زمان که وه‌ک که‌ره‌سه‌ی (دووان، ئاخه‌فتن) – (قسه‌کردن) به‌کار ئه‌برێت بۆ ئه‌وه‌یه که له‌و باس و رووداوانه‌ی که له ده‌وروبه‌رماندا دێته ئاراوه، تێبگه‌ین.

هه‌رچه‌ن زمانه‌که ره‌وان و پاراو بێ رووداوه‌که‌یش له‌سه‌ر بیسه‌ران کارایی زیاتر ئه‌بێ! ئه‌گه‌ر رووداوه‌که شادیبه‌خش بوو ئه‌وه بیسه‌ران هه‌ست به شادی و خۆشی زیاتر ئه‌که‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر رووداوه‌که خه‌مبار و دڵته‌زێن بێ بیسه‌رانیش ئه‌ڕۆنه ناخی خهمهکهوه. پاراوی زمان له به‌شی نووسین به‌گشتی و نووسین له کاروباریی ماسمێدیایی به‌تایبه‌تی رۆڵی گرنگ ئه‌گێڕێ، له هه‌ر دوو به‌شه‌که‌دا تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌و زمانه په‌روه‌رده ئه‌کات!
هه‌ر نووسراوه‌یه‌ک که که‌سێ بینووسێ و خودی ئه‌و که‌سه‌یش چاودێری (کۆنترۆڵی) بکات، بێ هه‌ڵه نابێت! برێ له هه‌ڵه‌کان زۆر گرنگ نین و ئه‌کرێ چاوپۆشیان لێبکرێ، به‌ڵام هه‌ندێ هه‌ڵه روو ئه‌دات که زیان به ناوه‌رۆکی باسه‌که ئه‌گه‌یه‌نێت. لێره‌دا ئه‌رکی بیسه‌ر و بینه‌ر و خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه چاوپۆشی له هه‌ڵه‌که ناکات تا زیانی ئه‌و زیانه کارایی خۆی له‌ده‌ست بدات.
له چه‌ن رۆژی رابردوو له به‌شی ماسمێدیایدای کوردی‌دا دوو (2) بابه‌ت سه‌رنجی راکێشام، هه‌ر دوویان له‌و بابه‌تانه‌ن که هه‌ڵه‌ی زمانییان کردووه و هه‌ڵه‌کانیش بۆ چاوپۆشیکردن نابن. ئه‌وانه‌یش به‌و جۆره‌ن:

1 – هه‌ڵه‌ی وێژه‌ری رادیۆ زایه‌ڵه
رادیۆ زایه‌ڵه، رادیۆی به‌شی زمانه بێگانه‌کانه له سوید که به زمانی (کوردی) به‌رنامه په‌خش ئه‌کاته‌وه و به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
(ئهکیلۆڤ حوکمی زیندانی تاهه‌تایی و ده‌رکردن له سویدی به‌سه‌ردا سه‌پا)
ئه‌و که‌سه واته {ئهکیلۆڤ رۆژی (7) ئاپریلی ساڵی (2017)} له ستۆکهۆڵم ماشینێکی رفراند و له به‌رنامه‌یه‌کی ترۆریستیدا پێنج (5) که‌سی کرد به‌ژێر ماشینه‌وه که هه‌ر پێنجیان مردن و پانگهز که‌سیشی بریندار کرد. دادگای سوید پاش چه‌ن ده‌وره لێپریسنه‌وه و لێکۆڵنه‌وه ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک تاوانبار به زیندانی تاهه‌تایی (هه‌تاهه‌تایی) و ده‌رکردن له سوید سزادا. به‌ڵام وێژه‌ی رادیۆ زایه‌ڵه به‌و جۆره‌ی نووسیویه:(ئهکیلۆڤ حوکمی زیندانی تاهه‌تایی و ده‌رکردن له سویدی به‌سه‌ردا سه‌پا).
وشه‌ی (سه‌پا) لێره‌دا وشه‌یه‌کی نادروست و ناشایسته! به‌کار بردنی وشه‌ی (سه‌پا) بڕیاری دادگا ئێنێته خواره‌وه. وشه‌ی سه‌پا بۆ کارێکی زۆره‌ملی و ناڕه‌وا به‌کار ئه‌برێت!
**

2 – هه‌ڵه‌ی کۆمیتەی سویدی حدکا کە لە سایتی پێشمەرگەکان دانراوە
سه‌باره‌ت به ساڵڕۆژی تیرۆری به‌ڕیزان (دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر) به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئێران، نووسراوه:
ساڵڕۆژی تیرۆری ناجوامێرانه‌ی رێبه‌ری ناوداری نه‌ته‌وه‌که‌مان د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوریی کاک عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر.
له‌و رسته‌دا وشه‌ی (ناجوامێرانه) به‌کار براوه. به‌کار بردنی وشه‌یه‌کی وه‌ها نه‌ک دروست نییه، به‌ڵکو نادروست و زیانبه‌خشه! تیرۆر، تیرۆره – جوامیرانه و نا جوامێرانه‌ی نییه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران بکۆڵینه‌وه مێژوویه‌کی سه‌رتاپا تیرۆریستانه‌ی هه‌یه و ته‌نیا پێناسه که شایسته بێت بۆیی به‌کار ببرێت (ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی ئێرانه) و به‌س
هیوادارم له کاری نووسیندا فه‌رهه‌نگی نووسین له به‌رچاو بگرین
سه‌عی سه‌قزی
11/6/2018