(١)له‌م ماوه‌ی یەک ساڵی ڕابردوودا كه‌پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموكراته‌كان له‌ڕێی چالاكانی سیاسی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی بەگشتی و
هاوڕێیانی كه‌مپه‌ینی یه‌كی به‌فرانبار بەتایبەتی ببوو به‌مژاری ڕۆژی كوردستانی ئێران و له‌میدیاكاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو باسی لێوه‌ده‌كرا هیوا و هومێدێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌ناو حیزب و خه‌ڵكدا سازببوو كه‌ئیتر یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو باڵه ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌داسه‌د مسۆگه‌ر ده‌بێ. ڕۆژەکان هاتن و ڕۆیشتن… شه‌وان تێپه‌ڕین… به‌ڵام به‌داخه‌وه كای كۆن سه‌رله‌نوێ به‌باكرا و قرتماغه‌ی برینه كۆنه‌كان سه‌ری هه‌ڵدا و ئه‌وه‌ی نه‌ده‌با كوترابا به‌میدیایی كرا…دیارە هیچ عه‌قلانییه‌تێكی سیاسی له‌پشت یه‌كنەگرتنه‌وه نەبوو. تەنیا و تەنیا بیانوو بوو، بیانووی سه‌یروسه‌مه‌ره كه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌ده‌پاراست به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت دژی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری دوو باڵه‌كەش‌بوو. ده‌سته‌وداوێنی هه‌موو لایه‌ك بووین… ئه‌وه‌ی ده‌نكه‌جۆیه‌كی پاشای خواردبوو هانامان بۆ برد… سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و ڕووناكبیر و هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندامی حیزبی نه‌مان بۆمان نه‌یه‌نه‌قسه‌كردن… زۆریان كوت و كه‌می بیسرا… سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر میدیا به‌رده‌وام مژده‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌خه‌ڵك ده‌دا… به‌ڵام وێده‌چوو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌كان ده‌گوترێ له‌گه‌ڵ قسه‌ی ژووره‌كان جیاواز و دژوازن. كوڕه‌كانی كه‌مپه‌ینی یه‌كی به‌فرانبار به‌تێكڕا شه‌و و ڕۆژ به‌سازدانی دیمانه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی، كۆڕ و كۆبوونه‌وه، نووسین، قسه‌کردن له‌سه‌ر میدیاكان و… ده‌یان چالاكی دیكه،به‌هیوا بوون بتوانن ده‌نگیان بخه‌نه‌پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی ٨ ساڵ بوو بێ‌وچان هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه‌یان ده‌دا. تۆڕێكی پان و به‌رین له‌ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور تا ئورووپا و ئه‌مریكا و كانادا سازببوو كه‌ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانییه به‌ڕێوه‌به‌رن. سه‌رتان نه‌هێشێنم … داستانی ئه‌م یه‌كساڵه‌ده‌بێ بخرێته‌دوو توێی كتێبه‌وه‌ده‌نا به‌به‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌كۆتایی نایه…
(٢) ئەوەی من بۆی دەچم وەک هۆکاری یەکنەگرتنەوەی ئەم دوو باڵە، لە دوو چه‌مكی ”لاساری” و ”وێكهه‌ڵكردن”دا خۆی دەبینێتەوە کە بە کورتی لە خوارەوە باسیان لێوەدەکەم: ئەدەبی زارەکی ئاوێنەی باڵانوێنی رەفتاری تاک و کۆمەڵی کوردە. بەیتەکان وەک گەنجێکی سەربەمۆر بۆ ئەوە دەبن کە پاش سەدان ساڵ خوێندنەوەیەکی ئەمڕۆییان بۆ بکرێ و لەگەڵ واقیعی ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی بەراوەردبکرێن. یەکێ لەم چەمکانە کە وەک دیاردەیەکی زەق وەک تایبەتمەندییەکی نەرێنی لە کارەکتێری سەرەکی بەیتەکاندا دەبینرێ ”لاساری”یە! لاساری لە حەەوزەی رەوانناسی کۆمەڵایەتیدا لێکەوتەی نەرێنی لە خۆی بەجێدێڵێ و دواجار بەر بە گەشەی کەسێتی و کۆمەڵایەتی دەگرێ و دەبێتە هۆی پێداگری تاکێک، تاقمێک، کۆمەڵێک، حیزبێک و… لەسەر دەنگی ناڕەوای خۆێ! دیارە کەم نین ئەم نموونانەی کە لاساری هەندێ تاک یان لایەنی سیاسی وڵاتێکی بەرەو هەڵدێری نەمان بردووە، کە هەندێ نەوی کێشان و تەنازول دەیتوانی پێش بە کارەساتەکە بگرێ.لە بەیتی لاس و خەزاڵدا، کاتێ لاس بە تیری چڵکنان دەپێکرێ، خۆ ئەگەر هەر ئەوکات تیرەکەی لە شلکەی رانی دەرکێشابا ژاری تیرەکە بە دەمارەکانیدا نەدەگەڕا و گیانی لە دەست نەدەدا، بەڵام لاساری بۆ سەلماندنی ئەوینەکەی بەرامبەر بە خەزاڵ وای لێکرد ئەم کارە نەکا. لە بەیتی خەج و سیامەنددا، ئەگەر سیامەند لەخۆڕا ملی دەبەر ملی کەڵیچە نەنابا، بە زەبری شاخی کەڵیچە بە پەلی دارەبەنێ نەدەبۆوە و ئەم چارەنووسە تراژیکەی بە نسیب نەدەبوو. پێشکەشکردنی خاتووزین لە لایەن قەرەتاژدینی برایەوە بۆ کاکەمەم لە کاتی کایەی نەردێندان ئەویش سێ جاران و قەبووڵ نەکردنی لە لایان مەمەوە رێک ئەم لاسارییەیە کە بەرۆکی مرۆڤی کوردی بەدرێژایی مێژوو گرتووە. لە مێژووی هاوچەرخیشدا نموونە زۆرن بۆ سەلماندنی ئەم راستییە کە بەدەر لە داووتەڵەکەی دوژمن و نەیارەکەی، لاساری خۆی لەگەڵ خۆی هۆکاری بەشێکی گەورەی نسکۆ و هەرەسەکانی بووە. واتە لە چەمکی لاساریدا ”ئەوی تر” بوونی نییە بەڵکوو ئەوە خودی خۆیەتی کە لەگەڵیا دەکەوێتە دژایەتی!ئەم دیاردەیە تەواوی کەلێن و قوژبنی ژیانی تاک و کۆمەڵی کوردەواری تەنیوە، لاساری رەشۆکی (لجاجت عوامانە) و لاساری بژاردە سیاسی کۆمەڵایەتییەکان دۆخی ژیانیان بەرەو ئاقارێک بردووە کە نەک لە ناوخۆی کۆمەڵگای کوردی‌دا بەڵکوو لە لای بێگانەش روخساری سیاسی کۆمەڵایەتی کورد خەوشدار بووە، ئەم پەتا لێوەگرە رەنگە لە ناو خەڵکی ئاسایی‌دا شوێنکەوتێکی نەرێنی کۆمەڵایەتی بنێتەوە، بەڵام کاتێ لاساری دەگاتە ئاستی بژاردەی سیاسی دەبێتە هۆی لە کیسچوونی دەسکەوتی‌گەلێ کە بە رژانی خوێنی هەزاران شەهید و کاولبوونی ماڵی خەڵک وەدەست هاتووە. بۆیە یەکنەگرتنەوەی دوو باڵی حیزبی دێموکرات بێجگە لە لاساری بەدڵنیاییەوە هیچی تر نییە. خەساری سەرەکی لاساری ئەوەیە کە رەوتی پرۆسەکان و دانوستانەکان و هاوکێشە سیاسییەکان بە جۆرێ دەخاتە بنبەستەوە و بە چەشنێ رەوتەکە وەها درێژخایەن دەکاتەوە کە دواجار خەڵک و لایەنەکان تووشی