"an independent online kurdish website

بیرەوەری ٣٧،  دید و بۆچونی کادرو پێشمەرگەکان !

-عەلی ئەمینی (ڕەش)

سوسیالیزمی دیموکڕاتیک لە هیچ کوێی دونیادا نیە، با داوای فیدرالیزم بکەین موشکلە نیە، شێوەی هەڵبژاردن بە لیست خراپە، دانانی هەیئەتی هەڵبژاردن وەک دانانی هەیئەتی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزام وایە، سیستمی کاری حیزبی خراپە معیار کار نیە، معیار قسەی بەرپرسی ئۆرگانە، بەرهەمی کاری ساڵانەی ئۆرگان موشەخەس نیە، لە موقابڵ یەکیەتی و پارتی دا دەبێ هەڵوێست بگرین، مەسەلەی تەزادی نێوان کاک مستەفا هیجری و مامۆستا حەسەنزادە مەترەحە.

– غەفور مێهدیزادە،

لە ئۆرگانەکان نەقڵ و ئینتیقال بوەتە وەسیلە و کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیش وەریان دەگرێ،تەجەموعی کادر لە موحیتی سابیت زیاد دەبێ، جەریمەی تازە پێشمەرگە خراپە.

– مامۆستا پەیمان(مەهدیزادە)

– لیست شتیکی خراپە،هێندێک کەس کە بەرپرسی ئۆرگانە نەفەرات لە بەر ئیختلاف سەلیقە نەقڵ دەکەن.

 – ڕەحیم مەحمود دوخت

– تەئیدی خەتە گشتیەکان دەکەم، لە ژنان زیاتر بۆ کاری تەشکیلاتی کەڵک وەرگرین، حەیف و مەیل هەیە لە ئەموالی حیزبی ناپرسرێتەوە، ئەهەمیەت بدرێ بە کۆمیتەی ئەمنیەت و پارێزگاری، دوای شەهید بوونی کاک دوکتور سەعید قودرەتی جەزبمان زەعیفە، ئەهەمیەت دان بە تەشکیلاتی ئوروپا، دانیشتوانی حیزب لە ئوروپا باسیان لە گەڵ بکرێ و سازمان بدرێن، جیا کردنەوەی کۆمیتەکانی سەر بە مەڵبەند.

– وەستا عەلی

– موخالفی سەر سەختی پەدیدەی  ناوەندی و جنوبیم، لە باری مافی ژنانەوە بە تەواوی لە گەڵ خوشکە سەکینەم.

– قادر محەمەدگوڵ

– بە نوسراوە خوێندیەوە، لە نێو حیزب دا ڕەوابت بە سەر زەوابتدا زالە، لێکۆڵینەوە لە سەر ئەفراد وەکو یەک نەبووە، تەشکیلاتی ئوروپا نەقشی باشی نەگێڕاوە، ڕێگا حەلێک بۆ مەسەلەی  رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ (٠ڕ-ش) بدۆزنەوە، ئینتخابات بە شێوەی ئازاد بێت.

— حەسەن خەبات

– خەتە گشتیەکانی حیزبم قبوڵە، شەخسیەت دان بە کادرەکانی حیزب چوون بۆ لای ئەحزابی سیاسی دیکە، جەریمە لە نەفەراتی تازە وەردەگیرێ کارێکی خراپە، پلەی تەشکیلاتی بە بێسەوادەکان بدرێ، کۆنگرە لە ڕابیتە بە (ڕ-ش) بە شێوەیەک حەلی بکات.

–  ڕەحمان کاژەیی

– مەسەلەی (ڕ-ش)مەوزەعێکە حیزب دەبێ حەللی بکات فشار لە سەر ڕێبەرایەتی حیزب زۆرە لەو بارەوە، سزا دەبێ عادیلانە بێ، بۆ هەموو کەس وەک یەک بێت، وەک …. ئەگەر لە ئۆرگانی خۆی ڕەئی نەهێناوە بۆ دەیهێنن بۆ کۆنگرە.

— قادرخان سوڵتانپەنا

– دیموکراسی لە حیزب دا کەمە، سوسیالیزم لابەرین بە نوسراوە قسەی کردو نەزەرتی خۆی خوێندەوە.

— کەماڵ فازڵی

– قسەکانی خالید گەردی تەئید دەکەم، شێوەکاری تەشکیلاتی ئێمە غەڵەتە، زۆربەی برادەران لە ناوچە خەریکی کاری ماڵی و ژن هێنانن، موخالیفی سوسیالیزمم لای بەرین باشە، لە سەر سوتانی عەمباری هەولێر لێکۆڵینەوە بو بەچی؟، ناوەندی و جنوبی خەتای ڕێبەرایەتی حیزبە، کاک… بۆچی دەرکرا، قسەکانی کاک عەلی ئەمینی لە سەر پارتی و یەکیەتی هەقە، لە سەر مامۆستا حەسەنزادە شایەعە هەیە کە بۆتە لایەنگری کوڕی …..  دەریانچواندوە، مامۆستا کتێب تەرجومە دەکات ئەوە چۆنە؟ مەسەلەی (ڕ.ش) دەبێ بەشێوەی سیاسی چارە سەر بکرێ.

 – حەسەن حاتەمی

– بە دور و درێژە قسەی کرد.

 – ڕەحیم حەکیم زادە

– بۆ باس ناکەن کە ناوەند و جنوب لە کوێوە هاتوە، دەنگ بدەن بە نەفەراتی باش، بۆچی کۆمیتەکانی مهاباد و بۆکان دەگەڕێنەوە ناوچە بەڵام باقی بەرپرسەکان ناگەڕێنەوە ناوچە،  بۆ بڕیاری ئاگر بەس لە گەڵ (ڕ-ش) راگەیەندرا بەڵام چۆنە خەریکە ئێستە شەڕ دەست پێدەکاتەوە، ڕێگا چارەیەک بۆ ژن و منداڵ بدۆزنەوە.

– نامەی ( ئاب ) کە نوسیبوی لە سەر وەزعی خۆی خوێندرایەوە.

— محەمەد ڕەسوڵی

– هێندێک نەفەر دەگیرێ بەڵام ئێمە بە ناهەق دیفاعی لێدەکەین کەمتر سزای نەفەراتی سەر بە ڕژیم دەدەین. لە شەڕی چەکداری دا دەبێ ئیمکاناتی بۆ تەرخان کەین، شێوەی هەڵبژاردن لە خەتە گشتیەکاندا باش نیە، قسەکانی کاک کەریم سەقزی تەئیید دەکەم.

درێژەی هەیە…..

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی