"an independent online kurdish website

نەوت شار” شارێکی کوردستانییە کە ئەکەوێتەوە رۆژئاوای پارێزگای کرماشان و ٧٥ کیلومیتری شاری قەسری شیرین و سەر بە بەشی سوومارە.


 وەک لە ناوەکەیدا دیارە، ژێرزەوییەکانی ئەم شارە پڕی نەوەتە. بۆیە بەردەوام وەک پارویەکی چەور سەێر کراوە.

ئەو شارە بە ئەنقەست لە ھەموو ئیمکاناتێ بێبەش کراوە بۆ ئەوەی خەڵک لێی نەمێنێتەوە و بۆ ژیان نەشێ. ئەمەش وایکردووە کە حەشیمەتی تەواوی ناوچەکانی ئەو شارە لە ٥⁄٠٠٠ پێنج ھەزار کەس تێنەپەڕێ. لە شەڕی عێراق و ئێرانا ، ھەر خێرا لە لایەن عێراقەوە دەستی بەسەردا گیرا و رۆژانە ١٠ تا ١٢ ھەزار بەرمیل نەوتیان لێ ھەڵدەلووشی.

لەبەر بێ ئیمکاناتی و کەشوھەوای نالەبار و ھاوینی گەرم و ویشک و درێژماوە و زستانی سارد و ویشکەوە حەشیمەتی نیشتەجێ بووانی نەوت شار لە زستانا دەگاتەوە ٥⁄٠٠٠ و لە ھاوینا  ئەگاتەوە ١⁄٥٠٠ کەس.

١٠٠٪ی خەڵکی نەوت شار کورد و لە تیرەکانی کەلھۆڕی ئەیوانی، کەلەپا، سنجابی، کرەندی و باوندپورن. بەڵام رێژیمی کۆماری ئیسلامی تەواوی ھەوڵی خۆی داوە کە خەڵک لەو ناوچانە نەمێنێ. بۆیە ئەوترێ ئێستا تەنیا کۆمەڵێ خەڵکی دەستەمۆی خۆی و خەڵکی نیزامی و کارمەند و کرێکاری کۆمپانیای نەوتی لێ نیشتەجێیە.

 خەڵکی ناوچەکە ھیچ داھاتێکیان نیە چونکی ناوچەکەیان کشتوکاڵی لێ ناکرێ، بۆیە زۆربەیان وەک دانیشتوانی دیکەی ناوچە نەوت خێزەکانی تری کوردستان بۆ دابینکردنی قووتی ژیان بەناچار ئاوارە و پەڕیوەی شارە دوورەکانی ئێران بوون.

کومپانیای نەوتی نەوت شار سەرەتا ساڵی ١٩٤٨ لە سەر بنەمای گرێبەستی دارسی بە ناوی (کۆمپانیای نەوتی ئێران و ئینگلیس)ەوە بونیات نرا و دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (شێرکەتی میللی نەوتی ئێران).

ئەو شارە پێشتر بەم ناوانەش ناوبراوە: نەوت شاە،  مەنسوورئاوا، تینە، کەنگاوش.

 

سەرچاوە: ئینتێرنێت

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی