"an independent online kurdish website

بیرەوەری ٤٤،   – لە دوای هەموو ڕەخنە و دژبەری  بۆچونە جیاوازەکان و ئاڵ و گۆڕی پێکهاتوو لە کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێر دا.

 ئەمجار نۆبەی یەکگرتوویی  و دابەشینی کارەکان و ئامادە بون بوو

 بۆ تێکۆشانێکی هەمە لایەنە.

کاتی شان دانە بەر بەرپرسایەتی حیزبی و ڕاپەڕاندنی ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکان هات .

– تەقسیمی کاری کۆمیتەی ناوەندی.

– هەڵبژاردنی جێگری سکرتێر و موشاویران .

– بەرپرسایەتی لە پاراستنی دەفتەری سیاسی و ئۆرگانەکانی دەوروبەری درا بە کۆمیتەی ئەمنیەت و ھێزی پارێزگاری.

– دەفتەری سیاسی ئەم دابەش کردنەی بەرپرسایەتی بۆ ئەندامانی ڕێبەری حیزب  پێشکەش کرد و ڕایگەیاند هەمومان لە پشتی هەر مەسئولێک ڕادەوەستین کە کارمان بۆ داناوە.

– حەسەن شەرەفی بۆ بەرپرسی ڕادیۆ

 – مستەفا هیجری بۆ بەڕپرسی کۆمیسیۆنی  ئینتشارات

 – باباعەلی مێهر پەروەر بۆ بەرپرسی کۆمیسێۆنی ماڵی

 – سەلام عەزیزی بۆ بەرپرسی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی

٠ عومەر باڵەکی کۆمیتەی مهاباد

حەمەنەزیف قادری بنکەی بەغدا –

 قادر وریا ئینتشارات- حەمەعەلی عنایەتی ڕادیۆ – سڵێمان کەڵەشی سیاسی نیزامی

 – تەیمور مستەفایی و سمایل بازیار بۆ کۆمیسیۆنی ئاموزش

 – مستەفا مەولودی بۆ سیاسی نیزامی

 – حەسەن قادر زادە بۆ کۆمیتەی سەردەشت

 – عومەر حەمیدی بۆ کۆمیتەی شنۆ

 –  سەید ئەحمەد حسەینی بۆ مەڵبەندی دوو

 – حەمەی تۆپچی بۆ کۆمەڵایەتی

– لوقمان مێهفەر بۆ سیاسی نیزامی

– رۆستەم جیهانگیری بۆ مەڵبەندی شیمال

 – سەید ڕەسوڵ ئەحمەدی  بۆ مەڵبەندی سپی سەنگ

 – مەنسور فەتاحی و ئەسعەد ئەحمەدی بۆ مەڵبەندی یەک

 – سەید مەنسور ناسری بۆ بنکەی سلێمانی

 – سەید برایم هاشمی بۆ سیاسی نیزامی

– ئەحمەد نستانی بۆ هێزی سامڕەند

– موعتەسەم نورانی بۆ کۆمیتەی بۆکان

– کەریم سەقزی بۆ هێزی پارێزگاری

–  چەکۆ ڕەحیمی و کاوە بەهرامی بۆ فێرگە.

هێندێک لە ئەندامان لە سەر بەرپرسایەتیەکەیان قسەیان کرد.

– ئەسعەد ئەحمەدی

لە بەر خاتری ئەو شەخسیەتە سیاسی و مەعنەویە کە بەمن دراوە، دەبێ قەناعەت بە کادر و پێشمەرگە بهێنرێ چۆنە کاک مەنسور بەرپرسی مەڵبەندە منیش ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزبم بەڵام من جێگری کاک مەنسورم.

 تەوەجوو بە نەزەراتی کۆنفڕانسی مەڵبەند نەکراوە کە داوای جیا بونەوەی کۆمیتەکانی سەر بە مەڵبەندیان کردوە

 با موشکلاتی بەرپرسانی پێش خۆمم بۆ نەیەتە پێش.

– تەیمور مستەفایی

 چۆنە جێگای من دراوە بە  مەولودی دەبا ئاگادار کرابام، بۆ چی پێشتر بۆ سیاسی نیزامی پێم وترا پێش تەقسیم کارەکە دەبا قسەم لە گەڵ کرابا.

– لوقمان مێهفەڕ ناچمە شوێنێک کە نەتوانم سەر کەوتو بم.

 – موعتەسەم نورانی

– ناتوانم وەک نەفەری دوهەم لە مهاباد ڕوشد بکەم ناچمەوە مهاباد

– محەمەد تۆپچی

 ئەگەر کاک مەنسور لە مەڵبەندی یەک بێ نابێ کاک ئەسعەد لەوێ بێ، لە هەولێر ئەندامی ڕێبەرایەتی لێ بێ باشترە،

 – سەید برایم هاشمی

– پێمخۆشە لە بانە وەمێنم  ئەگەر مەسڵەحەت ئەوەیە لەوێ نەبم شتێکی ترە.

 – بابا عەلی مێھرپەروەر

– عەلا ڕەغمی مەیلی خۆم نێردراوم بۆ کۆمیسیۆنی ماڵی

 پێموایە بەمزوانە ناتوانین دەست لە جەرەیاناتی کۆنگرە هەڵگرین. 

ئەو هاوڕێیانە رەئیان نەهێناوەتەوە کارێک نەکەین کە مونفەعیل بن.

قسەکانی پێشوی کاک ئەسعەد لە گەڵ ئێستە فەرقی هەیە.

– سمایل بازیار

نەزەری کاک ئەەسعەد جوان بوو، قسەکانی کاک باباعەلی قابیلی قبوڵ نیە، هەولێر دەبێ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لێ بێ، بۆ خۆم عەلاقەم بە کۆمیتەی ئاموزش هەیە، دەبێ لە سەر هەولێر و فێرگە ساخ بینەوە.

– مامۆستا حەسەن زادە

کاک مسەتەفا هیجری بۆ جێگری سکرتێر پێشنیار کرد

 ئەندامانی دەفتەری سیاسی هەموو تەئیدیان کرد داوایان لە کاک مستەفا کرد جێگری سکرتێر قبوڵ بکات.

کاک مستەفا هیجری لە قسەکانی دا وتی لە بەر ئەوە پێم خۆشە خەریکی نوسین و خوێندنەوە بم هێندیک قسە و باس لە جەرەیانی کۆنگرەدا کراون لە قسەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دا  وا دەر دەکەوێ .

 بۆیە پێمخۆش نیە خۆم کاندید بکەمەوە هێندێک لە باسەکانی کۆمیتەی ناوەندی لە جەهەتی مەنافعی فەرد و گروهی دایە کەمتر لە جەهەتی مەنافعی حیزب دایە.

تەنیا لە بەر خاتری ڕەفعی ئەو جەوە کە هەیە ئەو کارە قەبوڵ دەکەم.

 بۆ ئەوەی لەو زەمینە زێهنیە خراپە کە پێكهاتوە خۆمان ڕزگار کەین

سەرەڕای ئەوەی پێم ناخۆشە بەڵام قبوڵی دەکەم.

هەموو ڕەئیەکانی کۆمیتەی ناوەندی بە کاک مستەفا درا و بوو بە جێگری سکرتێری گشتی حیزب .

 کات ڕۆژی ١٢،٢،١٣٧٤ی هەتاوی سەعاتی ٤،٢٠ دەقیقەی پاش نیوەڕۆ.

– باسێک لە سەر کۆمیتەی ئەمنیەت و هێزی پارێزگاری

 بۆ ئەم مەبەستە کاک چەکۆ ڕەحیمی بانگ ھێشت کرا و لەو بارەوە باسێکی پێشکەش بە پلینۆم  کرد بەمشێوەی خوارەوە

– ڕابیتەی کۆمیتەی ئەمنیەت لە گەڵ ئۆرگانەکان، لە نەفەراتی دوو لایەنە کەڵک وەرگیراوە دەبێ باری ناوخۆیی لە گەڵ ئۆرگانەکان بە قوەت بکەین، هاوکاری ئۆرگانەکان لازمە لە گەڵ کۆمیتەی ئەمنیەت، بەشی پارێزگاری موهیمە، کۆمیتەکان باوەڕیان بە کۆمیتەی ئەمنیەت نیە، نەفەری باشی پێنادرێ، ئیحساسی مەسئولیەتی موشتەرەک لە نێواماندا کەمە، کۆمیتەکان دەبێ ئەهەمیەت بە بەشی ئەمنیەتی خۆیان بدەن، لە هەموو نوختەکان دەبێ کاری ئەمنیەتیمان هەبێ  کەسانێک کە خەڵکی ناوچەیەکن لە گەڵ کۆمیتەی ئەمنیەت کاردەکەن با ئورگانەکانی مەربووتە بزانن.

 با ئیستکاک لە نێوان ئۆرگان و کۆمیتەی ئەمنیەت پێک نەیەت

هێزی پارێزگاری دەبێ بە باشی تەیار بکرێت. سپاسی کار و تێکۆشانی کۆمیتەی ئەمنیەت دەکەین.

 تێکەڵاو کردنی کاری ئەمنیەتی لە گەڵ کاری حیزبی باش نیە،

نەفەراتی ئەسڵی کۆمیتەی ئەمنیەت نەچنەوە داخڵ . هێزی پاریزگاری دەبێ یەک دەست و موڕەتەب بێت.

– دواتر ئەم ٣ کەسە لە لایەن کۆمیتەی ناوەندی وەک موشایر هەڵبژێردران

– چەکۆ ڕەحیمی

– کاوە بەهرامی

 – سەید ڕەزا درودگەر .

–  لە کۆتایی کارەکانی  پلینۆم هەر کەسە  بەرەو شوێنی کار و تێکۆشانی خۆی گەڕایەوە.

– مەڵبەند و کۆمیتە و ھێزەکانی پێشمەرگە خۆیان سازمان دایەوە و ھەر ئۆرگانێک بە پێی ماوەی دیاری کراو بۆ ناوچەی تێکۆشانی خۆی بەڕیکەوت.

– ئەمجار پێشمەرگەکان لە ناوچەکانی خویان کەوتنە وێزەی کۆماری ئیسلامی و زەبری کوشەندیان لە دوژمن وەشاند ورەیان بە خەڵک بەخشی و داریان دا بەڕۆحی دوژمن دا.

-دڵگەرمی و کاری پێکەوەیی لە ئورگانەکان کەوتەوە سەر ڕەواڵی عادی خۆی و ئەندامانی حیزب لە هەموو شوێنەکانی کار و تێکۆشانیان سەرقاڵی خەبات بە دژی کۆماری ئیسلامی بوون.

– لێرە قسە و باسەکانی تایبەت بە  کۆنگرەی ١٠ کۆتایی پێهات.

دیارە زۆر باس و بابەتی دیکەی کۆنگرە و پلینۆمەکان ماون کە نوسراونەتەوە پارێزراون. بە گوێرەی  ھەل و مەرجی لەبار لە کاتی پێویست بڵاو دەکرینەوە.

سپاس و پێزانین بۆ  هەموو ئەو بەڕێزانەی خوێنەری ئەو بابەتانە بون و بۆچونیان نوسی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی