"an independent online kurdish website

بیرەوەری ٤٣، درێژەی ڕاو بۆ چوونی ئەندامانی بەشداری کۆنگرە!

– حەسەن شەرەفی

نە بە فکر و نە بە عەمەل خەباتی چەکداری ڕەد نەکەینەوە. ڕێبەرایەتیش لە پشتی ئۆرگانەکان ڕانەوەستێ کە ئەگەر بڕۆنەوە خۆتان بە کوشت بدەن نابێ.

– سەلام عەزیزی

با کاسە و کوزەکان هەمووی لە سەری ئەفراد دا نەشکێنین. لە خاریج حەوت خانی ڕۆستەم دانراوە کاک سادق ڕاست دەکات قەید و بەندەکان لانەبراوە نەفەر هاتووە دانشجو بووە لە گەڵ پێشمەرگەی بێ سەواد هیچ فەرقی نیە. تەشکیلاتمان هەیە بەڵام زعیفە تەنیا بە خاتری ئەوەی سەوادیان نیە.

– حەمە ڕوسوڵ کەریمی

نەفەراتمان هەیە کە کاری تەشکیلاتی و نیزامی دەکەن تەنیا بە خاتری ئەوەی سەوادیان نیە پاش پازدە ساڵ زەحمەت پلەیان نادرێتێ.

– شاهۆ حسەینی

لە سەر ڕاپۆرت بە عام قسەیەکم نیە ئەگەر ئیشکالاتێک لە کاری تەشکیلاتی ئوروپا هەیەخەتای شاهۆ نیە خەتای سیستمی کاری ئێمەیە. ئەساسی کاری ئێمە لە دەرەوەی ولات دوکتور قاسملو دایناوە نەزەرم ئەوەیە کە دوکتور قاسملو حیزبی ناساندوە.

– برایم لاجانی

ئیختلافی سیاسی نابینم هەموو لە گەڵ من یا وەک من ئەوە فەرهەنگێکی خراپە دەبێ لاببرێ. ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سەڵاحیەتی نیە کارەکان لە کۆمیتەی ناوەندی دا کۆ نەکرێنەوە. پێکهێنانی کۆمیسیۆنی کۆنتڕۆڵ و بازرەسی پێویستە.

– مستەفا هیجری

سپاسی هاوڕێیان دەکەم بەشداری باشیان کرد لە ڕاپۆرتەکەدا دەبێ ڕێگە حەل بدۆزینەوە مامۆستا حەسەنزادە وەک خەتی فکری مەترحی دەکەم نەک وەک نەفەر ! با تەحەمولی نەزەراتمان هەبێ لە حیزب دا سێ موشکلەی ئەساسی هەیە

١ – مەسەلەی خود محوەر بینی

٢- شەڕی چەکداری

 ٣ – مەسەلەی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ

-مەسەلەی خودمحوەربینی.

 مامۆستا حەسەنزادە سونبولی ئەو سفەتەیە دیموکڕاتیک بونی مامۆستا تایبەتیە. تا ئەو کاتە دیموکڕاتە کە موافقی نەزەری ئەوی. لە غەیری ئەو سوڕەتە شتێکی وانیە بە قسەی مامۆستا و تەرەفدارانی کۆمیتەی ناوەندی پێشو تەرەفداری مستەفا هیجریە موشکلە مستەفا هیجری نیە!موشکلە مامۆستا و مەجموعەی کۆمیتەی ناوەندیە چەند جار کۆمیتەی ناوەندی قسەی کرد بەڵام بایان داوەتەوە  مامۆستا نهێنیەکان دەباتە دەرێ مامۆستا لە جیاتی بڕیارەکان نەزەری خۆی تەبلیغ کردوە ئەو نەزەرەی مامۆستا بۆ وڵاتانی ئوروپایی دەبێ نەک ئێرە! مامۆستا تەنیا تابعی ئەو نەزەرانەیە کە خۆی پێی خۆشە موخالفی ئیعلامیەی تیرۆری کازمی ڕەجەوی بوو موخالفی کۆمەلە بوو پێشنیار ئەوەیە:

١ – کۆمیتەی ناوەندیەک بێ کە لە گەڵ نەزەری ئەوبێ

٢ – مامۆستا خۆی لە گەڵ کۆمیتەی ناوەندی تەتبیق بکات

٣- زەمانی کاک دوکتور سەعید مامۆستا موشکلەی زۆر بو لە گەڵی.

موشکلات!  موشکلەی مامۆستایە لە گەڵ کۆمیتەی ناوەندی بە دەفتەری سیاسیشەوە . -مەسەلەی دووهەم شەڕی چەکداریە مامۆستا بە سەراحەت شەڕی چەکداری ڕەد دەکردەوە هاوڕێیانیش با لە سەر ئەو شتە باس بکەن تێعدادێک لە گەڵ مامۆستان دەڵێن موبارەزەی چەکداری قبوڵ دەکەین .

 -مەسەلەی سێهەم بە ڕاستی موتەنەفرم هەر ڕۆژێک مەسەلەیەکی تازە بۆ من دێتە پێش با مەسەلەی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لە کۆنگرە خەلاس بێت و نەبێتە بنێشتە خۆشکە ئەوەی ئەوان دەڵێن کاغەزی سپی دەدەین شتێکی خۆڕاییە ئێمە لە گەڵ ئەوان ئیختلافی سیاسیمان هەیە ئەگەر شتێکیان لە باری سیاسیەوە نەماوە با بنوسن و ئیعلامیە بدەن خەڵک نیگەرانە ناڕەحەتن پێشمەرگە و ژن و منداڵ دڵ نیگەرانن بزانن کۆنگرە چ دەبێ ئەوان ئەکسەریەتیان پاسپۆرتیان هەیە بۆ من عەیبە کادری ئەوان موقاسیە بکەم لە گەڵ کادری حیزب .

– عەبدولا حەسەنزادە

لە وڵامدانەوەی قسەکانی کاک مستەفاد ھیجری دا !

بە شەرمەوە قسەیەکی بە پێشمەرگە دەڵێم چونکە نیروی فەرمان نەبووم. ئەوەی مێحوەری عالەمە کاک مستەفایە نە من. کاک مستەفا دەڵێ ڕژیم پەشیمانە لە شەهید کردنی دوکتور قاسملو و دوکتور سەعید چونکە ئەوان ھەر سیاسی بوون.بەلام ئەمن (مستەفا هیجری)هەم سیاسیم و هەم نیزامی ! زۆر جانانەتر لە کاک مستەفا دیفاعم لە بڕیارەکان کردوە کاک حەسەنی شەرەفی شاهیدە.

– بابا عەلی مێهر پەروەر

ئەو مەسەلەی ئیختلاف نەزەر و بۆچونە بوە.

 ئێمە ئەندامانی دەفتەری سیاسی هەوڵمان داوە ئیختلافەکە گەورەتر نەکەینەوە کاک مستەفاش هەڵەی بوە و مامۆستاش هەیەتی بە داخەوە فەزای ناسالم لە دەرونی ئێمەدا بەوجود هاتوە

 بڕێک لەو وەزعە کە پێکهاتوە ناشی لە فکری مامۆستاوە سەر چاوەی گرتوە سمایل بازیار بە منی وتوە نەقڵەکەم نەزەری تۆ نەبوە چۆن ئەوە دەزانێ؟ هاتنەوەی ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بە قازانج نازانم هەر کەس بەموافق و مخالفی ئەوان قسە دەکات هەقی خۆیەتی هاتنەوەیان بە کۆمەڵیش بە قازانج نازانم با ئەگەر من وتم مخالفی کاک فڵانە کەسم با ڕووم لێ گرژ نەکات کاک مستەفاش هەڵەی هەیە مەشوەرەت کەم دەکات.

درێژەی ھەیە……

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی