داعش تێکچوو و نەما، بەڵام پاش ئەو رووداوەش گەلی کورد جگە لە خۆبەختکردن و شەرکردن و فرمێسك هەڵوەراندن بەولاوە هیچی تری بەداخەوە پێنەبڕاو
دۆستەکانی بە خێرایی روویان لێوەرگێرا و بەو جۆرە باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی حکوومەتی ناوەندی عێراقدا گۆدرا و بەشێك لە هێزەکوردیەکانی کوردیش بە دەلیلی دژایەتیان لە گەڵ ڕیفڕاندۆمدا، مەیلی ناوەندیان زۆر لە سەردابوو و هەتا بزووتنەوەی سیاسی کورد توشی ئەو قەدەرە گەورە و مەترسیدارەبوویەوە. کاتێك داعش بەشێکی بەرچاوی خاکی عێراق و سووریەی داگیرکرد و زۆر دڕندانە کەوتە وێزی گیان و ماڵی خەڵك و بە بەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ژیانی لە پیرو گەنج و مناڵ دەستاند و بەشێکیانی لێ سەربڕین و سنووری شەرەف و کەرامەتی مرۆڤی کوردیان شکاند و ویستیان وڵاتەکەمان بەسەردا وێران بکەن و قەڵاچووی گەورەی گەلی کورد بکەن و هەتا تورکیەش بەتەواوی بەشداری ئەو پیلان گێڕیەی بەدژی کورد کرد و داعشی بە گژداکردین لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا. کورد وەك گەلێكی ئازا و بوێر بەرگری لە خۆیکرد و ڕێگای نەدا دڕندەیەکانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی بگاتە هەموو کوردستان و بە مەرەدی برا ئێزیدیەکان بچین و زیاتر لەوەی کە بەسەرمانداهات، سەروماڵمان وێران و کاولبکرێ و سەرمان لەلاشەمان جیا بکرێتەوە و لە تاران و بەغدا و دەمەشق و ئانکارا، شای و ڵۆغان بۆ مەرگی کورد بگێڕن و خۆیان بەبراوەی رووداوە نوێ کان لە سەر ئاستی ناوچەیدا پێشانبدەن.
ئەو کات هەلومەرجێکی خەمناك و پڕلە ترس و نیگەرانی بەسەر کەش و هەوایی سیاسی و ئەمنی ناوچە و بگرە گێتیدا زاڵببوو. ئاسایشی زۆربەی وڵاتان کەوتبوویەوە ژێر هەڕەشە و هەستیان بەنیگەرانی زۆری ئەمنی دەکرد و دەستەو وەستان بۆ ئاسایشی وڵاتەکانیان دۆشدامابوون و هەتا بۆیاندەرکەوت کە کورد لە سەر ئەرزی بەکردەوەدا، هێزیكی بوێرە و دەتوانێت بەسەر داگیرکاری و دڕندەی داعش و هاوقۆڵەکانیدا زاڵبێ و تێکیان بشکێنێت، هەر وەك بینیمان مەرگی گەورەی حکوومەتی خەلافەتی بەناو ئیسلامی لە سەردەستی کورد کۆتایی پێهێنرا. لەو کات و وەختە ناروون و ناسەقامگیریەدا، هەردوو بەشی کوردستانی باشوور و ڕۆژئاوا، بڕیاری بەرگریکردن و ڕاگرتنی پێشڕەویەکانی داعش لە عێراق و سووریەدا بوو و ئەو هێزە تارێکی و مەترسیدارە لە سەر دەستی هێزی پێشمەرگە و گەریلای تێکۆشەری کورددا ڕاگیرا و لەزۆر بەی شوینەکاندا پاشەکشەی پێکرا تاوایلێهات، دەسەڵاتی بەسەر چەند ناوچەیەکدا نەبێت، هەموو دەسەڵاتی خۆی لەدەست بدات. بەڵام ئەوەی لێرەدا ئامانجمانە زیاتر تیشیکی بخەینە سەر و وەك بەرچاوروونیەك سەیرێکی دواوەی رووداوەکان بکەین و لانیکەم هەڵوێستە لەسەر خاڵێکی جەوهەری و گرینگی پەیوەندیدار لازمە و زەرووریە بۆ تێکۆشەرانی ئازادیخوازی کورد. پاش تێکچوون و پاشەکشەی داعش گەلی کورد کە بەهێزێکی ئاشتی پارێز و بەرگریکردن لە مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی کەمینەکانی عێراق و سووریە نادەبرا،بەڵام وەختێك لە باشوور و ڕۆژئاوادا پەلاماری کورد درا، دۆست و هاوپەیمانەکانی کورد چاویان داخست و کاردانەوەیەکی شیاو جێگای دڵخۆشیان نەبوو. کورد بەداخەوە ئەوەندەی وەك هێزێکی شەرکەر لە رێککەوتنەکاندا تەماشادەکرێ و مەیدانی بەرخۆدانی پێدەسپێردرێت، بەرادەی قوربانی و خۆبەختکردنەکانی، مافە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی لە بەرچاو نەگیرەوە و ئەو وڵاتانەیش کە هەتا دوێنێ شانازیان بەکورد و وشەی پێرۆزی پێشمەرگەوە دەکرد، کەچی ئەمڕۆ هەڵوێست و قسە و گۆتاریان شتێکی سەیر و نامۆیە بەرامبەر بە قوڵی و ستراتیژی هاوکاری و هاوپەیمانەتیەن لە گەڵ کورددا. هەروەك دەرکەوت کورد پاش تیکشکاندنی داعش هیچی ئەوتۆی بە دەست نە هێنا و تەنیا قوربانی زۆریدا و ماڵوێرانی و کاولکاری بۆکورد بەدوایخۆیدا هێنا. ئەگەر تۆزێك بە ژیری و بەویژدانەوە لەو بابەت ورد بینەوە و دوور بکەوینەوە لە دەمارگیری و ئینتیمای سیاسی و کۆمەڵایەتی، دەبینین، خەڵکی کوردستان هیچی بەدەست نەهێنا و ئەوەی بە خوێن دەستی کەوتبوو، ئەویشی لەسەر دانا و وەک لە کوردەواریدا دەڵێن: سەرمان بێکڵاو مایەوە. وەختێك داعش دەسەڵاتی بەتەواوی لاوازبوو و ئاسایش و ئۆقرەی رووی لە ئۆروپا و ئەمریکا و رووسیە و چین کرد، ئیدی ئەو جار کەس کوردی لە بیر نەماو و باوی ئەوە نەبوو بگووترێ پێشمەرگە شەری ئاشتی و دێمۆکراسی، بۆ مەبەستی سەقامگیری ئاسایشی جیهان دەکا. ئەو کات کە حکوومەتی ناوەندی عێراق بە پشتیووانی سپای پاسدارانی ئێران و هێزی سەربازی تورکیە هێرشی سەرکوردستانی بەشووریان دەستپێکرد و نزیك نیوەی خاكی ڕزگارکاروی کوردستانیان داگیرکردەوە، دۆستەکانی کورد و پێشمەرگە مرتەقیان لێوەنەهات و هەتا سەرکۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتێكدا کە هێزە کانی ئەو سێ وڵاتە لە نزیك شاری هەولێربوون جوابی ئەوتۆی نەبوو و ئەوەنەبێت کە گوتی:” ئێمە دژی ئەو شەڕەین و بەلایەنگری هیچ لایەك پشتیووانی ئەو بارگرژیەناکات” و ئەوەش لە کاتێدابوو کە خۆیان بەدۆست و هاوپەیمانی کورد دەزانی و بەدۆستێکی گرینگ و ستڕاتیژیان ناودەبرد. لە ڕٶژئاواش بارودۆخی سیاسی و سەربازی کوردی بە هۆی خەیانەتی وڵاتەزلهێزەکان هاوشێوەی باشوور، ئەوانیش شاری عەفرین و دەڤەرەکەیان کەوتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی تورکیە و بە هێزی سەربازی توانی ئەو شوێنە داگیربکا و بە سەدان هەزار لە ژن و مناڵی کورد ئاوارە و بێلانە و ماڵ بکرین و زیانی گەورەش بەر کەرتی ئابووری و ژێرخانی کۆمەڵایەتی بکەوێت. ئەویش لەژێر روناکای گلۆپی سەوزی عرووس و هاوپەیمانەکانی کورددا، تورکیە هێرشی بۆ سەرکوردان دەست پێکرد. بەداخەوە کورد هەموو جارێك دۆراوی گەورەی نێو گەمە سیاسی و سەربازیەکانبووە و ڕەنگە لەداهاتووشدا هەروابێ و بەشی کورد هەر ئەوەبێت. کورد لازمە تێڕوانی خۆی بە جۆرێك لە جۆرەکان نوێکاریتێدا ئەنجامبدات و لەوی بگات کام یەك لەهێزە گەورە و باڵادەستەکان زۆرترین بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری و سەربازیان لە گەڵ کورددا هەیە و پشتیووانی و هاوپەیمانیەکان تەنیا بۆ بەکارهێنانی کورد و هێزەکەی نەبێت لە کاتی لاوازکردنی نەیارەکانیاندا. کاتێك تەنگانێك روو لە دەروازەکانی ئەمریکا و ئۆروپا دەکات، کورد بەتێکۆشەرو هەقدار دادەنێن و وەختێكیش ئاسوودەی و ئارامیان هەیە، بە پێچەوانە لە سەر کورد بیردەکەنەوە و هێندیك وڵات بە قەوانی داگیرکەرانی کوردستان ئاواز دەڵێن و کورد بە تیرۆریست ناودەبن، وەك بریتانیای گەورە و کۆلۆنیالێستی خوێنمژ و دژی ئازادی گەلانی بندەستی جیهان.
محمد سلێمانی
2018-06-10