“بیرەوەری پێشمەرگەیەک سهبارەت به شههید کرانی پۆلێك كادروپێشمهرگهی مهلبهندی دووی حدكا به دهستی خائین و خۆفرۆش عهبوو مەحمودی (سێزده) له ٢١ی پووشپهری ١٣٦٩ ههتاوی له ناوچهی سهرشیوی سهقز
ساڵی 1369ی هەتاوی بوو پێشمەرگەکانی مەڵبەبەندی دووی جنووبی کوردستان لە هەردی هەرمێدۆڵ لە بناری شاخی پەڕەژاڵ بووین.
لکێ لە پێشمەرگەکانی مەڵبەند بۆ مەعموریەت و کاری حیزبی چبوونەوە بۆ دەور و بەری ناو شاری سەقز، شەوی 21 لە سەر22ی مانگی پووشپەڕ بوو، پەلێک لە پێشمەرگەکانی لکی دووی مەڵبەند بۆ چاوەدیری ناوچە دەبوا بچنە سەر شاخی پەڕەژال، سەر لە ئێوارەکەی کە لە داوێنی چیای پەڕەژاڵ بوین کەسێکی هەڵخەڵەتاو جاش خۆیی خزاندبووە ناو پێشمەرگە، لە ڕیزی پێشمەرگەکانی لکی یەک لە گەڵمان دابوو بە ناوی عەبووبەکر مەحموودی خەڵکی گووندی خهلیفان سهر به ناوچەی نهغهده ، سێرە گرانێکی سەرتاشیاوی ناشیرن بەر چاوم دەکەوت کە بە ڕاستی لە دڵەوە خۆشم نەدەویست، پێچەوانەی من لەگەڵ شەهید مستەفا هاوشینی زۆر نیوانیان خۆشبوو بەدایم لەسەر سفرەیەک پێکەوە نانیان دەخوارد. ئەو شەوە لە گەڵ شەهید ڕەحمەت و شەهید محەمەد شێخەڵەیی بۆ کار و ئەرکی حیزبی ڕۆیشتینە گوندی هەرمێدۆل کاتێک گەڕاینەوە کاژێر سێی بهرهبهیان بوو، هیلاک و برسی بووم کونسێری ماسیەکم هەڵ بچری و نانێکم پێوە خوارد و پاشان چوومە ناو کیسە خەوەکەم ، زۆری نەخایان دەنگی سێ دهستڕێژی کلاشینکۆف هات و بە دوایدا دهستڕێژێكی بیکەیسی، کاک شاڕووخی مۆرادی، ڕۆحی شاد بێت، دهستبهجێ دەستی دایە بێسیمەکەی و بانگی کرد پەیمان پەیمان پەیمان، هیچ وڵامێک نەبوو، پاش یەک دوو خولەک کەسێک هاتەسەر خەت و گوتی گشتمان شەهید و بریندارین فریامان بکەون، کاک شاروخ وهك فهرمانده هێز ، داوای له بهرپرسانی نیزامی کرد هەر چی زووە خۆمان بگەیەنینە سەر شاخ، کاتێک گەیشتین لەگەڵ رووداوێک تاڵ ڕووبەروو بووین، شەهید بوونی 10 پێشمەرگە 10شۆرە سوار 10 ڕۆلەی بەوەفای نیشتمان بەم ناوانەی خوارەوە،
1- شەهید سەیفوڵای نەعلبەندی، ناسراو بە شێخ سەر پەل
2- شەهید مستەفا هاوشینی، جێگری پەل
3- شەهیدخالید شەعبانی کادری دەرمانی
4- شەهید لوقمان ئەلیاسی
5- شەهید هادی پاڵانی
6- شەهید ڕەحیم بەهانەت
7- شەهید فەرەیدوون قادری
8- شەهید محەمەد سدقی
9- شەهید جەماڵ کورتەکی،
10- شەهید خالید عەبدوڵاهی،
بریندار بوونی پێشمەرگەیەکیش بە ناوی حوسەین کەو پێچی.
کاتێک سەرنجمان دا کەسی دوازدەیەم بە ناوی عەبوبەکر مەحموودی لەم نێوەدا دیار نیە بۆمان دەرکەوت ئەو جینایەتە دەبێت کاری ئەو بێت،
شایانی باسە عەبوو مەحموودی لە مەڵبەندی سپی سەنگ لێی بەگومان بوون و لەو مەڵبەندە ڕایان نەگرتبوو.
کاک شاروخ داوای له شەهید ڕەحمەت كرد خۆیی و چەند پێشمەرگە بگەنە ناودێی هەرمێ دۆڵ بەڵکوو بتوانن نەهێلن عەبوو خۆیی بگەینێتە مۆڵگەی دۆژمن و بیکوژنەوە بەڵام كار له كار ترازا بوو وخۆیی گەیاندبووە ناو مۆڵگە رێژیم له گۆندی ههرمێدۆڵ و خەڵک بینی بوویان.
شەهید ڕەحمەت و دوو پێشمەرگەکەی دیکە گەڕانەوە لای ئێمە.
ئێستا لای زور کەس رەنگە پرسیار بیت ئەم پێشمەرگانە بۆ هەمووان لە سەنگەرێکدا بوون و چۆن شەهید بوون چۆن گەلالەی ئەم جینایەتە داڕێژراوە سەرەتا ڕوون کردنەوەیەک بدەم.
ئەو لوتکە شاخەی پێشمەرگەکانی لێ بوون بە ئەندازەی ژوورێکی بیست متری ڕاستای بوو پێشمەرگەکان لەوێ دەخەوتن
ئیوارەی هەر شەوێکیش لیستی نیگابانی ئەو شەوە دەنووسرا ، کاتیک ئەو پەلە پێشمەرگە ڕۆشتبونە سەر شاخ عەبوو سەیری لیستەکە دەکات بزانێت کاژێر چەند و لە گەڵ کێ نۆبە نیگابانیەتی.
دەبینێت لەگەڵ شەهید لوقمان ئەلیاسی یه، هەر ئێوارەکەی تفەنگەکەی بە بیانوی ئەوەی تفەنگەکەی شەهید لوقمان قەناسەیە و دور بینی هەیە لێی وەر دەگرێت و دەچی سەیری ئەو دەورو بەرەی پێ دەکات، بەڵام دور لە چاوی ئەوان دەرزی تفەنگەکەی دەر دێنێت،
نۆبه نیگابانیان دێت و لەگەڵ شەهید لوقمان هەڵدەستن بۆ نیگابانی دوای ئەوەی دڵنیا دەبێت پێشمەرگە نیگابانەکانی پێش ئەوان خەویان لێ کەوتوەتەوە، دەڵێت بە شەهید لوقمان بچیتە ئەو دیو لوتکەی شاخەکە بزانێت هیچ نیە.
لەو فرستە کەڵک وەردەگرێت سێ کڵاشینکۆف لە تفەنگی پێشمەرگەکان دەباتە لای خۆیی و هەر سێ تفەگەکە دراغی چل تیری سەر دەخات و موسەلەحیان دەکات پاشان ههموو پێشمهرگهكان كه له خهودا دهبن دهیانداته بهر دهسترێژی گۆله .
کاتێک شەهید لوقمان لەولاوە دێت بزانێت چیە چهند فیشهكێكیش بهوه دهنێت و شەهیدی دەکات، حوسەین کەو پێچی کە بە حەوت فیشهك بریندار ببوو
پاش چەند خولەک خۆ مات کردن سەیر دەکات تفەگەکەی نەماوە هەر چۆن بێت بە کێشە خۆیی دەگەینێتە بیکەیسییەکی نزیکی و رەگبارێکی پێوە دەنیت بەڵام وەبەر ناکەوێت، هەر دوای رەگباری بیکەیسەکەش بە بێسیم وڵامی کاک شاڕوخ دایەوەو گوتی گشتمان شەهیدو بریندارین.
کاتێک ئێمە گەیشتینە سەر لووتکە و شوێنی شەهید بوونی پێشمەرگەکان بینیم پێشمەرگەکان زۆریان هێشتا هەر لە نێو کیسەخەوەکانیان دان شەهید ببوون هەندێکیان پەلامار چەکەکانیان دابوو کەسی وایان بو دراغەکانی باڵێکی پێدا کردبوو شەهید ببوو محەمەدی سدقی لە هەڵدێری بەردەکەوە کەوتبوە خوارەوە،
ئێمەش لەگەڵ ئەوەی کە پازدە بیست کەس زیاتر نەبووین تەرمی شەهیدەکانمان ڕاگواست بۆ سەر تەختی ئاوەڵان تا لەوێ بە خاکی پیرۆزی نیشتمانیان بسپێرین .
بە ئیمکاناتێکی کەمەوە وەکوو قوڵەنگ و بێڵ ئاسن و شتی دیکە و نەفەراتی کەم بۆ نیگابانی دەست بەکار بوین، سەرەتا بریندارەکەمان برین پێچ کرد و بەرەو سەر جادەی شلێر بە دارە تەرم بە ڕێمان کرد،
دەستمان کرد بە قەبر هەڵکەندن قەبرێک هاو شێوەی ژوورێکی دوو لە هەشتمان هەڵکەند و گۆڕیچەکانمان جیا کردنەوە و بەردمان بۆ هەموان هێنا و بە خاکمان سپاردن.
ئەم شێعرەی خوارەوە کاک عەبدوڵا سەردەشتی ناسراو به[ مامۆستا عهبدۆڵا بناویلهیی ئهگهر ههