ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی بانەمەڕی 1398ـی هەتاوی (2019/05/09)، بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و
ئامادەبوونی بنەماڵە و كەسوكاری فەرماندەی كۆچكردوو “حەسەن زارعی” (مام حەسەن سەرسپی)، دۆستان و خەڵکی خەمخۆری ولاتی سوید و دەوروبەر، رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ئەم قارەمانەی حیزب و گەل لە گۆڕستانی شاری ئیسكیلستونای وڵاتی سوئێد بەرێوەچوو.
بەداخەوە مام حەسەن ڕۆژی دووشەممە، ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، بهرانبهر به ٢٩ی ئهپریلی ٢٠١٩بەهۆی نەخۆشی و لە تەمەنی 80 ساڵیدا بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.