چیت بۆ باسکه‌م؟
کاره ساتی دێوی زیندوو
یا داستانی خوای ونبوو 
چیت بۆ باسکه‌م؟
ملی په‌ڕیو
قاچی بڕاوه
ده‌ستی قرتاو
یا سێداره و
په‌تی پساو
چیت بۆ باسکه‌م؟
گوندی ڕووخاو
مه‌رگی ژێر سه‌هۆڵ و
ناوئاو
یا چیرۆکی
شاری سووتاو
چیت بۆ باسکه‌م؟
مێژووی شێواو
زمانێکی مه‌نع کراو
یا کلتوورو
وڵاتی بێ‌ناو
چیت بۆ باسکه‌م؟
کاره ساتی دێوی زیندوو
یا داستانی خوای ونبوو
چیت بۆ با سکه‌م؟
کۆچی ناچاری و
به لێشاو
یان” یا سای
ئابڕو پێنه‌ماو
چیت بۆ با سکه‌م؟
چه‌قۆ و که‌سه‌ر
بۆنی خوێن
ڕیش و ڕدێن
یا جه‌سته‌ی بێ ده‌ست و
بێ سه‌ر
چیت بۆ با سکه‌م؟
ده‌نگی خنکاو
کۆیله و ئه‌نفال
یا سامان و
کچی دزراو
چیت بۆ با سکه‌م؟
کۆچی زارۆک، به پێی په‌تی
قه‌سابخانه، نه‌هامه‌تی
قوتابی، بێ دایک و بێ باو
یا گێچه‌ڵی شێخی خه‌رفاو
چیت بۆ با سکه‌م؟
کاره ساتی دێوی زیندوو
یا داستانی خوای ونبوو
چیت بۆ با سکه‌م؟
بۆنی باڕووت، بۆنی دووکه‌ڵ
گرمه‌ی بۆمبا، ته‌قه‌ی تفه‌نگ
یا گۆڕی کۆمه‌ڵ به کۆمه‌ڵ
چیت بۆ با سکه‌م؟
ئاوی حه‌یات
هه‌ڵ ئاوهسین
که‌وڵ کردن
مل ژێ کردن
یان اڵله، اڵله‌ی خولافات
چیت بۆ با سکه‌م؟
کاره ساتی دێوی زیندوو
یا داستانی خوای ونبوو
سولەیمان ئەحمەدنژاد
2015/12/07