"an independent online kurdish website

لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٤ دووایین بنکەی دەسەڵاتی پاشایەتی لە مەهاباد چەک کرا و ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەربانی شارەبانی هەڵ کرا و بوو بە جێژن و شایی و قوربانی و سەدەقەی بۆ کرا .

دووایین بابەتم لە سەر قوربانی  کردن بۆ ئاڵای کوردستان دەبێ

پاشی ١٠ رۆژان لە لایەن  لە شاری بۆکان بە تەشریفات ئاڵ هەڵ دەکرێ  .

“” بە پێی دەستووری  هەیئەتی مەرکەزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان  و بە ئەمری جەنابی پشەوا قازی مەحەممەد  سەدری ئەعزەم و پێشەوای کورد و کوردستان  قەرار  درا ئاڵای  موقەدەس و سێ رەنگی کوردستان لە بۆکانیش  هەڵ کرێ .

ئاغایان :  میرزا مستەفا سوڵتانیان  ـــ  عەبدوولقادر مودەرەسی  ـــ حوسێن فرووهەر ـ  میرزا مەحەممەد ئەمین شەرەفی  ـــ عەلی خوسرەوی  ــ  مەحموود وەلی زادە ــ  میرزا رەحیم لەشکری  ــ و ئەعزای  هەیئەتی  حیزبی دێمۆکراتی کوردستان  و ئاغای  شێخ ئەلیسلامی  هێمن شاعیری میللی  و نمایەندەی  هەیئەتی  رەئیسییەی  میللی  و ئاغای مەحەممەد نانەوازادە فەرماندەی  ئوردووی میللی  بە فەرماندەری گاردی ئیحتیرام  و دەستەی موزیک لە گەڵ ئاغای قاسم ئاغای ئیلخانی زادە  نمایەندەی  کۆمیتەی  مەحەلی  حیزبی دێمۆکرات  لکی بۆکان بە مەئمووری  هەڵ گرتنی  (  ئاڵای موقەدەس  ) مەعلووم کران  ساعەت  ١ ی پاش نیوەرۆ  رۆژی چوار شەمۆ ٥ـ١٠ ـ ٢٤  بە ئیفتیخاری وەرێ کەوتنی  هەیئەتی هەڵگری ئاڵا  لە حەساری  کانگای  حزب مارشی میللی کوردستان خوێندراوە  و موزیک لێ درا لەو کاتە دا  ئۆتۆمبیلی  مەخسووس  لە نیو هەزاران نەفەر خوشکوو برایانی  سابڵاغی  گەیشتە  بەر دەرکی کانگای حیزبی دێمۆکرات راوەستا  هەیئەتی هەڵ گری  ئاڵا  لە نێو شریخەی چەپلە رێزان و نە عرەتەی توند و بڵیندی ((  هوریا  و بژی  کوردو کوردستان  )) ی بەرێ کرا  ــ  وەر گیراو لە رۆژنامەی کوردستان ژمارە  ١ لاپەرە ٢  ــ  پێنج شەمۆ ٢٠ ی ١٠ ی ١٣٢٤  ـــــــ

کە سەیری ئەو نووسراوەیە دەکەی وەکی راپۆرت بۆ رۆژنامەی کوردستان  نووسراوە ، تەواوی هەست و بوون و نەبوونت دەگەڵ هەستی نیشتیمانی و وڵات پارێزی و جۆش و خرۆشی ئەو خەڵکە تازە بە ئازادی گەیشتوە تیكەل دەبێ ، لێژنەیەکی تایبەت پێک دێ  نێوان بۆکان و میاندووا و مەهاباد هەموو ئەرکێکی پێشوازی بۆ  دەستەی هەڵگری ئاڵا دیاری کراوە  ، لە میاندووا مامۆستا  هەژار و مامۆستا حەقیقی و ئاغایانی ئێلخانی زادە و کۆمیتەی شاری بۆکان هاتوونە پێشوازی میوانانی هەڵگری ئاڵا و بەرەو بۆکان برۆن .

مامۆستا شێواو ، خالید ئاغای حیسامی ئەو کات بەو ناز ناوە شێعرەکانی بڵاو دەکردەوە ، لە رۆژی هەڵ کردنی ئاڵا لە بۆکان ئەو پارچە شێعرەی خوێندۆتەوە .

ئەو چەند بەڵگەیەش لە رۆژنامەکانی سەردەمی کۆمار وەر گیراوە .

پیرۆز بێ ٢٦ سەر ماوەز رۆژی هەڵ کرانی ئاڵای موقەدەسی کوردستان  و ئەورۆکە بە نێوی رۆژی پێشمەرگە دیاری کراوە ، پیرۆز بێ لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان .

سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبووی نووسەر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی