ئه‌گه‌ر له مێژووی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی جهان بکۆڵینه‌وه ناوی (کورد و شۆڕشی کوردستان) به‌گشتی و به‌تایبه‌تی پاش رمانی (سیستمی پادشایی ئێراق و دامه‌زراندنی کۆماری) له ماسمێدیای جهان و ماسمێدیای ئێران- تورکییه – سورییه و ئێراق وه‌ک داگیرگهرانی کوردستان به‌تایبه‌تی له ئارادا بووه.

ئێمه‌ی کورد چ وه‌ک (تاک) چ وه‌ک کۆمه‌ڵگا دڵمان به‌و خۆشکرده که ناوی کورد و شۆڕشی کوردستان له ئارادایه و په‌یتا په‌یتا واین له وتووێژکردن و له ماسمێدیادا باسمان ئه‌کرێ! ئه‌گه‌ر بڵێم وردبینانه بیرمان له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه که له‌و (پروسه‌دا رۆڵ و ده‌ورمان چییه و چیمان به سه‌ر دێت؟) پێموانییه بێئهدهبیم کردبێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێژم خۆمان (سپارده) به‌و (لافاو- گێژه‌ڵوکه‌ی) که هه‌ڵیکرده تا به‌ره‌و کوێمان ئه‌بات) پێموانییه سه‌رکۆنه‌م بکه‌ی.
هۆکاری ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ڕێته‌و بۆ ئه‌وه: (دڵمان به هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی کاتیی خۆشکرده که له‌و پروسه‌دا ره‌خساوه، ئه‌و دهسکهوتهیش نه‌ک بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵگای کوردی بووبێت، به‌ڵکو بۆ (چه‌ن حیزب و رێکخراوه‌یه‌ک) بووه که رۆڵیان بۆ دیاریکراوه و ئه‌وانیش ئه‌نجامیانداوه! پاش ئه‌وه‌ی پلانی ده‌وڵه‌تان گه‌یشته ئه‌نجام حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان له بازنه‌ی (پلانه‌کان) وه‌ده‌ر نراون، له ئاکامدا کۆمه‌ڵگای کوردی و تاکی کورد دووجاری زیانێکی مه‌زن بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که چه‌ندین جار ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هاتووه و زیانیان بینیوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان هه‌ستیان به‌وه نه‌کرده که کۆمه‌ڵگای کوردی له رووداوه سیاسییه‌کانی پشت په‌رده‌ی پلانه‌کان ئاگادار که‌نه‌وه و ئاکامه‌که‌ی بووه به‌وه که ئه‌مڕۆ ئه‌یبینین کۆمه‌ڵگای کوردی و شۆڕشی کوردستان چی به‌سه‌رهاتووه!
سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆره‌کانی {ئێراقی پاش ساڵی (2003)} له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی (ئه‌مریکا و به‌ریتانیا) و (دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق) له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، په‌رتووکێکی (540) لاپه‌ڕه‌یی به‌ناوی:
{(My YEAR in IRAQ) – (ساڵه‌که‌م له عێراق) به پێنووسی (L.PAUL BREMER) – (پۆل بریمه‌ر)} که له دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقدا ده‌وری گێڕا، چاپکراوه. له‌م په‌رتووکه = کتێبه‌دا چه‌ن باسێکی پێوه‌ندی به حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه و تا رادیهکی (که‌م) ئاماژه‌ی به پشتپه‌رده‌ی پلانه‌کان و ده‌ور و رۆڵی حیزبه‌کانی کوردستان و که‌سایه‌تییه کورده‌کان کراوه.
به‌پێی (ژماره‌ی لاپه‌ره‌کانی کتێبه‌که) ئه‌و چه‌ن باسه‌م ئاماده کرده، به یارمه‌تی سایته کوردییه‌کان ئه‌یخه‌مه به‌رده‌ست، ئه‌گه‌ر سوودیان نه‌بێت بۆمان، زیانیان هه‌ر نییه!
دوو تێبینی:
یه‌که‌م – ئه‌و باسانه که له‌و کتێبه وه‌رگیراوه وه‌ک (خۆی به‌بێ ده‌سکاریکردن) به چ رێنووسێ نووسراوه، ئاماده‌کراوه. ئه‌م په‌رتووکه له لایه‌ن به‌ڕیز (محه‌ممه‌د چیا)وه کراوه به کوردی.
دووهه‌م – وه‌ک خوینهرێ له کۆتایی هه‌ر باسێکدا تیبینییهکی کورتی خۆم ئه‌خه‌مه به‌ر ده‌ستان.
پۆل بریمه‌ر و مه‌سعود بارزانی
{دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند رۆژێک به‌سه‌ر ئیمزاکردنی فه‌رمانه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پێشوو، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانییم کرد له ماڵه شاخاوییه‌که‌ی له‌نزیک صه‌لاحه‌دین له کوردستان که خاوه‌ن فهرمانڕهواییهتێکی خۆییه.
بارزانیی و خێزان و هۆزه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه به‌ده‌ست هێزه به‌عسیه‌کانه‌وه ناڵاندویانه، لای شوێنی نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌که له‌سه‌ر چیایه‌ک که چه‌ند کیلۆمه‌ترێک لهماڵهکهیهوه دوور بوو. له کاتی سه‌رکه‌وتن به‌ڕێگه قهمچوپێچهکهدا بۆ ماڵه‌که‌ی، ئاماژه‌ی بۆ گۆڕه‌پانێکی فراوان کرد به‌ره‌و باکوری رێگه‌که که درێژ ده‌بێته‌وه بۆ به‌رزاییه‌کانی چیاکه.
به‌شێوه‌یه‌ک که ره‌زامه‌ندیی پێوه دیار بوو،
ووتی، (سالی 1991 لێره‌دا سوپای صهداممان شکاند. نه‌مانده‌توانی له دۆڵه‌که‌دا تانکه‌کانی جۆری تی – 72 رێپێبگرین، به‌ڵام کاتێک که سه‌رکه‌وتن بۆ ئێره تێکمان شکاند).
جه‌نگاوه‌ره چیاییه سه‌خته‌که ده‌ستی جوڵان بۆ ئاماژه‌دان بۆ لاپاڵه چیاییه تیژه‌کان، که هه‌ندێکیان تا ئێستا شوێنه‌واری به‌فری زستانیان پێوه ماوه. چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌وێ هه‌وار و مهنزاڵگهی گه‌له‌که‌یه‌تی، ده‌کرا شانازیکردنی به‌و دیمه‌نه سروشتییه‌وه هه‌ست پێ بکه‌یت.
بارزانیی که‌هێشتا له گۆڕه‌پانه‌کانی جه‌نگی ده‌ڕوانی ده‌ستی گرتم و ووتی، (پیرۆزبایت لێده‌که‌م سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه کردنی فه‌رمیی سوپای صه‌دام. ئه‌وه‌ی ئه‌نجامتداوه کارێکی نایابه. ئه‌و ده‌سه‌لمێنێت هاوپه‌یمانان سوورن له‌سه‌ر بونیادنانی عێراقێکی نوێ و یه‌کگرتوو).
ووتم، (تۆ ده‌زانیت هه‌ندێک که‌س هانیان ده‌داین بۆ ئه‌وه‌ی نوسخه‌یه‌کی بچوککراوه‌ی سوپاکه‌ی صه‌دام پێکبهێننه‌وه).
بارزانیی ووتی، (ده‌کرا ئه‌وه ببێته هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره. ئێمه وه‌ک کورده‌کان له‌عێراق جیابووینه‌وه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له دژی سوپای به‌عسی جه‌نگاین. ئێستا ئێمه دوانزه ساڵه فه‌رمانڕه‌وایی خۆییمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر جارێکی تر به‌عسیه‌کان بگه‌ڕینه‌وه ئه‌وا جه‌نگێکی ناوخۆیی هه‌ڵده‌گیرسێت.
ئێستا ئاماژه‌م بۆ زنجیره‌یه‌ک له‌چیاکان کرد، ئاماژه‌م کرد بۆ خۆرئاوا‌و ووتم، (سوریا و تورکیا و ئێران .. لێره‌ش له عێراق، هه‌موو ئه‌م وڵاتانه کوردیان تێدایه. ئه‌و جه‌نگه ناو خۆییشه سه‌ر ده‌کێشێت بۆ جه‌نگێکی هه‌رێمیی.
بارزانی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد‌و ووتی (به‌ڵام ئێمه ئێستا دوور که‌وتووینه‌ته‌وه له‌و کاره‌ساته).
به عه‌ره‌بی وه‌ڵامم دایه‌وه، (إنشاءالله). لاپه‌ره (83 و 84)}
له‌و بابه‌ته‌دا دوو باس جێگه‌ی سه‌رنجه:
1 – مه‌سعود بارزانی ئاماژه به سه‌دام و حیزبی به‌عس و (سوپای سه‌دام) ئه‌که‌ن. جێگه‌ی داخه‌وه بیریان به‌وه نه‌داوه که ئه‌و پلان و پیلانانه‌ی سه‌دام ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه به‌رنامه‌ی کاریی ده‌وڵه‌تی ئێراق بووه، نه‌ک سه‌دام! هه‌روه‌ها ئه‌و (له‌شکر و سوپا)یشه هه‌ر هی ده‌وڵه‌تی ئێراق بووه، نه‌ک سه‌دام! خۆ ئه‌مڕۆ سه‌دام و حیزبی به‌عس له ئارادا نییه، به‌ڵام هه‌مان به‌رنامه‌ی ده‌ورانی سه‌دام و پیش سه‌دام له کوردستاندا پیاده ئه‌کرێت.
لێره‌دا سه‌باره‌ت به‌و جۆره بیرکردنه‌وه، سه‌رنجتان رائه‌کێشم بۆ په‌رتووکی {(هه‌نبانه بۆرینه – فرهنگ کردی – فارسی، هه‌ژار) له‌و واژهنامهدا ناوی سه‌دان (دێ= گوند که ده‌وڵه‌تی ئێراق) وێرانی کرده به‌و جۆره نووسراوه:
خه‌تیبان: گوندێکی کوردستانه به‌عسی وێرانی کرد.
خدرجیجه: گوندێکی کورده به‌عسی وێرانی کرد.
خروتان: گوندێکی کوردستان که به‌عسی وێرانی کرد}.
2 – (پۆل بریمه‌ر) وه‌ک به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، (ئه‌مریکایه‌ک) که له بواری (زانست و تکنیک و پێشکه‌وتن)دا گره‌وی له هه‌موو جهان بردوه‌ته‌وه، نه‌ک هه‌ر له‌م گۆی زه‌وییه که لێی ئه‌ژین به‌ڵکو وه‌ک ئه‌بینین په‌یتا په‌یتا خۆیی ئه‌کات به (مانگ و مریخ ….)دا، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر رسته‌ی (ئێمه ئێستا دوور که‌وتووینه‌ته‌وه له‌و کاره‌ساته).
وشه‌ی (إنشاءالله) ئێنێته ئاراوه.
ئایا ئه‌وه (چرا سه‌وزی هێرشی ده‌وڵه‌تی ئیراق) نه‌بووه بۆ سه‌ر کوردستان و ….؟!
سه‌عی سه‌قزی
29/5/2018
qayshi@yahoo.com