"an independent online kurdish website

دەکرێ بڵێن لە (1995) بە دواوە بە ڕادەیەکی زۆر (چەند هەزار) کەس لە پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە خاو و خێزانەوە بە هۆی خاوبونەوەی تێکۆشانی تەشکیلاتی و چەکداری لە نێۆ خۆی وڵات ڕوویان لە ئیدارەی پەنابەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی کرد، تا لەو ڕێگەوە خۆیان بگەیەننە جیهانی دەرەوە و دوای ساڵانێکی زۆر زەحمەت و تێکۆشان ژیانێکی ئارام و ئاسودە بۆ خۆیان و ژن و منداڵەکانیان دابین بکەن.

یوئن وەک ئیدارەی رەسمی وەرگری پەنابەر لە ئاست وەر گرتنی ئەو خەڵکە زۆرە و ڕەوانەکردنیان بۆ دەرەوە دەستەوەستان مایەوە. ئەو ڕێژەیەی لە ساڵ دا بەڕێ دەکرانە دەرەوە لە چاو زۆری حەشیمەتەکە وڵامدەر نەبوو، لە گەڵ ئەوەی ڕەوتی جێبەجی کردن و پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی پەناخوازان و پەنابەران زۆر لە سەرە خۆ و بە هێواشی هەنگاوی دەنا.

خەڵکێکی ماندوو، بێدەرەتان، نەدار، هەروەها تا ڕادەیەکی بەرچاو بێ پشتیوان، نیگەران و وەزاڵە هاتوو، لە هەمان کات دا بە ئیرادە و ئامادە بۆ دیفاع لە مافە قانونیەکانیان کەوتنە ڕاو تەگبیر.

پەنابەران لە نێو خۆیاندا شوڕایەکیان بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان هەڵبژاردبوو، مەبەست لێی ڕزگار بوونیان لە ناڕوونی داهاتوویان بوو. شوڕای پەنابەران مانگرتنیان پێشنیار کرد کە لە لایەن زۆربەی هەرە زۆری پەنابەرانەوە پشتگیری لە پێشنیارەکە کرا، مانگرتنێک کە نزیک بە چوار مانگی خایاند.

ئەندامانی شوڕا بریتی بوون لەم کەسانە

کەریم فەرخەپوور بەرپرسی شوڕا، حەسەن غەمبار و سەلاح مەحمودی ئەندامانی شوڕا هەر وەها دوو کەس لە شوڕای پەنابەرانی گردە چاڵ بە ناوەکانی عوسمان نۆباری و فەریق حەسەن زادە سەرجەم پێنج کەس ئەرکەکانیان بە هاوکاری پەنابەرانی مانگرتوو بەڕیوە دەبرد.

مانگرتنێکی مەدەنیانە، بە بەرنامە، هەدەفمەند، لە هەمان کات دا پڕوکێنەر لە گەرمای سەرەوی 40 دەرەجە لە شارۆچکەی عەنکاوەی پیرە هەولێر ڕێکەوتی (3.6.2001) دەستی پێکرد. ئەو مانگرتنە دەیان باس و خواسی بە دوا خۆیدا هێنا، سەدان کەس بە ژن و منداڵەوە لە بەر دەرگای کۆمیساریای پەنابەران دەستیان دایە مانگرتن. کەپرستانێکیان چاک کرد و خێوەتیان هەڵدا و کەوتنە تێکۆشانێکی هەمە لایەنە، کە بەڕاستی زۆر بە بەرنامە و ڕیک و پێک بوو. دەیان و سەدان چاو جپێکەوتن، دەرکردنی بڵاو کراوەیەکی کاتی کە هەموو چالاکیەکانی لە خۆ دەگرت تێکۆشانێکی دیپلۆماسی بەربڵاو، سەردانی دەیان دامودەزگای حکومەتی و حیزبی لە کوردستان و لە هەندەرانی لێ کەوتەوە.

کات نامەی (مان) بە سەرپەرەشتی مامۆستا پەیمان مەهدیزادە و چاپ و دیزاینی لە لایەن جەعفەر شەریعەتی جێبەجێ دەکران. 18 ژمارەی بە دەیان بابەتی جۆراوجۆرکە لە لایەن پەنابەرەکانەوە دەنوسران لێ چاپ و بڵاو کرایەوە کە تێدەکۆشم بەشێک لە سەر دێڕەکان وێنەکانیان دابنێم.

ناونیشانی شوێنی مانگرتنەکە لە ژمارەی سێهەمی کاتنامەی مان دا ئاوا نوسرابوو

خاوەن ئیمتیاز– ٢٠٠٠ کەس

سەرنوسەر– پەنابەر

دەستەی نوسین — مانگرتوان

نیشان — هەولێر- عەنکاوە – کەپرستانی پێش بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان

درێژەی بابەت لە بەشی دووهەم …….

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی