"an independent online kurdish website

بیرەوەری ٤٣، کۆنگرەی دەهەمی حیزبی دیموکرات لە سەعاتی ٣.٣٠ی پاش نیوەڕۆی٢٣/١/١٣٧٤ بە وتەکانی مامۆستا حەسەنی شێوەسەڵی کرایەوە!

ڕادەی بەشدار بوان بەمشێوەیە بوو !

ئەندامانی ڕێبەری ٢٧ کەس. نوێنەرانی کۆنفڕانسەکان  ٨٠ کەس. نوێنەری دەرەوەی وڵات ٧ کەس . نوێنەر بە شێوەی ڕاستەوەخۆ بۆ کۆنگرە ٤ کەس. سەر جەم ١١٨ نەفەر.  ٥ کەس غایب بوون ئامادە بوان ١١٣ نەفەر بوون.

کۆنگرە شەرعیەتی بۆ وەرگیرا ھەموان دەسیان ھەڵبڕی  کەس موخالف نەبوو . کۆمیسیۆنەکانی کۆنگرە بەمشێوەیە دابەشکرا بوون .

حەسەن شەرەفی – عەلی عینایەتی – برایم لاجانی بۆ کۆمیسیۆنی بڕیار.

 عەبدڵا حەسەنزادە – سەلام عەزیزی – قادر وریا-  خوسرەو بەهرامی-سەیفلا ڕەحمانی بۆ کۆمیسیۆنی سکاڵا.

باباعەلی مێهرپەروەر- سەید ڕەزا درودگەر- حەسەن ئەبروزنی بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.

لە سەر یەک ٧٣ پەیام بۆ کۆنگرە هاتبوون .

سەعاتی کارەکانی کۆنگرە بەمشێوەیە دیاری کرابوون.

– بەیانیان ٨.٣٠ بۆ ٠ ١٠.٣. ١١بۆ ١

دوانیوەڕۆیان

٢.٣٠ بۆ ٥.٣٠ – ٦ بۆ ٨ی ئێوارە.

جەلەسەی دوهەم!

پێشکەش کردنی ڕاپۆرت لە لایەن کاک مستەفا هیجری .

دواتر قسە و باسی بەشدارانی کۆنگرە لە سەر ڕاپۆرت و بابەتە جیاوازیەکانی حیزبی دەستی پێکرد بەمشێوەیە

٤١کەس ناویان نوسرا بۆ قسە کردن.

– ئەحمەد پادگانی

کۆمیتەی کۆنتڕڵ ( هەڵبژاردن) نەمێنێ

– شاهۆ حسەینی

لیستەی فیکس بۆ جەرەیانێک هاتە گۆڕێ کە خەریکە لە حیزب دا جێگە بگرێ  دوو بۆ چوون لە حیزب دا هەیە، بەڵام هەردوکیان دەیانەوێ حیزب بپارێزن بە بۆچوونی جیاوازەوە موخالیفی کۆمیتەی هەڵبژاردنم.

– حەسەن قادر زادە

تەئکید دەکەم کۆمیتەی هەڵبژاردن هەبێ.

–  هاشم عەزیزی

کۆمیتەی هەڵبژاردن تەئید دەکەم.

کاک مستەفا هیجری داوای شەرت دەکات کەماڵ داودی بۆ تەبلیغ دەکات بەڵام بە خەڵکی دەڵێ جەوی خراپ هەیە.

– عومەر شاداب

تەئیدی کۆمیتەی هەڵبژاردن دەکەم

– حەسەن شیوەسەڵی

کۆنگرە مەیدانی ئینتقام کەشی نیە هەموو کەس هەقی خۆیەتی خۆی کاندید بکات.

– سەید ڕەزا درودگەر

کۆمیتەی هەڵبژاردن بمێنێ هیوادارم شتەکانمان موغریزانە نەبێ

– تەیمور مستەفایی

لە شێوەی ئەندام گیری لە ئوروپا نازانم چۆنە؟ چۆنە سەڵاحیەتی وەر گرتنی ئەندام بە کۆمیتەی ناوچە دراوە بەڵام بە کۆمیتەی ئوروپا نادرێ.

– سەید ئەحمەد حسەینی

حیزب مەربوت بە هەموومانە هی تاقمێکی مەحدود و مەعدود نیە. ئیختلافی فکریمان لە سەر ڕێبازی حیزب نیە بەڵام ئیختیلافی سەلیقە هەیە. دیموکراسی لە حیزب دا واتە سەربەخۆیی تەقسیمی دەسەڵات.

 تەقسیمی کار.

فەرق و جیاوازی و ڕەوابیت لە حیزب دا ھەست پێئەکرێ. قەول دان بە هێندێک کەس بۆ کاری داهاتو کۆ کردنەوەی دەسەڵات لە دەفتەری سیاسیدا ئەڵێن سەید ئەحمەد زیدی جنوبیە بەڵام وانیە هێندێک شایەعە هەیە گوناح نیە ئەگەر ئیستقلالی خۆم بپارێزم. نەفەرێک لای مەڵبەندی شومال چاکە لە خراپی لای خۆم پێ باشترە جنوب و ناوەندیم لە مێژە ڕەد کردۆتەوە کەسیش لە خۆم بە جنوبی تر نازانم کە قەرار وابێ.

– کاوە بەهرامی

چونکە خەباتی چەکداری لە هەوشار تەعتیل کرا ئیتر نەمان توانی فەعالیەتی تێدا بکەین. سیاسی نیزامی خەتابارە نیروی نەناردوەتەوە ناوچە.

– کەماڵ داودی

ڕۆژنامەی کوردستان بوەتە شتێکی سادە لە شەئنی حیزب دا نیە. ئەگەر ئاوابێ لە دەرەوەی ولات هەر ناخوێندرێتەوە.

– سادق زەرزا

بەشی تەشکیلاتی لە خارج زەعیفە. خەتای ئەندامی ڕێبەرایەتیە ئاگای لە تەشکیلاتی دەرەوە نەبێ. ئەو هەموو ئیشکالە لە حیزب دا هەیە بەڵام من تا نەگەشتومەتەوە کۆێە ئاگام لێ نەبووە. سیستمی تەشکیلاتی غەڵەتە. هەر شوێنێ نابێ بە سازێک بڕەخسێ دەبێ بە شێوەی کۆمیسیۆن ئیدارە بکرێ. دەبێ بەشێکی تایبەتی هەبێ بە نێوی بەشی تەشکیلات لە گەڵ ئەحزابی ئێرانی دانیشین هەرکامەیان قسەیەک دەکەن بۆ ئەوەی هەڵوێست گیریەکان یەک بن دەبێ شوێنێک یا کومیسیۆنێک هەبێ هەمووی ئەوانە هەماهەنگ بکات. بەرپرسی تەشکیلاتی ئوروپا هەر کەس پێی خۆش بوو هاوکاری باشی کردوە کە خۆشی ویستوە حازر نین کاغەزێکی ئاڕمدار بدەن بە من  ڕەوابتی شەخسی جاری وایە باعیس دەبێ کە کارەکانمان لە بەر چاو نەگیرێ شەرت دانان بۆ ئەندام گیری خراپە لە خاریج.

  ڕێبەرایەتی شۆڕشگیڕ  تەئیدی دەدات بە نەفەرات  لە تورکیە بەڵام حیزب نایدات تەحقیر دەکەین .لە حیزب دا فکرێک هەیە کە موخالفی شەڕی چەکداریە.

– مەنسور فەتاحی

لە سەر موبارزەی چەکداری بەشێوەیەک باسی کراوە کە لێرە نایڵێن وتویانە دەبێ تەعتیل بێ کەچی ئێستا نایڵێن ئەبێ خەباتی چەکداری بکەین.

– ئیقباڵ بەیگی

ڕاپۆرتەکەی کۆمیتەی ناوەندی دو مانگ لەمەوبەر لە بازیان باسیان کرد مامۆستا حەسەنزادە هەقی بوو خۆی ڕاپۆرتێک بنوسێ و بێت پێشکەشی کات.

– ئەحمەد ڕەحیمی

دەبێ ڕوون بێتەوە بزانین خەباتی چەکداری بکەین یا نەیکەین. بە توندی پێی لە سەر ێیدامە دانی داگرت.

– برایم خودامرادی

نازانم ڕاپۆرت مەربوت بە کاک مستەفا هیجریە یا کۆمیتەی ناوەندی؟ ئەی بۆچی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی لە پلینۆم دا ئیسڵاحیان نەکرد. خەباتی چەکداری لە ڕاپۆرت دا وەک ئەسڵ بگونجێ چۆنە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئاگای لە تەشکیلاتی حیزب لە خاریج نیە.

– کاوس نیازمەند

تەئیدی قسەکانی کاک حەمە عەلی عینایەتی دەکەم.

درێژەی ھەیە……

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی