"an independent online kurdish website

رۆژوو و مردنی خانەکانی مێشک.

کاتێ لەشێ برسی ئەبێ، سەرەتا سود لە پۆلی ساکاریدێ بەناوی گلیکوژن لە کەبەد سود وەردەگرێ،


 بەڵام رێژەی گلیکۆژن لە کەبەدا ئەوەندە نیە کە وەڵامدەری  چەند کاتژمێر برسێتی بێ. بۆیە لەش بەناچار سود لە چەورییەکان وەردەگرێ و چەورییە خەزن کراوەکان ئەگۆڕێ بۆ جۆرێ کێتۆن. ئەو بۆنە ناخۆشەی کە لە زاری رۆژووانەوە دێ، ھەر ھەمان کێتۆنە. زۆربەی وردیلەکانی لەش ئەم کێتۆنە وەک خواردن بەکار دێنن.

بێجگە لە مێشک

بەڵێ

مێشک بۆ دابینکردنی وزەی خۆی تەنیا سود لە گلوکز وەردەگرێ.

کاتێ ئیسلامییەکان باس لەو سلولانەی مێشک ئەکەن کە بە ئەلکول لەناو ئەچن.

ئایا تا ئێستا کەس لە رێژەی ئەو سلولانەی مێشک کۆڵیوەتەوە کە لە رەمەزانان دا لەناو ئەچن؟

خاڵی کەسەربارتر ئەوەسە کە بۆ نمونە:

کچۆڵەیەک لەبەرچاو بگرن کە لە تەمەنی گەشەدایە و چالاکی لەشی و مێتابولیسمی زۆرە سەرەڕای ئەمەش دەبێ ١٦ سەعات برسی بمێنێتەوە؛

چی بەسەر مێشکی دا دێ؟

ئایا کەسێ لەم بارەوە لێکۆڵیوەتەوە؟

دەزگای ھەرسی مرۆڤ خاوەنی ھۆرمۆنگەلی تایبەتە کە بە شێوەی سیستمێکی ئاڵۆز و زۆر دەقێق، فەرمانە پێویستەکان بە تەواوی لەش ئەدا.

کاتێ لەشێ برسی ئەبێ، خۆی وەک وڵاتێکی قڕو قات دەبینێ(بەڵام بە بەڕێوەبردنێکی ژیرانەوە). فەرمان بە ھەموو وردیلەکانی لەش ئەکات کە کەمتر وزە بەکاربێنن، بەم جۆرەش رێژەی گواستنەوەی مەوادی پێویست بۆ  وردیلەکان کەم دەبێتەوە. یانێ مێتابولیسمی لەش ھێواشتر ئەبێتەوە.

ئێستا بێننیە پێش چاوی خۆتان کە گەدەی مرۆڤێ بە خواردنی پارشێو تا بینەقاقا پڕی خواردن بکرێ!

فەرمانی ھۆرمۆنەکان بە مێتابولیسم چی ئەبێ؟!

پاش ئەمەش لەشی قوڕبەسەر دەبێ ١٦ سەعات برسێتی بکێشێ و دیسان پاشان ژەمی ئێوارە تا بینەقاقا پڕ بکرێتەوە. بە فەرمی ھۆرمۆنەکان تووشی شێتی ئەبن!

سەرئەنجام پاش چەند رۆز مێتابۆلیسمی لەش ئیفلیج ئەبێ. لە پزشکی دا ئەوترێ: باشترین شێوازی خواردن خواردنی کەم کەم و بەردەوامە. ھەرکەس پێچەوانەی ئەمە بێژێ، نیشانەی ئەوەیە یان ھیچ لە مێتابولیسمی لەشی زیندوو نازانێ یان ئامانجگەلی تری ھەس.

پاککردنەوەی خوێن و لەش و… قسەی بێ مانان کە بناغەی زانستییان نیە و یان لە لایەن ھەندێ پزشکی نابەرپرسیارەوە ئەوترێن کە  قازانجی خۆیان بەسەر ویژدان و راستگۆیی دا فەرز کردگە. لە تەنێشت ئەوەش ئێمە پێویستمان بە ھەندێ مەواد بۆ کارکردی دروستی لەشمان ھەیە: بۆ نمۆنە بە ترشەڵۆکە گونجاوەکان، بڕێ کۆلێسترۆل، ھەندێ ترشەلۆکی ئامینە، بڕێ لە ویتامین و مینراڵەکان کە وەک خێرایی بەخشن بە مێتابۆلیسم.

و

لەم رووەوەیە کە مرۆڤ پێویستی بە خواردنە جۆراوجۆرەکان ھەس تا بتوانن ئەم مادانە کە خودی کەبەد ناتوانێ دابینیان بکات، بەرھەم بێنن.

ئێستاش با چاوێ لە مێنۆی پارشێۆی ئوممەت بکەین. ھەندێکان کە پیاوەتی ئەکەن و ھەر پارشێویش ناکەن….!

ئەنجام :

بونەوەرێکی باکردوو، ھەڵماسیو، لەشێکی فودانەیی و نەرم وەک پەمو، بێ رەنگ و لاواز!

برینی گەدە و برینی دوازدە گرێ_ ئێسنی عەشەری:

باسی ھۆرمۆنە گەوارشییەکانمان کرد، یەکێ لە ئەرکەکانی بەشێ لەم ھۆرمۆنانە، رێکخستنی رێژەی ترشەلۆکی گەدەس، ھەروەھا کردنەوە و داخستنی گەروی گەدە. ئەگەر ئەم ھۆرمۆنانەمان شێت کرد، چی روو ئەدات؟

رێژەی تەرەشۆحی ترشەلۆکی گەدە  لە کۆنترۆڵ دەردەچێ، دیوارەی دوازدە گرێ ھەستیار دەبێ و درگای دەرچوونی گەدە  جارجار پێکھاتەی ترشەلۆکی ئەڕێژێتە ناو دوازدەگرێ.

ئەنجام:

ھەفتەی یەکەمی رەمەزان، سەردانەکان تاڕادەیەک کەمن. بەڵام ھەفتەکانی دواتر رشانەوەی توند و خوێنی مەمەڕ و دەرک و دیوارەکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان رەنگین ئەکات. ئایا کەسێ ئامارێکی وردی لەمە ھەیە؟ نە ، ئێمە تەنیا ئەزانین  بە رادەی  ھەر دڵۆپێ لەم رشانەوانە، خوێن دەخۆینەوە…!

دەستپێکی دیابەت:

یەکێ لەو ھۆرمۆنانەی کە بڕبڕەی پشتی رێکخستنی مێتابۆلیسمە، ئەنسولینە. ئانسولین رێژەی شەکری خوێن رێکدەخات. ئەگەر شەکری خوێن زیاد لە بەردەست بێ، ئانسولین دەڕژێتە ناو خوێنەوە و رێژەی بەکارھێنانی شەکر لە لایەن وردیلەکانی لەشەوە بەرز دەبێتەوە. لە لایەکی دیکەوە فەرمان بە کەبەد دەدرێ کە شەکر بگرێ و بیکاتە چەوری. بە پێچەوانە ، ھەر ئەم بابەتانە لە کاتی برسێتی دا رووئەدەن.

ھەندێ لە لەوزۆلمەعدەکان لە دابینکردنی ئانسولینا تەنبەڵن، جا بە ھەر ھۆکارێ ھەبێ. بەڵام بە ھەر گیانەگیانێ رێژەی ئانسولینی لەشیان دابین کردووە. بیریشمان نەچێ کە borderlinersscreening ی ئەم جۆرە مرۆڤانە لە کۆمەڵگادا تێچووی نازانستیی ھەیە. بەڵام لە رووبەڕوو بوونەوەی ئەم ھەڵبەز و دابەزی متابولیسمەی رەمەزانا، تووشی تێکشکان و داڕمان ئەبن.

ئایا کەس ئاگادارە کە مانگی رەمەزان چەند نەخۆشی دیابەتی⁄شەکرە⁄ مەرەز قەن پێشکەشی کۆمەڵگا ئەکات!؟ ئایا ئەنجامە کۆتاییەکانی دیابەت⁄شەکرە ئەزانن؟ بۆ نمونە کوێری، لە دەست دانی گورچیلەکان، چاک نەبوونەوە و ساڕێژ نەبوونی برینەکان، کە زۆر جاری دەبێتە ھۆی بڕینەوە و لە دەست دانی ئەندامانی لەش و…، ئایا ئەزانن کە تێچووی نەخۆشێکی دیابەتی بۆ  کۆمەڵگا چەندەیە؟!

ئێستا سی ٣٠ رۆژ بەردەوام تا بینەقاقا بخۆین و بخۆینەوە و دواتر برسی بمێنینەوە، چە بەڵایەک بە سەر رێکخستنی ئانسۆلینا دێ!؟

بەردی کیسەی سەفرا:

سەفرا مادەیەکە کە لە لایەن کەبەدەۆە بۆ ھەرسی خواردن بەرھەم دەھێنرێ و لە کیسەی سەفرادا ھەڵدەگیرێ. کاتێ خواردنێکی چەور ئەخۆین، فەرمان بەم کیسە ئەدرێ کە مادەکەی خۆی بڕژێنێتە ناو دوازدەگرێ.

ھەڵبەتە بەردەوام سەفرا لە ناو کیسەکەی دا دەمێنێتەوە و دەنیشێ و بەردی بچوک و گەورە بەرھەم دێنێ. ئێستا دیسان بێننە پێش چاوتان کە لە سەر خوانی ئێوارەوە، رۆژووان پاش کاتێکی درێژی رۆژوو، خواردنێکی گەرم و نەرم و چەور بخوات. لە ئەنجاما ئەم بەردانە بەڕێ ئەکەون لەبەر ئەوەی گەورەشن، ھەموو لە ناو رێڕەوی سەفرادا ئەمێننەوە و گیر ئەکەن.

تەنیا بۆ تاقیکردنەوە بڕۆنە نەخۆشخانە و چاوێ لە لیستی نەشتەرگەریی گشتیی ھەفتەکانی کۆتایی رەمەزان بکەن… تەنیا ئەوەتان پێی بێژم کە ژان و ئازاری  بەردی سەفرا(کولیت) یەکێ لە تۆقێنەرترین ژان و ئازارەکانی جیھانە و  نەخۆش لە تاوی ژان و ئازارا خۆی لە عەرز ئەدا و خۆی بەم دەرک و ئەو دیوارا ئەکێشێ.

و تۆقێنەرترین:

پانکراتیتی توند:

لەش بۆ ھەرسی پرۆتێینەکان سود لە ئانزیمگەلی  زۆر بەھێز وەردەگرێ. ئەم ئانزیمانە بە جۆرێکن کە لە دەرەوەی دوازدەگرێ کاریگەرییان نیە بەڵام کاتێ تێکەڵ بە سەفرا ئەبن، سەفرا وەک چاشنی کار دەکات و ھێزیان پێ ئەبەخشێ.

بەگشتی دەریچەی ئەم ئانزیمانەی لەوزۆلمەعدە لەگەڵ سەفرادا جیایە و بەڵام کاتی نزیک بوونەوە لە دوازدە گرێ پێکەوە پێک دەگەنەوە. ئەم دەریچەیە کە ئێژین فرە زەریف و بچوکە. ئێستا بیری لێ بکەنەوە کە دیوارەی دوازدەگرێ ھەو بکات و بریندار ببێ. یان بەردێ کە لە کیسەی سەغراوە بەڕێ کەوتووە و بە رێکەوت لە سەر دووڕێیانی ئەم دووانە گیربکات

ئەم  ئانزیمە بەھێزە لە جێگایەک لە دەرەوەی دوازدەگرێ(دیوارەی دوازدەگرێ رووکەشێکی ھەس کە ئەو ئانزیمە کاری تێ ناکات.) بە چاشنی و خێرایی بەخشەکەی خۆ ئەگاتەوە

بەڵێ، بۆشی بۆ چوون.  لەش دەست بە ھەرس کردنی خۆی ئەکات!! سەرەڕای پێشکەوتنی زانستی پزیشکی دیسان ئەگەری مردن بە نەخۆشی پانکراتیتی توند، فرە بەرزە. ئایا کەسێ ماف یان ئازایەتی ئەوەی ھەیە کە لە رێژە و ئاماری نەخۆشییە پانکاتیتە توندەکانی مانگی رەمەزان بکۆڵێتەوە؟!

(روونی بکەمەوە کە لە ھۆکارەکانی پانکراتیتی توند یەکێکیان fasting (رۆژوو) و ئەویتریان خواردنەوەی زۆری خواردنەوە ئەڵکۆلییەکانە کە لە زانست و رۆشنبیری پزیشکی ئێرانا(کۆمەڵگای ئیسلامیدا) بە ئەنقەست چاوپۆشی لە ھۆکارە ھەرە گرینگە یەکەمییەکەیان ئەکرێ، بەڵام خاڵی دووھەمینیان بە توندە زق ئەکەنەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئینتێرنێتی گرانوم. بابەتەکە بە فارسی نووسراوە

تێبینی:

_ ویستم لینکی سەرچاوەکە کۆپی بکەم و وەک سەرچاوە داینێمەوە، بەڵام ئینترنێت رێگای نەدا. دیارە رەخنە زۆری ئیسلامییەکانی لەسەر بووە، بۆیە رێگا بە بڵاوکردنەوە و بەشداریی پێ کردنی لینک و بابەتەکە نادرێ.

 

_ لە بابەتە فارسیەکەشدا ئاماژە بە ناوی نووسەرەکەی نەکراوە.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی