانی دانیشتووی شاری ئیسکیلستونا و دەورووبەری بە سەرپەرستی کومیتەی حیزب و یەکێتی کوردان و یەکێتی لاوان26ysermawez-suid-2015-12-05_0

ی شاری ئێسکیلستونا، بە مەبەستی بەڕێوەبردن و بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادی ٢٦ی سەرماوەز ” رۆژی پێشمەرگەی کوردستان”  لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و شادیدا لە دەوری یەک کۆ بوونەوە و جێژن و ئاهەنگیان گێڕا.

ئەو رێوڕەسمە بە بەشداری ئەندامان،کادرو و پێشمەرگە و بنەماڵە حیزبییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی شاری ئیسکیلستونا و دەورووبەری و هەروەها نوێنەری چەند حیزب و لایەنی سیاسی و فەرهەنگی کورد و کوردستانی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ” ئەی رەقیب”  لە لایەن لاوانی خوێنگەرمی ئەو شارەوە و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، دەستی پێکرد.

پاش بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە خاتوو ” مەهاباد مینوزادە و شارا کاکایی” بە مەبەستی ڕێزلێنان لە بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکان، داوا دایکە ” زەینەب خێزانی شەهید مەلا ” ئەحمەد دەروێشی” و کاک خاڵەند برای شەهید ” ئیدریس ڕەشیدی و محەممەد ئەمین ڕەشیدی” کرا کە وەک پێشمەرگەی دێڕین و ئەندامانی دوو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای کورد و کوردستان،  مۆم یادی 70 ساڵەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان داگیرسێنن.

دواتر ڕێگا درا بە پێشمەرگەی بە ئەزموون و ئەندامی کۆنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، مام حەسەن زارعی کە ناسراوە بە ” حەسەن سەرسپی” بە ووتە بەنرخەکانی ڕێوڕەسمەکە بەکاتەوە.

پاش کردنەوەی ڕێوڕەسمەکە، ئەم پەیام و برووسکانەی خوارەوە خوێندرانەوە.

پەیامی کومیتەی حیزب لە شاری ئێسکیلستونا لەلایەن ” حەبیب بەهرامی” بەرپرسی کومیتەی حدکا لەو شارە خوێندرایەوە.

پەیامی کومیتەکانی یەکێتی کوردان و یەکێتی ژنان لە شاری ئێسکیلستونا لەلایەن ” هێرش بەهرەمەند” خوێندرایەوە.

پەیامی کومیتەی یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئێسکیلستونا لەلایەن خاتوو ” مەندانێ کاکایی” خوێندرایەوە.

برووسکەی پیرۆزبایی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان لە سوید.

برووسکەی پیرۆزبایی پارتی دێموکراتی کوردستان لجنەی سوید.

 

برووسکەی پیرۆزبایی مەلا محەممەد جوانڕۆیی کە ناسراوە بە ” ئەبو تارا” لە کوردستانەوە لە ڕێگای تەلەفۆنییەوە سەبارەت بەو پەزن و پیرۆزە.

برووسکەی پیرۆزبایی حیزبی شوعی کوردستان.

برووسکەی پیرۆزبایی کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئێسکیلستونا.

برووسکەی پیرۆزبایی ماڵپەڕی خاکەلێوە لە سوید.

دوو پارچە شیعر سەبارەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن عارف عەزیزییەوە.

دواتر ئومێد محەممەدی و گوڵاڵە عەزیزی، چەند گۆرانییەکیان پێشکەش کرد.

شایانی باسە بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە بە بەشداری گۆرانی بێژی دەنگ خۆش ” شۆڕش بۆکانی” و موسیک ژەن خدیر زیزوو، بە شادی و هەڵپەڕکێ و کەیف و خۆشی تا درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا و بە چەپڵە ڕێزان و بزە و پێکەنینی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا

یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا

یەکێتی کوردان ـ ئێسکیلستونا

٧ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی

١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی

تکایە بۆ بینینی وێنەی زۆرتر ئێرە کلیک بکەن ، ئاڵبۆمی تایبەت بە 26ی سەرماوەز

26ysermawez-suid-2015-12-05_1


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی