ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، له به‌ر قه‌یارانی ئابوری و سیاسی هێرشی بۆ هاتوه. خه‌ڵکی ئێران به تایبه‌تی گه‌لی کورد، له سیاسه‌تی دیکاتۆری ئێران زۆر بێزارن و وه‌زاڵه هاتوون.
رۆژ به رۆژ بێزاری خه‌ڵک له‌و ڕژێمه زۆرتر ده‌بێت. کاربه‌دستانی رژێمی ئیران وهپهلا قاژه که‌وتون و نازانن که چۆن خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌و قه‌یرانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌زگار بکه‌ن. سیستمی سیاسی رژێمی ئێران هه‌موو یاسا و رێسایه‌کی نێوه ده‌وڵه‌تی ره‌ت ده‌کاته‌وه و پاش گوێی ده‌خات.
سێ زیندانی سیاسی کورد به ناوه‌کانی ( زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن په‌ناهی ) که به دژی سیاسه‌تی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، زیندانی کرا بوون ، به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک ئه‌شکه‌نجه‌ی جسمی و ده‌روونی کران. رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی ناو خۆ و ده‌ره‌وه و رێکخراوه‌کانی مرۆڤایه‌تی و مافی مرۆڤ زۆر هه‌وڵیان دا که ئه‌و سێ زیندانیانه ئازاد که‌ن یان له سێداره نه‌درێن. به‌ڵام رژێمی کؤماری ئیسلامی دیکتاتۆری ئێران هیچ گوێی پێنه‌دان. به داخه‌وه هاوکات له گه‌ڵ هێرش کردنه سه‌ر بنکه‌ی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌و سێ زیندانیه سیاسیه‌ی کورد له ڕۆژی شه‌مه رێکه‌وتی ٨/٩/٢٠١٨ زاینی له سێداره دران.
له سێداره دانی ئه‌و سێ شه‌هیده‌ی کورد ( زانیار مورادی، لوقمام مورادی و ڕامین حوسین په‌ناهی) به ده‌ستی پیسی کاربه‌ده‌ستانی رژێمی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی کورد به گشتی و له که‌س و کاری ئه‌و سێ شه‌هیده به تایبه‌تی ده‌که‌م .
سه‌ر که‌وێ خه‌بات و شۆڕشی گه‌لی کورد.
عوسمان کهوکهبیشاد
ئه‌ندامی سیاسی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هامار له وڵاتی نۆ‌رویژ
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئه‌نتێرناسیۆناڵ له حیزبی کاری سوسیاڵ دێموکڕاتی پارێزگای هێدمارک،
وڵات نۆ‌رویژ
ئه‌ندامی کۆمتیه‌ی ڕاوێژکاری پارێزگای هێدمارک له وڵاتی نۆ‌رویژ
شاری هامار وڵاتی نۆ‌رویژ
٩/٩/٢٠١٨