رۆژی دوشەممە 20180713 پێش ئەوەی کاری ئیداری دەست پێ بکا ئەم سێ کەسە بە دەمانچە هێرشیان دەست پێ کرد و وەک لە ڤیدۆکەدا دەردەکەوێ، پۆلیسی نیگابان بریندار دەکەن و دەچنە ناو باڵەخانەکە.

دواتر هێزەکانی ئاسایش و دژە تێرۆر و خۆبەخش هێرشیان بۆ دەکەن و دەیان کوژن و زیانێکی زۆری مادیش بە باڵەخانەکە دەگات.
دژه تیرۆری كوردستان ناوی سێ تێرۆریستەکەی بەم جۆرە راگەیاند : (ره‌هێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا) له دایكبووى ساڵی 2002، (بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د) له‌دایكبووی ساڵی 2000، (عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن) له دایكبووی ساڵی 2002، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێی شاری هه‌ولێرن و قوتابی قۆناخی ئاماده‌یین.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا، فه‌رمانبه‌رێكی پارێزگا بە ناوی فەرحان ئیلیا برایمۆک شه‌هید بوو و پۆلیسێكیش بە ناوی ئەحمەد سەلیم گەردی ، لەدایکبووی ساڵی 1983 برینداربوو و هەر سێ تێرۆریستیش کوژران.



ڤیدیۆ
ڤیدیۆ