ڕژێمي کۆماری ێیسلامی ئێران ڕۆژی شه‌مه له ڕێکه‌وتی ٨/٩/٢٠١٨ زاینی کاتژمێر ده و چل و پێنج خولهکهک به موشه‌ک و فرۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هێرشیان کرده،
سه‌ر ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌کانی دێموکرات له شاری کۆیه. له‌و هێرشه دڕندانه دا به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی حیزبه‌کان ١٥ نه‌فه‌ر شهید کران و زیاتر له ٥٠ که‌سیش بریندار کران. ئه‌و هێرشه‌ی دڕندانه‌ی رژێمی داگیرکه‌ری ئێران، ئه‌وه نیشان ده‌دات، که هیچ یاسا و رێسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌چاو ناکات و گوێ ناداتێ. هه‌ر وه‌ها بچوکترین ڕیز بۆ مافی مرۆڤی جیهانی له باره‌ی مافی که‌م نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، مرۆڤایه‌تی، دێموکراتی، ئازادی ده‌ربڕین و نووسین دانانێت.
ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێران مافی دوازده ملیۆن کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به زۆری چه‌ک و سه‌رنێزه‌ی چه‌کداره‌کانی خۆی و سیستمی سیاسی دیکتاتۆری و نه‌ژاد په‌رستی زه‌وت کرددوه .
ئه‌و هێرشه‌ی نامرۆڤانه‌ی رێژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بۆ سه‌ر بنکه‌ی سیاسی حیزبه‌کانی (دێموکراتی کوردستان و دێموکراتی کوردستانی ئێران) به توندی مه‌حکوم ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی کوردستان به گشتی و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزبه‌کانی دێموکرات، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان به تایبه‌تی ده‌که‌م. خۆم به‌شه‌ریکی غه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانم.
هیوادارم که گه‌لی کورد له‌وکات و ساته دا زۆر یه‌کگرتو بێت و نیشان بدات که گه‌لی کورد هه‌ر یه‌که و هه‌ر چه‌ند به‌زۆری و به بێ پرسی کورد کرویانه به چوار پارچه و سنوری ده‌ستکردیان بۆ داناوه. کورد هه‌موو یه‌ک ئامانجی پیرۆزی هه‌یه و ئه‌ویش ئازاد بوونی کوردستانه.
قه‌ڵای دێموکرات
له شاری کۆیه
به نیوه ڕۆیه
قه‌ڵای دێموکرات
له کاتی خه‌بات
زۆر دڕندانە
به نامه‌ردانه
وا شه‌هید کران
به ده‌ستی ئێران
پێشمه‌رگه‌ی کوردان
تاجی سه‌ر، سه‌رمان
خه‌یاڵی خاوه، کۆماری ئێران
کورده و نابه‌زی هه‌ر وه‌کو شێران
شۆڕشي ده‌کا
بۆ مافی ڕه‌وا
سوێندی خواردوه، به خوێن پێشه‌وا
ڕێگای به‌رنادا هه‌تا زیندوا
عوسمان کهوکهبیشاد
ئه‌ندامی نه‌نجومه‌نی سیاسی شاره‌وانی هامار له وڵاتی نۆ‌رویژ
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئه‌نتێرناسیۆناڵ له حیزبی کاری سوسیاڵ دێموکڕاتی پارێزگای ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕاوێژکاری پارێزگای هێدمارک له وڵاتی نۆ‌رویژ
شاری هامار وڵاتی نۆ‌رویژ
ڕێکه‌وتی ٩/٩/٢٠١٨ زاینی
Øverst i skjemaet