وشه‌ی جاش له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كوردی دا له شوڕشی ئه‌یلولی باشور (سپتامبیری ا٩٦١) ه وه په‌یدا بووه. جیش ( سوپای داگیركه‌ر) و جاشیش وه‌كو یاوه‌ری سوپای داگیر كه‌ر به دژی میلله‌تی خۆی و شورشی كورد پیناسه كراوه.

ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو میلله‌تان دا هه‌یه. له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی ئه‌م فهرانسهیانهی له گه‌ل ئالمانی داگیركه‌ر رێكه‌وتن به سه‌رۆكایه‌تی مارشال پیتین (كه قاره‌مانی فهرانسهویهكان بو له شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی دژی ئالمان) و حكومه‌تێكیان له شاری ویشی پێك هێنا به ڕواڵه‌ت سه‌ربه‌خۆ و بی لایه‌ن له شه‌ڕ بەڵام به كرده‌وه جۆریكی تر كه پێیان دهكۆترا collaborator. له هیندوستان له كاتی ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیزمی بریتانیا دا، به ٤٠-٥٠ هه‌زار بریتانیایی وڵاتێكی 300 میلیۆنی كۆنترۆل ده‌كا له به‌ر هاوكاری به میلیۆنان و سه‌دان هه‌زار هیندی له هه‌موو بواره‌كاندا . له ئه‌فریقای خوارو هێزی ره‌ش پیستی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئاپارتایدی ره‌گه‌ز پیستی سپی، زۆر زیاتر بوو له هیزی شۆڕشگێڕانی كۆنگره‌ی میللی ئافریقا به سه‌رۆكایه‌تی نیلسۆن ماندیلا. هه‌ر له باشوری كوردستان ، له زه‌مانی حۆكمی سه‌دام حسین، هێزی جاش و میلیشیای سه‌ر به حكومه‌ت 300 هه‌زار چه‌كدار) واتە ده ئه‌وه‌نده‌ی هێزی پیشمه‌رگه بوون. جا بۆیه ده‌بێت دوو شت له نه‌زه‌ر بگیرێت یه‌كه‌م ئه‌م دیارده‌ی جاشیه‌تی و هاوكاری داگیركه‌ر ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی بزاوی كورد نیه و له هه‌موو میلله‌تان دابووه و هه‌یه ،دوههمیش هێزی جاش و سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر ره‌نگه له بارەی ژماره و چه‌ندایه‌تیه‌وه زۆر بێت به‌ڵام له باری چۆنایه‌تیه‌وه، چوونكه هێزێكی به ئیمان و ئیراده نیه و ده‌سكرده و گرێدراوه به ده‌سەڵات و به‌كرێ گیراوه، له كاتی ته‌نگانه‌دا كه پشتیوانی داگیركه‌ری لێ بڕا یان داگیركه‌ر كاری به‌م هێزه نه‌ما، ئه‌م هێزه مهفع ده‌بێته‌وه و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه وه‌ك ئێمه له باشوری کوردستان له ساڵه‌كانی ٩٢-١٩٩١ دیتمان و شاهیدی بووین.
کۆماری جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ تواندنه‌وه و له‌كارخستنی بزاوی كورد له رۆژهەڵاتی کوردستان وه‌ك هه‌موو هێزه داگیركه‌ره‌كانی تر كه له به‌ربه‌ره‌كانی له‌گەڵ بزاوێكی ناوخۆیی میللی دا بوون، به شێوه‌ی جیاواز دژایه‌تی بزاوی گه‌لی كورد ده‌كا له ئیران. سازكردنی هێزی چه‌كداری كوردی سه‌ر به خۆی، بۆروكراسی كوردی سه‌ر به‌خۆی، نۆخبه‌ی كوردی سه‌ر به‌خۆی ، به ناو رۆشنبیر و ئاكادیمیسیهنی سه‌ر به خۆی ، كه له 40 ساڵی ده‌سەڵاتی دا له كوردستان سازی كردون كه بزاوی كورد له رۆژهەڵات، تووشی توانه‌وه بكات، ده‌سته‌مۆی بكات، یان ئیقراری به شكست بكات. من وابزانم ده‌وڵه‌تی ج.ا، له تواندنه‌وه‌ی بزاوی كورد و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌یتوانیوه كورد له رۆژهەڵات بتۆینیتهوه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه ( وه‌ك له توركیه كورد تواندراوەتهوه وسیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیه له‌م باره‌وه سه‌ركه‌وتو بووه كه حیزبی ئوردغان بتوانێت نیوه‌ی ده‌نگی كورد بۆ خۆی راكێشێت).
ئێران له بواری ده‌سته‌مۆ كردنی هێندەک لە رۆشنبیران تاراده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه و هێندیك قه‌ڵه‌م به ده‌ست له ناوخۆی رۆژهەڵات به ناوی ئیسلاح ته‌له‌ب بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی پاڵیان وه ده‌سەڵات داوه و هه‌موو هەڵسوكهوتیان له چوارچێوه‌ی دهسەڵاته دایه و زۆریشیان له لایه‌ن ئۆرگانه ئه‌منیه‌تیه‌كان و ژوری فكری سه‌ر به ده‌سەڵاته‌وه هیدایه‌ت ده‌كرێن (نمونه‌ی وەک سعد قازی و هاوبیره‌كانی له مهاباد).
ته‌سلیم ته‌ڵه‌بان له رۆژهه‌ڵات و یان دیارده‌ی ته‌سلیم ته‌ڵه‌بی، له‌سه‌ر یه‌ك و به‌كورتی له شكست و بێدهرهتانیهوه سه‌رچاوه ده‌گری به بیانوی قه‌بوڵی ئه‌مری واقیع یان رئال پۆلیتیك- به ئه‌ده‌بیاتێكی دڵ‌سارد كردنه‌وه‌ی شوڕشگێڕان و ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی پیشوو به حه‌ق و به ناحه‌ق دێنه مه‌یدان كه ئێمه‌ی كورد له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به شهر هیچمان پێ ناكرێت و پیویسته جۆریك ته‌عامولی له گه‌ڵدا بكه‌ین. بەڵام ناشڵین چۆن؟ كه ئایا سوڵح و پێك هاتن یه‌ك لایه‌نه ده‌بێ؟ بیستومانه شه‌ڕ یه‌ك لایه‌نه ساز ده‌بێت بەڵام سوڵح ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر دوك لای پێویسته. سوڵحی یه‌ك لایه‌نه، ئاشتی نیه و هه‌مان ته‌سلیمه كه ئه‌مانه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌مانه پێیان وایه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت ئیعتماد و ئیتمینانی ده‌سەڵات وه‌ده‌ست بخرێت ( به قیمه‌تی ته‌سلیم بونیش؟؟) تا بتوانن به قسه‌ی خۆیان ئیمتیاز وه‌رگرن.
جا پەیوه‌ندی ئه‌م دوو تاقمه، یانی به ناو رۆشنبیره ده‌سته‌مۆ بووه‌كان و ته‌سلیم ته‌ڵه‌بانی ده‌ره‌وه لێره‌دایه، كه ستراتژی نزیك بوونه‌وه، ته‌سلیم بوون به دهسەڵاتیان و خالی هاوبه‌ش و یه‌كگرتنه‌وه‌یان ئا راست ئێره‌یه. گه‌مژه‌یی ته‌سلیم ته‌له‌بان لێره دایه كه پرۆژه‌ی ده‌سته‌مۆ بووه‌كان وه‌كو دایاردهیهكی ڕه‌سه‌ن و هەڵقوڵاو له كۆمه‌لگاوه ده‌بینن. له راستی دا ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی دهسەڵاته بۆ نانەوەی گه‌رای ته‌سلیم تەڵهبی و نه‌هێشتنی روحیه‌ی میلیتانت و سه‌ر بزێوی له ناو كورده‌كان دا و له داوخستنی شؤرشگێڕانی ناو بزاوی رادیكاڵی نه‌ته‌وه‌یی كورد، نه‌ك بۆ ئیمتیاز دان و مۆسالهحه. تا ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌یری كیشه‌ی كورد وه‌كو كێشه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی ده‌كات نه‌ك وه‌ك كێشه‌یه‌كی سیاسی وهه‌موو هه‌وڵیشی ده‌دا ئه‌م بزاوه میلیتانیته رادیكاڵە به شێوه‌ی نیزامی و نه‌رم شكست بدات. ئه‌م دهسەڵاته چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به شكست دانی روحیه‌ی سهربزیوی كورد ده‌زانیت.