"an independent online kurdish website

١|١٥|١٣٦٨ی هەتاوی ،  مێژوی کورتی حیزبی دیموکرات!

د.قاسملو:

–  ڕیبەرایەتی چەند قۆناغی بە سەر دا هاتووە.

– زەمانی کۆماری کوردستان , لە زەمانی کۆمار ئوسولی دیاری کراو بۆ هەڵبژاردنی ڕیبەرایەتی نەبوو هەروا دیاری دەکرا و دوایەش  بونەتە ڕیبەری بۆ کۆماریش، جیا لە پێشەوا و چەند کەس (یەک یا دوو ) کەسی دیکە نە تەجروبەیان بوو، نە تاقیکردنەوە، نە شارەزایی و نە بیروباوەڕێکی قایمیان هەبوو، ئەوەی دوای تێکشکانی کۆمار شەهید بوون باشترینان بوون.

ئەوانەی کە مانەوە تا ماوەیەک بە نێوی حەوزەی کۆنە دیموکراتان تێکۆشانیان هەبوو، سونع و ساڵیان زۆر بوو لە باری سیاسیەوە وەک کادرێکی دەرەجە چواری ئێستای ئێمە نەدەهاتنەوە، هیچکام لەو ڕێبەرانە دەستیان بە تێکۆشانی حیزبی و زیندو کردنەوەی حیزب نەکرد.

فروهەر بەشداری کرد لە زیندو کردنەوەی حیزب، ڕێبەرایەتی تازە کە دەبوو پێک بێتەوە دەستیان بە زیندو کردنەوەی حیزبی دیموکرات کرد، جەوان بوون، تەنانەت دوای ۲٨ی مورداد ڕۆژنامەی کوردستان بە نهێنی دەر دەچوو، کۆمیتەیەک  بە نێوی مهاباد پێکهات، دوایی نێوی نرا کۆمیتەی کوردستان.

هەم جەرەیانی فکری هەم شێوەی کار لەو ڕێبەرایەتیەدا بەرچاو دەکەوت. یەکیان پاشماوەی کۆمەڵەی ژێکاف کە دوو شتی تێدا بوو، بیروباوەڕی ناسیۆنالیستی سرف (وشک) لە بارەی شێوەکاریش شیوەی عەشیرەتی و فەردی هەڵقوڵاوی فەرهەنگی خەڵ.

– نمونەیەکی زیندو یەکێک لە ئەفسەرەکان کە دەچوەوە گوندەکەی خۆی لە لای پێشەوا کوتبوی کە عەیبە بە ئەستێرەیەکەوە بچمەوە گوندەکەم پێشەوا ئەستێرەیەکی دیکەی پێدابوو، بەڵام وتبوی دەبێ تەنیا لە گوندەکەی خۆتان لێی دەی ئەگەر هاتیەوە دەبێ لێی کەیتەوە.

– جەرەیانی دیکەی پاش موسەدیق کە دەستی پێکرد جەرەیانی تودەیی بوو یارمەتی دا کە حیزب زیندو بێتەوە، تەنیا نێوی حیزب بوو ئەگینا هەموو دەستورات لە تاران لە لایەن ڕێبەرایەتی تودە ڕا دەهاتەوە  پێکهێنانی تەشکیلات و شانە و … دەستی پێکرد.

– دوایی کومیتەکەمان بوو بە کۆمیتەی کوردستان  ڕەحمەت شەریعەتی لە سنە تێدا بەشدار بوو، لە تاران کۆمیتەیەک پێکهاتبوو بە نێوی٭کاک٭ (کۆمیسیۆنی ئازەربایجان و کوردستان) کە نوێنەری هەر دوولای تێدا بوو، هەموو دەستوراتی حیزبی تودە بەڕێوەی دەبرد، حیزبی تودە یارمەتی دەدا، دوای ٢٨ی مورداد لە چاپخانەیەک ڕۆژنامەی کوردستان پێنج ژومارەی لێ چاپ کرا، ئەو ڕێبەرایەتیە تا ساڵی ١٣٣٤ بە نێوی کۆمیتەی کوردستان فەعالیەتی هەبوو دوایی کە حیزبی تودە زەربەی خوارد ئەفرادەکەی گیران، کۆنفڕانسێک لە سەید ئاوا لە ماڵی سەید ڕەسوڵ پێکهات، بڕیار درا قەتعی ڕابیتە لە گەڵ حیزبی تودە بکەین، چونکە نیسبەت بە جەرەیانی موسەدیق پۆلیس زەدە ببوو، عەزیزی یوسفی، قادر شەریف، عەوڵای ئیسحاقی و ……

لە سەر ئەو ئەساسە  ڕۆیشتین، بڕیار درا لە دەرەوە پێوەندیان لە گەڵ بگرین هەم لە گەڵ حیزبی تودە، هەم لە گەڵ سۆڤیەتیەکان.

لە ساڵی ١٣٣٤ بە دوور و درێژی قسەمان کرد، کوتیان بگەڕێنەوە، ڕافیل نمایەندەی سۆڤیەتیەکان هەم ڕادمەنش، سۆڤیەتیەکە ناوی پاشکرۆف بوو ئەوەڵ جار بوو ئەو کات لە گەڵ شیوعی کە چەند دەستە بوون لە گەڵ پارتیش ئاشنا بووین و تەماسمان گرت، بە داخەوە دوایی کاک عەزیز یوسفی گیرا، ڕەحمەت شەریعەتی و غەنی بلوریان گیران، ساڵی ١٣٣٦ چومە دەرێ دوایی شۆڕشی عەبدولکەریم قاسم دەستی پێکرد لە گەڵ بارزانی پێکەوە لە پڕاگ هاتینەوە.

– عەوڵای ئیسحاقی مابووە دانیشتین بڕیارمان دا دەسبەکار بینەوە بەڵام سەرنەکەوتین، لە گەڵ بارزانی نێوانمان زۆر خۆش بوو جارێک بانگی کردم وتی: تۆ دەبێ سکرتێری پارتی دیموکراتی عێراق بی، قەبوڵم نەکرد، دەیەویست ڕێبەری کورد لە عێراق و تورکیە بە دەست خۆیەوە بگرێ.

ئیسحاقی کەوتە ئەو خەتە عەشیرەتیە، لە ساڵی ١٣٣٩ تا ١٣٤١ لە دەرەوە ئاگاداری وەزعی حیزب بووم ئەو دوو ساڵە حیزب کەوتە دەستی مەلا مستەفا، تا کۆنگرەی دوهەمیان پێکهێنا، چەند کەسیان بە نێوی جاسوس دەرکرد، یەکیان من بووم (قاسملو) ساڵی ١٣٤٦ چەند کەس ئەفرادی سادقی حیزبی نەچونە ژێر باری عەوڵای ئیسحاقی، چوونەوە ناوخۆی وڵات تەنیا یەک نەفەر حەمەدەمین سیڕاجی هەڵات ئەوانی دیکە شەهید بوون، (موعینی – ئاوارە- شەریفزادە) ئەو فاسیلە حیزب هەر بە نێو مابوو، دوای بەیانی ١١ی ئازار کە من هاتمەوە حیزب بە ناو حیزب بوو. ئەمیر قازی نوێنەری حیزب لە لای پارتی بوو، ئەمن لە گەڵ حەسەن رەستگار چووینە لای بارزانی، لە سەر پردی سیروان حەسەن رەستگار چەند جار لە سەر یەک سڵاوی لە نەفەرێک کرد کوتم ئەو کەسە کێیە؟ وتی مەسئولی پاراستنی پارتیە ئەوە زۆر موهیمە! وتم ئەو هەمووە سڵاوەی بۆ چیە؟

لە واقیع دا ئێمە نە ڕێبەرایەتیمان هەبوو نە حیزب بووین! ساڵی ١٣٤٩تا دەگەینە کۆنفڕانسی سێهەم . لە ساڵەکانی ٤٦- ٤٧ باشترین کادرەکانی حیزبمان شەهید بوون، دوایە عیدەیەک هاتن نێوی خۆمان نا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، (ئەمیر قازی- عەوڵا حەسەن زادە- هێمن- حەسەن ڕەستگار )  هەر وەها حەمەدەمین سیڕاجی- یوسف ڕزوانی  لە لایەکی دیکە  بە قەولی خۆمان جەناحی موتەرەقی بوون.

عەوڵای ئیسحاقیان لە سنوور دور خستەوە بارزانی بە نیسبەت تەعەهودی بە شا بردبویانە بادینان دوایە هەڵات چووە بەغدا، لە کۆنفڕانسی سێهەم بڕیار درا عەوڵای ئیسحاقی وەدەر نێن ئەمن موخالف بووم کوتم دەبێ خۆشی لێرە بێ، حەمەدەمین سیڕاجیمان ناردە لای کە نەزەری چیە؟ کوتبوی خانویەک لەو لای بەغدا بگرین خائینەکان لەوێ ئیعدام بکەین،  دوایە بە نهێنی لە گەڵ بارزانی پێوەندی گرتبوو حەتا لە گەڵ ئەمریکاش، چونکە بارزانی ئەو کارەی پێ ئەسپاردبوو، (سەفارەتی ئەمریکا لە بەغدا). بەعسیەکان زانیبویان و شەرت و گومیان کرد لیباسەکانیان ناردەوە!

– بەرنامە و پێڕوەی ناوخۆمان دیاری کرد دوایە کۆنفڕانس بگرین و دوایە کۆنگرە بگرین، ڕێبەرایەتی بوونە حەوت(٧) کەس قاسملو – ڕێزوانی و سڕاجی و ئەو چوار کەسەی دیکە.

– چەندین کۆبونەوەمان کرد دوو مانگ بە من سپێردرا کە تەرحێک ئامادە بکەم (بەرنامە و ئەساسنامە) بڕیار درا سەر بە خۆ بین سانتریالیزمی دیموکراتیک دابنێن پێویست بوو لە گەڵ جەرەیانی فکری خەبات بکەین فکری بارزانی کە نوێنەری ئەمیری قازی بوو، ئەمیری قازی لە بەند دا بە بێ ئەمری بارزانی ئاوی نەدەخواردەوە، حەتا بۆ بڵاو کردنەوەی کوردستان دەیگوت دەبێ بارزانی ئاگادار بێت. ئەوە یەک خەت بوو.

-ئەوی دیکە خەتی تودە بوو، کەریم حیسامیش گەڕابوەوە سیڕاجی لە گەڵ تودەییەکانی ئینقلابی (مائۆئیستەکان)  کە زۆر گەرم بو پێوەندی گرتبوو، لە گەڵ کەریم حیسامی ئیختلافی زۆریان هەبوو، یەک لایەنگری مائۆ ئەوی دیکە لایەنگری برژنیف بوو، دەبوو ئەو وەزعە ڕابگرین، شەڕی عیراق و بارزانی دەستی پێکرد. دەوڵەت ڕادیۆکەمانی شەش مانگ داخست کۆنفڕانسی سێمان ساڵی ١٣٥٠ لە کۆیە، کوردستانی عێراق گرت. ٣٩ کەس بووین دەستمان بە تێکۆشان کرد یازدە (١١)کەس بووینە ئەندام لە کۆنفرانسی سێهەم دا،  حەسەن ڕەستگار و ڕەسوڵ پێشنماز فێڵێان لێکردین ڕەئیان بە سیڕاجی نەدا، ئەمنیش کوتم نایکەم دوایە پاشەکشەیان کرد مەسەلەکە تەواو بوو سیڕاجی ڕەئی هێنایەوە و منیش کردم .

دوایە ساڵی ١٣٥٢ کۆنفڕانسی دوومان گرت ٤٩ کەس بەشدار بوون لە ئێرانەوە هاتبوون پازدە (١٥) کەس هەڵبژێردران  ئەم کەسانە ئەندامی دەفتەری سیاسی بوون.

– قاسملو- حیسامی- سیڕاجی-  حەسەنزادە- ڕەستگار- هاشم کەریمی-  دوایە شەڕ دەستپێکرد.

ساڵی ١٣٥٦ کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیمان گرت هەمویان موخالفی گەڕانەوە بۆ ئێران بوون، دواتر ساڵی ١٣٥٧ کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیمان گرتەوە موخالفەتیان کرد بەڵام کۆمیتەیەکمان پێکهێنا  بە ناوی زاگڕۆس. قاسملو – ئەمیری قازی- سەید ڕەسوڵ دێهقان- حەیاکی – کەریمی- سڕاجی- بابانزادە- گەڕاینەوە ئێران و تەقسیم کارمان کرد.

بۆتاران ، د. قاسملو و سەید ڕەسوڵ- بۆ سەقز،  سیڕاجی- ورمێ شیوەسەڵی- مهاباد عەوڵا حەسەنزادە – سنە کەریمی و قازی.

لە ساڵی ١٣٤١ بەو لاوە هەستەیەکی دانشجوویی کورد بە تایبەت لە دانشکەدەی حقوق لە تاران نوتفەی ئەسڵی حیزب بوو، وەک موحەمەد موهتەدی- سڕاجی- شەریفزادە- عەزیز ژیان – ئەمیر قازی دوایە ئاشکرا بوون هەڵاتن بۆ عیراق، دوبارە خەریکی بازسازی و تێکۆشان بوون. کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبیان دامەزراند. دوایە  بەشێکیان شەهید بوون لە ساڵی ١٣٤٣ ژمارەیەک نزیک بە ٢٠٠ کەس ئەندامان و لایەنگران و کادرەکانی حیزب گیران و لە ساڵی ٤٣ و ٤٤ بەشێک تەبعید کران.

١|١٥|١٣٦٨ی هەتاوی ،  مێژوی کورتی حیزبی دیموکرات!

پێشمەرگەکان: ئەم 3 بەشەی بڵاو کراوە، کاک سەید ئەحمەد  کە خۆی بەشداری سێمینارەکە  بووە و لە دەفتەری بیرەوەری دا نووسیونی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی