ساڵە نەڵۆسی: ڕۆژی شه‌ممه 2018/07/14، بیست و نۆهه‌مین ساڵڕۆژی تێرۆری دوكتور عه‌بدۆلڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێ عه‌بدۆڵلا قادری ئازه‌ر له شیستا ترێف، شاری ستۆكهۆڵمی وڵاتی سوید به‌ڕێوه چوو.

لەم کۆڕیادەدا من وتەکانی کاک دوکتۆر خەلیقی و کاک باباعەلی و فرێدریک مالم م گرت و کە دیخەمە بەردیدی ئێوەی ئازیز.
وتەکانی کاک باباعەلی هێندەک پرسیاری هێنایە پێش و قەرار بوو کە دواتر کات هەبێ بۆ وڵامی پرسیارەکان، بەڵام دواتر بە بەهانەی کەمی کات، دوای پرسیار کردن لە بەرپرسی کۆمیتە کاک کاکەبرا ئەلیاسی ئیزن نەدرا و منیش داوام لە کاک بابەعەلی کرد کە وڵامی چەند پرسیاری من بداتەوە، بەڵام بەڕێزیان وتیان لە پێش کامێرا وڵام ناداتەوە و قسەکانی خۆی کردووە.
دەقی هەواڵ، وەرگیراو لە ماڵپەڕی کۆمیتەی سویدی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
كۆڕیادی ٢٩مین ساڵڕۆژی تێرۆری دوكتور قاسملوو له سوید به ڕێوه چوو.
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی جولای، بیست و نۆهه‌مین ساڵڕۆژی تێرۆری دوكتور عه‌بدۆلڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێ عه‌بدۆڵلا قادری ئازه‌ر له شاری ستۆكهۆڵمی وڵاتی سوید به‌ڕێوه چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب له لایه‌ن كۆڕی یەکیەتی لاوانی دێموكرات له سوید و پاشان خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له گیان و خه‌باتی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان ده‌ستی پێكرد. ئەو کات پێشکەشکاری بەرنامە چەند کوپلە شعیری خویندەوە.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی سویدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن كاكه‌برا ئه‌لیاسی، به‌رپرسی كۆمیته خوێندرایه‌وه. لە بەسێکی پەیامی کومیتەی سوید دا ئاماژە بە ڕۆلیی کریگەری د. قاسملوو لە بەرەوە پێشبردنی خەباتی نەتەوەی کورد کرا بوو کە” د. قاسملوو لە ئەو دەگمەن ڕێبەرانە بوو لە جیهان دا کە هەموو تواناکانی خویی بۆ خزمەت میللەتەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد و، ئەوەی لە دەست هات بە باشترین شیوە ئەنجامی دا.
د. قاسملوو سیاسەتمەداریکی واقیع بین، دیپلۆماتکاریکی بەتوانا ، زمان زانیکی شارەزا و دیموکراتیکی ڕاستەقینە بوو. د. قاسملوو لە بواری پەروەردە و فێرکردن و بیر وهزر وهەستی ئینساندۆستی و ئازادیخوازی و پێگەیاندنی کادر، گەورەترین خزمەتی بە جووڵانەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەکەمان کرد.
ئەو پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی فیری نورمە دێموکراتیکەکان دەکردو پیداگریکی سەرسەختی پاراستنی ئوسوولی دیموکراتیک و پابەندبوون بە پرستیژ و رەعایەت کردنی ماڤی مرۆڤ ئەو ئەسڵە کە ئەندامی حیزبی دەبێ وەک ئینسانیكی شۆڕشگێڕی دێموکرات هەلسووکەوت بکات هەم لە گەل یەکتر، و دەوروبەر و کۆمەڵگاو هەتا لە گەڵ دوژمنەکەشیان دەبێ ڕەفتارێکی ئینسانە ڕەچاو بکات” لە بەشیکی دیکەی پەیامی کومیتەی گشتی دا باسی جیهانبینی د. قاسملوو کرابوو کە” د. قاسملوو لە تێبینی و لێکدانەوەی سیاسەتی نێو دەوڵەتی و بوارەکانی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵگای جیهانی دا لە ئەو دەگمەن کەسایەتیە سیاسیانەی دونیا بوو کە پیش بینی زۆر رووداوی جیهانی دەکرد. کاتیک زۆریک لە هێزە سیاسییە بە ناو دیموکراتەکان چەپڵەیان بۆ بلووکی سوسیالیستی موجوود لیدەدا ،
د. قاسملوو بوو ئازایانە و بوێرانە نەقدی ئەو سوسیالیزمە کرد و بە نووسینی کورتە باس لە سەر سوسیالیزم ، سیستەمی سوسیالیستی ئەوکاتی بەناسەرکەوتوو شکست خوارد‌و ناوبرد، پیی وابوو ئەو سوسیالیزمە وڵامدەری ویستی خەڵک نیە، بۆیە د. ئەم فیکرەی سوسیالیزمی دیموکراتیکی کردە درۆشمی کۆنگرەی شەشەمی حیزب و دوای باس و خواستێکی زۆرلە نیو بەدەنەی حیزب لە کونگرە وەک ئامانجی دواڕۆژی حیزب پەسەند کرا.”
لە بڕگەیەکی دیکەی پەیامی کومیتە دا ئیشارە بەوەزعی ئیستای ئێران و کوردستان کرابوو و تییدا هاتبوو کە” لە دەسپێکی ئەو هاوینەدا پاریزەرانی ولات پێشمەرگەکانی کوردستان هەڵگرانی مەشغەڵیی راسان به چه‌کی بڕوا و ئیراده‌ی قایم گەروانەتەوە ناو دڵی خاک و لە شار و دیەکانی کوردستان کۆبوونەوەی جەماوەری پێک دێنن و پێشوازی خەڵکی کوردستانیش لە ڕۆلەکانی خویان جیگای دەست خوشی و دڵگەرمییە،جەنگاوەرانی خورەتاوی نەتەوەکەمان زۆر دلێرانە دژی ترسناکترین دیکتاتۆری مه‌زهه‌بی خه‌بات ده‌که‌ن و لە ئەو پێناوەشدا کۆمەڵیک لە باشترین کادر و پێشمەرگەکانی کوردستان سەربەرزانە سەریان دانا و چوونە نێو کاروانی شەهیدانی نەتەوەکەمانەوە.
بێ گومان ئه‌رکی ئیمه کوردانی تاراوگە لە ئەم هەلوومەرجەدا زۆرگرینگە ، ئەرکە لە سەر شانمان کە بە هەموو شیوەیەک کە بۆمان دەکریت چ لە باری ماڵیی و چ لە باری مەعنوییەوە پالپشتی پارێزەرانی ولات بین ، و بە هەموو توانامانەوە بۆ بەرەوپێش بردن و سەرخستنی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان تێ‌بکۆشین .
لە ئەم هەلوومەرجە تایبەتی و میژووییەدا کە کۆماری ئیسلامی لە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات لە گەڵ دەیان قەیران ڕووبەڕووە، ئەرکە هەموو هێزەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان هەوڵیی جیددی بدەن بۆ ئەوەی ڕیزەکانی خویان یەکگرتوو بکەن و کێشەلاوەکییەکان وەلا نین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شانازی به مێژووی پڕ له خه‌بات و به‌رخۆدانی خویدهکات، و سه‌ربه‌رزه به ئه‌وه‌ی تا کوو ئێستا له ههڵسەنگاندنه سیاسییه‌کانیدا به نیسبه‌تی ناوه‌ڕۆکی کۆماری ئیسلامی و ماهییه‌تی ئه‌و ڕژیمه سیاسه‌تیكی ژیرانه‌ی ڕه‌چاو کردوه و نه‌که‌وتووه‌ته ژێر ته‌ئسیری هیچ حه‌ره‌که‌تێکی فریووکارانه.”
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه فیلمێك له وته به نرخه‌كانی دوكتور قاسملوو كه له لایه‌ن به‌شی ڕاگه‌یاندنی حیزب ئاماده كرابوو، پیشان درا. پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه سیاسیه‌كانی كورد و كوردستانی له لایه‌ن عه‌بدۆڵلا عه‌بدی و په‌یامی یه‌كێتیه‌كانی ژنان، لاوان و كوردان له لایه‌ن ئاره‌زوو حیسامی خوێندانهوه.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی فێدراسیۆنی كۆمه‌له كوردیه‌كان له سوید له لایه‌ن كایا ئێزۆڵ به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوو. ناوبراو له وته‌كانی خۆی جارێكی دیكه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایگه‌یاند كه فێدراسیۆن سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم به‌رانبه‌ر به كورد و كوردستان مه‌حكووم ده‌كات و دژی ئه‌و سیاسه‌ته بێ ده‌نگ نابێت.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه كۆڤان ئامێدی به نوێنه‌رایه‌تی له پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باكوور چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو وه‌بیری به‌شداربووانی هێنایه‌وه كه هه‌موو ساڵێك ڕێوڕه‌سمی یادی دوكتور قاسملوو له لایه‌ن ئه‌م حیزبه‌وه له باكووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه قاسملوو ڕێبه‌رێكی بێ وێنه له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو. نوێنه‌ری پارتی سوسیالیستی كوردستان له كۆتایی قسه‌كانی دا ڕوو له حیزب و سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان داوای كرد كه هه‌رچۆن حیزبی دێمۆكرات له كاتی دوكتور قاسملوو یارمه‌تی ئێوه‌ی ده‌دات، ئێستا ئێوه‌ش پێویسته له خه‌باتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران یارمه‌تی ئه‌وان بده‌ن.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه كورته‌یه‌ك له ژیانی شه‌هید عه‌بدۆڵلا قادری ئازه‌ر كه له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو شه‌هید كرا، خوێندرایه‌وه و به شێوه‌ی تایبه‌ت به‌خێرهاتنی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان كرا.
پاشان هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان دوكتور حوسێن خه‌لیقی و كاك باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر وه‌كوو ئه‌ندامانی پێشووی ڕێبه‌ری حیزبی دێمۆكرات و دۆستی نزیكی دوكتور قاسملوو چه‌ند وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد.
دوكتور خه‌لیقی له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به ژیان و هه‌وڵه‌كانی دوكتور قاسملوو كرد كه چۆن ئه‌وی كردن به دوكتور قاسملوو. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوكتور قاسملوو ئاشنایی زۆری له نووسینه‌كانی فیلسوفه ئۆرووپاییه‌كان هه‌بوو. دوكتور خه‌لیقی، قاسملووی به ڤۆلتێر، فیلسووفی ئینگلیزی شۆبهاد كه هه‌روه‌ك ئه‌و دوكتور قاسملووش خۆش به‌یان بوو و ده‌یتوانی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌م قانع بكات.
باباعه‌لی مێهرپهروهیش له باسه‌كه‌ی خۆی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دوكتور قاسملوو كه‌سایه‌تیه‌كی كاریزمای هه‌بوو و له چوارچێوه‌ی حیزبی دێمۆكرات نه‌مابوو و كاریگه‌ری له گۆڕه‌پانی سیاسیی ناوچه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بوو. ناوبراو هه‌روه‌ها پاش ئاماژه به تواناییه‌كانی دوكتور قاسملوو، وتی كه قاسملوو ئه‌زموونی زۆری له خه‌باتی نهێنی، خه‌باتی ناوشار، شاخ و دیپلۆماسی هه‌بوو و ئه‌مه‌ش ئه‌وی زۆر باش په‌روه‌رده كردبوو كه هه‌نگاوی دروست و عه‌مه‌لی هه‌ڵبگرێ.
له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه، فرێدریك ماڵم ئه‌ندام پارله‌مانی سوید له حیزبی لیبێراڵ چه‌ند وته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دوكتور قاسملوو و داواكاریه ڕه‌واكانی ئه‌و و حیزبی دێمۆكرات پێشكه‌ش كرد. ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روا خه‌ریكه درێژه به كرده‌وه تێرۆریستیه‌كانی له ده‌ره‌وه ده‌دات و پێویسته به شێوه‌ی جیددی له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕژیمی ڕاوه‌ستین.
شایانی باسه له‌م ڕێوڕه‌سمه چه‌ندین حیزب له به‌شه‌كانی كوردستان به‌شداریان كرد و بروسكه‌یان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه ناردبوو كه له لایه‌ن پێشكه‌شكاری به‌رنامه ئەمیر سولتانی ئاماژه‌یان پێكرا کە بریتی بوون لە:
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان کومیتەی سوید
حیزبی شیۆعی كوردستان له سوید.
جیگای ئاماژەیە کە ژیاننامەی شەهید عەبدولا قادری ئازەر لە لایەن کاک ئەمیر سولتانی خویندرایەوە. مامۆستا مەلا موحەممەد موحەمەدی شیعیریکی خویندەوە.
لە بەشی کۆتایی ئەو ڕیورەسمە کاک ئەمیر سولتانی بە نوینەرایەتی کومیتەی گشتی حیزب سپاسی هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشداری لە ئەو ڕیورەسمە، ئەندامان ، لایەنگران و دۆستانی حیزبی کرد.