چەشنێ تاقەت‌پرووکێنی دەکا و ئاستی تابشتی خەڵک و لایەنەکان تا رادەیەکی بەرچاو نزم دەکا و دەرئەنجاماکەی رەنگە هەڵەی کوشندەی لێبکەوێتەوە وەک توندوتیژی یان سازبوونی جەریاناتێکی پێکهاتەشکێن کە لە نۆرمی سیاسەتکردن لادەدەن. بەڵام ئەوەی کە لە فەرهەنگی سیاسی‌دا دەتوانێ پاشەکشە بە لاساری بکا، وێکهەڵکردنە. وێکهەڵکردن سەرەڕای ئەوەی کە وەک چەمکێک لە دێرزەمانەوە بوونی هەبووە، لە ڕوانگەی مێژوویی‌یەوە وەک دوکتورینێک لە بیر و کردەوەی سیاسی لە نێو جەرگی شەڕە ئاینییەکانی سەدەی شازدەدا خویا بوو. لە ڕاستیدا وێکهەڵکردن بەرهەمی پرۆتێستانیزمە، ئەو کات کە شەڕی نێوان باوەڕە مەزهەبییەکان و بیرە دژبەرەکان ڕێی لە هەر چەشنە سازان و بەیەکەوەهەڵکردنێک گرتبوو، لە جەنگەی ئەم شەڕەدا چەمکی وێکهەڵکردن یان بە واتایەک سینگ‌فراوانی بۆ بەرگری لە توندوتیژی و کوژرانی زیاتری ئینسانەکان بەئەسپایی وەک ڕێکاریک خۆی خزاندە نێو کێشەکەوە. ئێستاش لەداوی سەدان ساڵ چەمکی وێکهەڵکردن لە کۆمەڵگا جۆربەجۆرەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو دژ بە چەمکی لاساری بۆتە هۆی بەدیهاتنی ژیانێکی هێمنانە و بەدوور لە توندوتیژی. کاڕڵ پۆپێر پێیوایە بێتوو سنوورەکانی وێکهەڵکردن بترازێن، کۆتایی بە ژیانی پێکەوەهەڵکردن و بەیەکەوەسازان دێ و ئەمە مەترسییەکی یەکجار گەورەیە. هەربۆیە بۆ ئەوەی سنوورەکانی وێکهەڵکردن نەبەزێندرێن هێورکردنەوەی دۆخ، دیالۆگ و سازان مەرجی بنەڕەتین. ئەگەر لاساری و وێکهەڵکردن دوو رووی یەک دراو بن ئەوە لە سەرەتای مێژووی کوردەوە تا هەنووکە لاساری وەک پشکی شێر بەردەوام وەبەر کورد کەوتووە!
(٣) زۆر جاران لەم‌سۆشیاڵ میدیایه‌دا هه‌ندێ وێنه‌ی به‌نرخی ساڵانی ڕابردوو ده‌بینی كه‌زۆر کاریگەرن و ناخت ده‌هه‌ژێنن. له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسە واتە یه‌كگرتنه‌وه، وێنه‌یه‌كم دیت كه‌زیاتر له‌م ساته‌دا وه‌ك ئاره‌زوو ده‌چێ. وێنه‌كه شایی و زه‌ماوه‌ندێك نیشان ده‌دا كه‌تێیدا به‌ڕێزان مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌و كاك مسته‌فا هیجری له‌ناو گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌كدا به‌ده‌م بزه‌وه شان هه‌ڵده‌ته‌كێنن و…وه‌ك چۆن سه‌ركردایه‌تی هه‌رتك لا به‌ده‌یان جار بۆخۆشیان دانیان پێداهێناوه كه كێشه‌كانیان هیچ بنه‌مایه‌كی فكری نییه‌و سه‌لیقه‌ییه، گومانم نه‌ماوه بێتوو له‌كۆیه زه‌ماوه‌ندێك ساز بێ و ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ش بانگێشت كرێن و ده‌ست له ده‌ستی یه‌كتردا پێیه‌كی بێدا بده‌ن… بۆ سبه‌ی جێژنی یه‌كگرتن ده‌گیرێ… بۆیه كچ و كوڕێك وه‌ك دوو دڵداری ئازای ده‌وێ له‌كۆیه ئه‌م دوو به‌ڕێزه داوه‌ت بكه‌ن بۆ زه‌ماوه‌ندی خۆیان… تا بە پێچەوانەی ئەوەی تا ئێستا دیومانە پشکی شێر نەک لاساری بەڵکوو وێکهەڵکردن بێ!
ئەو بابەتە کەمپینی ”یەکی بەفرانبار ” بۆ ماڵپەری پێشمەرگەکانی رەوانە کردووە.