Hoppa till innehåll
Hem » هۆ پێشمەرگە، مەلا برایم مەجید پوور

هۆ پێشمەرگە، مەلا برایم مەجید پوور

هـۆ پـێشمـەرگە  هـەڵـۆی لـوتـکـەی  چـیـای بـەرزی کـوردستانــم . موژدە دەری ڕزگاری گەل پاڕێزەری گیان و ماڵ و ئاو و گەل و نیشتمانمpm-qendil-0

کام قەڵەمە کە بتوانێ ڕادەی غیرەت و توانا و لە خۆبوردەیی تۆ بۆ نەوەی نوێی بنوسێتەوە. کام زمانە کە بتوانێ نەبەردو هەڵمەت و بوێری و خۆڕاگریەکانت بگێڕێتەوەو شییان بکاتەوە. کام دایکە وەک دایکی تۆ شانازی بە مەرگی جگەر گۆشەکەی بکاو داستانی قـارەمانەتیەکانت بـۆ دەرو جیرانـ و دەستە خوشکانی بگێڕێتەوە. کام باوکە وەک باوکی تـۆ سەربـەرزانـە خـۆی بە باوکی شەهید بناسێنێو بەفیداکاریەکانی تۆ سەر بەرزکاتەوە. کام خوشکە وەک خوشکی تـۆ سرودی قارەمانەتیت لـە شینگێڕیەکەت دا بـۆ گەلـو دەستە خۆشکانی دوپاتـو چەنـد پات بکاتەوە  .  کام بـرا هەیـە وەک بـراکەی تـۆ بەوەفاوە ڕێگەکەت بگرێو لە دوژمن سڵ نەکاتەوە  .  کام کەس هەیە وەک تـۆ بەمەرگەکەی نـاوو نـاوبانگ دەربکاو لـە مێژودا سەبتی بـکاو لەدنیاشدا دەنگ بداتەوە  .  کام مەرگ هەیە وەک مەرگەکەی تۆ بەهاتنی سەر لەنـوێی زیندوت بکاتەوەو پێناسەو میدالیای قارەمانەتیت بە بەرۆکتدا شۆر کاتەوە .  کام گەل هەیە وەک گەلی تۆ بەتۆ پشت ئەستور بێو پشتیشت بگرێ بۆ گەیشتن بەئامانجەکەتو بـۆ پارێزگاری لەسەرو ماڵی بە تـۆ دڵنیابێو پاڵی لێداتەوە  .  کام شەرع زانێکی راستە قینەی لـەخوا تـرس هـەیـە کە مەرگی تـۆ وەک نمونەی مەرگی یاوەرانی پێغەمبەر لێک نەداتەوە  .  کام خاک لەو شوێنە پیرۆزترە کە خوێنت بـۆ ڕزگاری ئـەوو لەسەر ئـەو ڕژاندوە.  کام هێزی چەکدار هەیە لـە تـۆ ئیمانی بـە هـێزتـرو ورەبـەرزتـربێ کە بـۆ نـەجاتی گیانی هاوسەنگری بریندارت گیانی خۆت لەدەست داوە .  کێی هەیە لە تۆ ڕووح بەرزتر کە بـۆ ڕزگاری گەلو نیشتمان ژیانو ژنو منداڵو دایکو بابت بەجێی هێشتوەو وەلاناوە  .  کام نوسەر هەیە کە بتوانێ ئەوەی شیاوی مەزنیو بـەرزی تۆیە لە کتێبێک دا بـنوسێتەوە.  کام هەڵبەستوانە کە تـوانیبێتیو بتوانێی وەکـو پێویست حەماسەکانت لـە هـەڵبەستەکانـیـدا جـێکاتەوە.  کیێ دەتـوانێ وەک تـۆ ناوی بچێتە ناو لیستی ئەومرۆڤە هەڵکەوتوانەی کە بۆنە پێشەنگی خۆبەخشی بۆ ڕزگاری زێدو نەتەوەکەیان.  کام مەفرەزەیە وەک تۆ کە لەحاڵی ڕۆیشتن بـۆ شەڕی دوژمـن بـیکاتە هـەڵپەرکێو بـەگۆرانـی دڵی هاوڕێیانیتری ڕونو گەش بکاتەوە.  