چ ناڕه‌وایه، به هێدی بڵێی هه‌راش
چ به‌ده، به به‌دکاریش بڵێی پیاوچاک و باش
چ جوانه، هه‌رکه‌سه کارنامه‌ی خۆی به‌یته ده‌ستی
نه وه‌سفی زیاده له که‌س که‌ی، نه ناڕه‌وایش هه‌ڵبه‌ستی
له سایه‌ی گه‌شه‌کردنی زانسته‌وه ئه‌توانین ئاگاداری رووداوه کۆن و نوێکانی جهان بین.
بێژی زانستی مرۆڤ وه‌ها گه‌شه بکات بتوانین ئه‌وانه‌ی که پێشتر بینیومانه و له گه‌نجینه‌ی مشکماندا تۆمار کراوه بیخه‌ینه سه‌ر ده‌زگایه‌ک وه‌ک (فیلم) خۆمان تماشای که‌ینه‌وه و به دۆست و ئاشنایانمان بێژین وه‌رن بیبین؟ به هیوای ئه‌و رۆژه!
له چه‌ن رۆژی رابردوودا له رێگای فه‌یسبووکه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی (رێکخراوه‌ی مجاهیدینی خه‌ڵکی ئیران) که له پاریس به‌ڕێوه برا، بینی له‌و به‌رنامه‌دا کاک (بابه‌شێخ حسینی به‌رپرسی رێکخراوه‌ی خه‌بات) به پێشکشکردنی وتارێ به‌شداریکرد بوو. ئێوه دۆستان ئه‌توانن تماشای ئه‌و به‌رنامه بکه‌ن و گوێ به باسه‌که‌یان بده‌ن.
ساڵی(2016)یش هه‌ر له به‌رنامه‌یه‌کی وه‌هادا به‌شدار بوون.
هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێ خۆی رێبازی خۆی دیاری ئه‌کات، به‌ڵام کاتێ (باسێ که پێوه‌ندی به کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه) بێت تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌و (باسه) ورد بێته‌وه و خاڵه لاواز و به هێزه‌کانی ده‌سنیشان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بێژم ئه‌و باسانه که له‌و دوو به‌رنامه‌دا کاک بابه‌شیخ پێکه‌شیان کرد، نه‌ک سودبه‌خش نه‌بوو، به‌ڵکو زۆر لاواز و بێهێز و بۆنی (ژێرده‌سته‌یی) لێئه‌هات. ئه‌و پهراگرافهی خواره‌وه به‌شی کوتایی وتاره‌که‌ی ساڵی (2016)یانه.
(همچنین در چند روز آینده ششمین سالگرد فوت ماموستا سید جلال ا‌لدین حسینی بنیانگزار سازمان خبات می‌باشد. ماموستا شیخ جلال جدا از اینکه بنیانگزار و دبیرکل سازمان خبات کردستان ایران بودند، یار و پشتیبان مقاومت ایران بودند. بعد از فوت ماموستا، برادر مسعود در طی سخنانی فرمودند: که بعد از قاضی محمد ماموستا سید جلال حسینی دومین شخصیت انقلابی کردستان بودند. هزاران درود بر روان پاک ماموستا سیدجلال ا‌لدین حسینی و سلام و درود بر برادر انقلابی و خوب و بزرگمان، برادر مسعود رجوی. 9/7/2016)
=
هه‌روه‌ها چه‌ن رۆژی دیکه شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌ی جه‌لاله‌دین حسینی دامه‌زرینه‌ری رێکخراوه‌ی خه‌باته. مامۆستا شێخ جه‌لال جگه له‌وه‌ی که دامه‌زرێنه‌ر و رابه‌ری رێکخراوه‌ی خه‌باتی کوردستانی ئێران بوو، دۆست و یارمه‌تیده‌ری به‌رگری ئێرانیش بوون. پاش کۆچی دوایی مامۆستا، براده‌ر مه‌سعود له درێژه‌ی قسه‌کانیدا فه‌رموویان: له پاش قازی محه‌ممه‌د مامۆستا سه‌ی جه‌لال حسینی دووهه‌مین که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕی کوردستان بوون. یادی پاکی مامۆستا سه‌ی جه‌لال له دڵماندا هه‌ر زیندووه و سڵاویش له براده‌ری شۆڕشگیر و مه‌زنمان، براده‌ر مه‌سعود ره‌جه‌وی. 9/7/2016)}
