ڕۆژی یەکشەممە ۱۷ی مارس خۆپیشاندانێک لە لایەن کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش به رێکخەری ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ENKS)
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی جینایەتکارانەی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و کوشتاری خەڵکی بێتاوانی ئەو شارە لە شاری ویەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش بەڕێوە چوو.
خۆپێشاندانەکە لە ناوەندی شاری ڤییەن لە سەعاتی ۱۱ی بەیانی دەستی پێکرد.، خۆپیشاندەران بە دانی دروشمی دژی جینایەتکارانی رژیمی تورکیا و بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان بێزاری خۆیان لەو جینایەتە دەربری.
لە بڕگەیەکی تری بەرنامەکەدا چەند وتارێک لە لایەن بەشداربوانەوە لە پێوەندی لەگەڵ جینایەتەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان خوێندرانەوە.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بۆ پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و بۆ شەرمەزارکردنی کردەوەی قیزەونی تورکیە بە شێوەیەکی زۆر چالاکانە بەشداریان لە خۆپیشاندانەدا کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش
Leave a Reply