بێگومان هەر خۆتی خاوەنی ئـەو تواناو غیرەتو عەلاقەو لێبوردەیەی کە لـەو بـوارەدا بـەرزتـریـن پـلەی ئـازایەتیـو مەردایەتیو بـە تـواناییت لـە مێژودا بـەناوی خۆت سەبت کردوە. خۆباسی نرخ و بایخ و جێگە و پێگەت لەڕوانگەی ئیسلامەوە هەرناکرێی، کە خوا بەڵێنی بەهەشتی پیداون و لە ڕیزی پەیامبەران و ساڵحاندا ناوتان هێندراوە. بە وتەیەکیتر وەک چۆن لە دنیادا بـۆ مـەرگ لە پێشەوە بـۆی ، لـە قیامەتیش پێشەنگی ئیماندارانی . با قسەی کۆنە ناسیاوێکی ئازەریت بۆ بگێڕمەوە : ئەو کابرایە لە منی ڕاسپاردبو دڵنیابن ئەگەرخائینو خۆفرۆشی خۆییو دژایەتی ناو خۆتان لێبگەڕێێ زوو سەردەکەون ، چونکە ئـەورۆ پێشمەرگەکانتان هـاو سەنگەریان دەکوژرێیی ، سبەینێ شایی دەگرنو بەگۆرانی باسی فیداکاریەکەی دەگێڕنەوە. ئیمە زیاتر لە هەزار ساڵە حوسێنمان شەهیدکراوە ئێستاش بەگریانو قورپیوان یادی دەکەینەوە !! ئەی پێشمەرگە ! تـۆ ئەو کەسەی دنیات نەویستوە و سەربەرزی و کەڕامەتت لە جێداناوە، بۆیەشە ناوبانگی دنیاو ڕزگاری ئەولاشت وەدەست هێناوە .تـۆ لەتاریکی شەوەزەنگی دروستکراوی شەمشمە کوێرەکاندا چرای هیوات لە دڵی گەلدا هەڵکردوە. تـۆ ئەو ڕۆڵە کوردەی ئەو دوژمنە زۆرو زەبەلاحو دڕندەیەت زراوبردوو تۆقاندەو . تـۆ ئەو ماندو نەناسەی لە بەرزترین چڕو هەڵەموت تا سەر نەکەوتوی نەوەستاوی . بە شانازیەوە مەرگت ویستوەو نەدۆڕاوی. تۆ ئەو هێزەی بویە چەقڵی چاوی دوژمنانو بەناو دۆستی نەزانیش ئێرەییت پێدەبەنو تانەو تەشەرت لێدەدەن . تـۆ مـایەی سەربـەرزیـو شانازی هەمـو ئەویندارانی گەلـو نیشتمانی . تـۆ ئـەو ڕۆڵـە بـەئـەمـەگەی سەرەڕای پڕوپاگەندەی دوژمنانو نەیارانی خۆیی ! بـەدنیات سەلمانـدوە نـەک هـەر لـە بـەرەنـگاریـو نـەبـەرددا ئـازای ، بـەڵـکـو لـە هـەبـونی ئـەخلاقی شۆڕشگێڕانـەو مـرۆڤـدۆستیدا ئـازاتـری. دەگەڵ هـەمـوی ئـەوانـەو سەدان هـەزاریتریش ، مـن داوای لێبوردنت لێدەکەم ئەوەی دەبێ بۆت بنوسمو پێتی بڵێم ناتوانم نە بیخەمە سەرکاغەزو نە بە زمان بیڵێمەوە . سەربەرزم کە پیرە پیاوێکی هـاو سەنگەرتانم ، بەیادتانەوە دەژیـمـو هـەر بەو یادەشەوە دەمـرمـووەک مام ‌هەژاری ڕەحمەتی کوتویە: لەو دنیاش بۆتان تێهەڵدەچـمـەوە.

پێشکێش بە ڕووحی پاکی شەهیدان و هەمو پێشمەرگەکان و سەرجەم گەلی کوردستان.

 براتان مەلا برایمی مەجید پور.