کاک بابه‌شێخ به شانازییه‌وه باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن که براده‌ر مه‌سعود فه‌رموویانه: مامۆستا سه‌ی جه‌لال حسینی دووهه‌مین که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕی کوردستانه. ئه‌و رسته‌ی (مه‌سعود ره‌جه‌وی) جێگه‌ی شانازییه یا مایه‌ی خه‌مباری؟
بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه پێویسته گه‌ڕینه‌وه بۆ ساڵانی (1978 و 79) ده‌ورانی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئیران به دروشمی {(استقلال – آزادی – جمهوری اسلامی) – (اللههوئهکبر، خمینی رهبر) و …} که سیستمی پادشایان هه‌ڵته‌کان و پاش دوو مانگ کۆماری ئیسلامیان کرد به فه‌رمانڕوای ئێران. له‌و راپه‌ڕینه‌دا گه‌لی کوردیش به‌شداری کرد، به‌ڵام نه‌ک به دروشمی {(استقلال – آزادی – جمهوری اسلامی) – (اللههوئهکبر، خمینی رهبر) و … و ده‌نگدان بۆ کۆماری ئیسلامی}. گه‌لی کورد به دروشم و خواستی سیاسی و ئابوورییه‌وه به‌شداری کرد. ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئێران له برێ ئه‌وه‌ی به داخوازییه‌کانی وه‌ڵام باته‌وه رێگه‌ی جه‌نگ و له‌شکرکێشی بۆ کوردستان گرته‌به‌ر، له‌و پرۆسه‌دا {(ئایه‌توڵا خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕش ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی ئێران)} فتوای جهادی کوردی راگه‌یاند، پاشان هێرش کرایه سه‌ر کوردستان و شاری و گوندی کوردستان کرا به گۆمی خوێن، گه‌لی کورد و حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان به‌پێی توانا که‌وتنه به‌رگریکردن له خۆیان. یه‌کێ له‌و که‌سانه که له‌و پرۆسه‌دا به‌شدار بوو مامۆستا شێخ جه‌لالی حسینی بوو.
شێخ جه‌لال حسینی و مه‌سعود ره‌جه‌وی
شێخ جه‌لال حسینی
هاوین بوو به داخه‌وه ساڵه‌که‌یم به جوانی له یاد نییه، به‌ڵام ده‌ورانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئیران بوو، له ناوچه‌ی بانه و له نزیک دێی (کانیمامر) دوو پێشمه‌رگه‌م بینی که جگه له (تفه‌نگ و پێویستیه‌کانی پیشمه‌رگه) هه‌ر کام کۆڵێکیان به کۆڵه‌وه بوو، کوڕێکی ته‌مه‌ن (14- 15) ساڵه‌یش که ره‌نگی جله‌کانی له ره‌نگی ئه‌وان بوو کۆڵێکی به کۆڵه‌وه بوو، کۆڵه‌که‌ی ئه‌م (پوتێکی 16) لیتری له تهلیسێکدا نازانم نه‌وت بوو، رۆنی گازۆڵ بوو…، به‌ڵام ته‌لیسه‌که و ناوشانی کوڕه‌که‌ی ته‌رکرد بوو، تهڕییهکهیش وه‌ک چه‌وری ئه‌ینواند. له که‌سێکم پرسی ئه‌و کۆڕه که ئه‌و پوته‌ی به کۆڵه‌وه‌یه کێیه؟ وتی: کوڕی مامۆستا شێخ جه‌لالی حسینییه، ئه‌و دوو که‌سه‌یش پێشمه‌رگه‌ن و کۆلهکهیان خوارده‌مه‌نییه و ئه‌یبه‌ن بۆ (کانیمامر) بۆ بنکه‌که‌یان.
مه‌سعود ره‌جه‌وی
له‌و ده‌ورانه‌دا که کوردستان کرابوو به گۆمی خوێن، مه‌سعود ره‌جه‌وی له تاران له‌ناو (ناز و نه‌عمه‌ت) له خزمه‌ت (ئایه‌توڵا خومه‌ینی)دا بوو، نه‌ک هه‌ر له خزمه‌تیدا بوو، به‌ڵکو له رێگای گۆڤاری (مجاهید)ه‌وه نامه‌ی ئه‌نووسی بۆ ئاتوڵا خومه‌ینی تا به‌ڕێیان که‌ن بۆ کوردستان و به‌و جۆره:
{امام گرامی امر بفرمائید ما را به کردستان بفرستند ( تا با هر جنگ افروزی وارد جنگ شویم )}.
جگه له‌و هه‌ڵوێسته، له سه‌رده‌می راپه‌ڕینه‌کان به دژی سه‌دام له ساڵی (1991) به دژی گه‌لی کورد ئه‌جووڵایه‌وه و هه‌ڵوێستی ئه‌گرت. خۆشبه‌ختانه له (youtube) یوتوبدا هه‌یه و ئه‌توانن به‌و ناوه‌ی خواره‌وه بیدۆزنه‌وه:
(مستندی از سرکوب کردهای عراق توسط سازمان مجاهدین خلق).
به‌و هه‌ڵوێستانه‌وه که هه‌یانه، کارنامه بۆ که‌سانی دیکه ئه‌نووسن و کاک (بابه‌شێخ)یش شانازی پێوه ئه‌کات.
بۆ ئاگاداری: هه‌ر له {مانگی (7) 2016} که کاک بابه‌شێخ له به‌رنامه‌ی (پاریسی موجاهیدین)دا به‌و شیوه (ستایشی مه‌سعود ره‌جه‌وی) ئه‌کرد، که‌سێک به‌ناوی: {(حه‌سه‌ن حه‌بیبی) ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی موجاهیدین له رادیۆ (چکاوک) که رادیۆیه‌کی فارسییه له ستۆکهۆڵم} ئه‌یوت:
(ئه‌وه کورده‌کان بوون له پێشدا جه‌نگیان هه‌ڵگرساند). مه‌به‌ستی ده‌ورانی فتواکه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بوو.
سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ی (حه‌بیبی) ئه‌توانن له سایتی (pmnews.se/) پێشمه‌رگه‌کاندا، بابه‌تیک ببینن به‌ناوی:
سازمان مجاهدین خلق ایران: کردها جنگ را شروع کردند! سه‌عی سه‌قزی
**
ئێمه و بواری په‌روه‌رده‌یی
ئه‌گه‌ر وردبینانه له‌و دوو باسه‌ی کاک بابه‌شێخ بکۆڵینه‌وه، ئه‌کرێ بێژین کاره‌که‌یان هه‌ڵه بووه. رێزکردن له هه‌ر که‌س و هه‌ر رێکخراوه‌یه‌ک کارێکی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێزگرتنه‌که له راده‌ی خۆی چووه ده‌ره‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی (خۆیشت) هێنا خواره‌وه، ئه‌وه نه‌ک رێزگرت نییه به‌ڵکو سووکایه‌تی کردنه به خودی (خۆ) !
**
به داخه‌وه ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته له ناو حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستاندا بووه به بنه‌مایه‌ک و په‌یره‌و ئه‌کرێ. بۆ نموونه: كه‌سانێکی وه‌ک (ئه‌بولحه‌سه‌ن بهنیسهدر – ره‌زا په‌هله‌وی– عه‌لیره‌زا نوریزاده – مهرداد ده‌روێشپور – حسین لاجوه‌ردی …) که وه‌ک (خۆمان) ئاواره‌ن و یه‌کێ له وڵاتانی جهان په‌نایان داون، حیزبه‌کانی کوردستان ئه‌وانه‌یان کرده به ده‌سه‌ڵاتدارێکی وه‌ها که ئه‌بێ تاک تاکی کورد سه‌ریان بۆ دانه‌وێنێ!
ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا تاکه‌کان به کۆڕ و کچه‌وه به ژن و پیاوه‌وه به فه‌رهه‌نگی یه‌کسانی په‌روه‌رده بکرایهتن که مرۆڤ به‌رانبه‌ره و هێچ که‌سێ له که‌سێکیتر نه مه‌زنتره و نه پچوکتر، له پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌دا وه‌ها گه‌شه‌مان ئه‌کرد که بڕوامان به که‌سایه‌تی خۆمان بێت! به‌ڵام به‌داخه‌وه فه‌رهه‌نگی په‌روه‌رده‌یمان به شێوه‌ی نابه‌رانبه‌ر بووه و له ئاکامدا پله‌ی بڕوا به خۆبوونمان به لاوازی گه‌شه‌ی کردووه!
شایه‌د له بنه‌ماڵه و خانهوادهنماندا (کوڕ به سه‌ر کچدا) – (برا به سه‌ر خوشکدا) – (مێرد به سه‌ر ژن‌دا) – (ئاغا و خان و کوێخا به‌سه‌ر خه‌ڵکی دێیه‌ک یا ده‌یان گوندا) و (خاوه‌ن کار به سه‌ر کرێکارێ یا سه‌دان کرێکاردا) و (رابهرای حیزب و رێکخراوه‌یه‌ک به سه‌ر ده‌یان و سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌دا) فه‌رمانڕه‌وای بکه‌ن، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که به فه‌رهه‌نگی یه‌کسانی په‌روه‌رده نه‌کراوین ناتوانین له به‌رانبه‌ر که‌سه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆماندا بڕوامان به که‌سایه‌تی خۆمان بێ و خۆ له‌سه‌ر (کورسی به‌رانبه‌ر) و (سه‌کۆی یه‌کسان) ببینینه‌وه و به بڵهنگۆی یه‌کسانی (په‌یامی خۆمان) راگه‌یه‌نین.
به‌و هیوایه فه‌رهه‌نگی (یه‌کسانی) بێت به یاسامان تا ستایشی له راده به‌ده‌ر نه‌که‌ین و به‌چاوی سووکیش ئه‌م و ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنین و به کورتی:
چ ناڕه‌وایه، به هێدی بڵێی هه‌راش
چ به‌ده، به به‌دکاریش بڵێی پیاوچاک و باش
چ جوانه، هه‌رکه‌سه کارنامه‌ی خۆی به‌یته ده‌ستی
نه وه‌سفی زیاده له که‌س که‌ی، نه ناڕه‌وایش هه‌ڵبه‌ستی.
**
تێبینی: ناوی(رێکخراوه‌ی موجاهیدین خه‌ڵکی ئیران) که له سه‌روه ئاماژه‌ی پێکراوه، به‌و جۆره‌ی خواره‌وه ئه‌نووسرێ،
{مستندی از سرکوب کردهای عراق توسط سازمان مجاهدین خلق (ایران)}.
به‌ڵام وه‌ک ئه‌بینین له ماسمێدیای فارسی‌دا وشه‌ی (ئێران)یان نه‌نووسیوه:
(مستندی از سرکوب کردهای عراق توسط سازمان مجاهدین خلق)
سه‌عی سه‌قزی
23/7/2016
Sai.saqzi@gmail.com