"an independent online kurdish website

ژمارەی دەستبەسەرکراوانی بۆکان گەیشتە ٨ کەس، لە ١١ ڕۆژدا ٥٠ کەس دەستبەسەر کراون و گیرانی لاوانی کورد بەردەوامە و رادەیان هەروا زیاد دەکا.

هەنگاو:  ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم هەشت هاووڵاتی کورد کە دوو کەسیان ژن بوون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری بۆکانی دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانباری ٢٧٢١ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، لانیکەم شەش ئوتۆمبێلی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو و ئورمیە چوونەتە ناو بۆکان و بە پێکهێنانی کەشی سەرکوت و تۆقاندن، دەستیان کردووە بە دەستبەسە کردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا لانی کەم هەشت هاووڵاتی بە ناوەکانی، ڕۆژین محەمەدپوور، فەریبا ئەحمەدی، حسێن میهرەبانی، هێرش ڕەسووڵپوور، فواد محەمەدپوور، قادر ڕەسووڵپور، محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور و عەلی زولفی دەستبەسەر کراون.

هەنگاو پێشتر لە هەواڵێکدا شوناسی سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئاشکرا کردبوو.

لە لایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی بۆکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەغەدەش بە ناوی “دیاکۆ زەردەشتی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەم پێیە تەنیا لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباردا، لانی کەم ١٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان، نەغەدە، پیرانشار و کەلاتەرزان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. لەم ژمارەیە سێ کەسیان ئازاد کراون و ٤٧ کەسیشیان هەر وا بە دەستبەسەری ماونەتەوە.

*****

لە ڕۆژێکدا ٩ کەس دەستبەسەر کران و ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٤٣ کەس

هەنگاو: شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دریژەی هەیە و ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی پیرانار، بۆکان و کەڵاتەرزان لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی ”ڕەسووڵ لاوازە“ خەڵکی پیرانشار و ”کەریم خەلیفانی“ و ”حیسامەدین خزری“ خەڵکی گوندی ”کانی بوداق“ی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”ڕەحمان دەریازی (ئیبراهیمی)“ لە کوندی پەسوێی پیرانشار داوەتە بەر لێدان و کوتان و دەستبەسەریان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”ئاڵی کەند“ و هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”قادر ڕەسوڵپوور“ دەستبەسەر کردووە. شەوی هەمان ڕۆژیش هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی ”محەمەد حاجی ڕەسوڵپوور“ لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێرای دەستبەسەر کردنی محەمەد حاجی ڕەسوڵپوور دەستیان بە سەر مۆبایل، لەبتۆب و تەنانەت کامێرای چاودێری شوێنی کارەکەیشی گرتووە و بردوویانە.

زانیارییەکان لە بۆکانەوە باس لەوە دەکەن کە چەند کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەکانیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

لە شاری کەڵاتەرزان سەر بە شاری سنەش، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوێنێ هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”دانیکش“ و لانیکەم سێ کەسیان بە ناوەکانی ئومید سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی و ئاسۆ محەمەدی دەستبەسەر کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ٢٠ هەتا ٣٠ی بەفرانبار (١١ ڕۆژ) لانیکەم ٤٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە ٣ کەسیان ئازاد بوون و ٤٠ کەسیان هێشتا دەستبەسەر.

ناسنامەی ئەو ٤٣ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛

مەهاباد: ١_ دەریا تاڵەبانی ٢_ شەپۆل خزری ٣_ سۆران حوسێن زاده ٤_ سالار ڕەهوی ٥_ ئەفشین مام ئەحمەدی ٦_ سیروان نووری ٧_ ئیمان عەبدی ٨_ فەرزاد سامانی (لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٩_ سۆران محەمەدی ١٠_ ئەمیر بایزیدی ئازەر ١١_ ئەسرین محەمەدی (لە تاران دەستبەسەر کراوە)

مەریوان: ١_ زانیار موعتەمدی ٢_ کاروان مینوویی ٣_ دانا سەمدی ٤_ سیروان کەریم زاده ٥_ جەبار پیرووزی ٦_ کارۆ عەلیداد (ئازاد کراوە) ٧_ سوهەیب بادرووج ( لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٨_ عادڵ پەروازە  ٩_ فەرامەرز (لە تاران دەستبەسەر کراوە)

نەغەدە: ١_عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی ٢_ پەیام حاجی ئەحمەدی ٣_ گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی ٤_ ڕەحمان دەریازی (ئیبراهیمی)

سەوڵاوا: ١_ سەلمان ئەدەوایی ٢_ سیامەک ئەدوایی ٣_ ئەکرەم ئەدوایی ٤_ فەردین ئەدوایی

بۆکان: ١_ عەزیمە ناسری ٢_ حوسێن گەردشی ٣_ محەمەد حاجی ڕەسوڵپوور ٤_ قادر ڕەسوڵپوور

ڕەبەت: ١_ بەهمەن یوسف زاده ٢_ فەرەیدوون موساپوور ٣_ فەرهاد موساپوور

پیرانشار: ١_ کەریم خەلیفانی ٢_ حیسامەدین خزری ٣_ ڕەسووڵ لاوازە

کەڵاتەرزان: ١_ ئومید سەلیمی ٢_ ڕەحیم سەلیمی ٣_ ئاسۆ محەمەدی

سنە: ١_ ئارام یووسفی

بانه: ١_ تەرانە محەمەدی (ئازاد کراوە)

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی