یەکەم: لە نێوان شیۆنیزمی مەزهەبیی شیعە و پان ئێرانیستی پاشایەتیدا هیچ جیاوازییەک نابینیم. چۆن کاتێک دەگات بە دەورانی پاشایەتی سەفەوییە هەر دووکیان یەک دەگرنەوە لە دژی نەتەوەی کورد و سوننە مەزهەبەکان.
ئاخوندەکانی ڕافزی بە تەقیە و دوو ڕوویی و بوختان و درۆ و ئێرانچیەکانیش بە مێژووی درۆینەی خۆیان و هەڵبەستنی چیرۆکی ساختە، بێ ڕێزی بە نەتەوە و مەزهەبەکانی ئێران دەکەن.
دووهەم: ئەم بێ ڕێزییە تەنیا کورد ناگرێتەوە و یەکەم جاریش نیە. چەند ساڵ پێشتر گۆڤاری ”پنج شنبە ها” بێ ڕێزی بە ژنانی کورد کرد لە شاری تاران. دواتر عەبدولکەریمی سرووش بە نەتەوەی لوڕی گووت ” آدامخوار” و هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە گۆیا لە سەفەری جەنابیان بۆ پارێزگای لوڕستان و شاری خوڕەم ئاوا شتی ناخۆشی قەومابوو. دواتر ڕۆژنامەیەکی ئێران لە زمانی قالۆنچەوە ”سوسک” بێ ڕێزی بە تورکەکانی ئێران کرد و نووسی ”نەمەنە” دواتریش ڕێژیم بە سیناریۆیی خۆی ڕۆژنامەکەی داخست.
دیسان لەم دوایانەدا لە بەرنامەیەکی تەلەویزیۆنی ئێراندا بێ ڕێزی بە تورکەکان کرا و خۆپیشاندانی چەند شاری تورک نشینی بەداوە بوو. لەم بەرنامەیەدا کابرای تورک بە فڵچەی ئاودەستی دەگووت میسواک!.
ئێستاش کە شیعەکان سیاسەتی بارزانی بە دژی خۆیان دەزانن و بە تایبەت دوای سەفەری ناوبراو بۆ سعوودیا و تورکیە بەم بیانووە بێ ڕێزی بە پاتۆڵی کوردی دەکەن لە ڕاگەیاندنی خۆیانەوە…
کەوابوو مێژووی بێ ڕێزی کردن لە ئایینی شیعە و شیۆنیزمی ئێرانیدا کۆنە و تەنیا کورد ناگرێتەوە… زۆر ڕێبەر و سەرکردەی کورد خۆیان زۆرجاران بەم شەڵوارە کوردییەوە دەگەڵ شیعە وێنەیان گرتووە و هاوپەیمانیان ئیمزا کردووە!.
بابەتی پەیوەندی دار
ئێران بە سەردانی مەسعوود بارزانی بۆ تورکیە گڕی گرتووە!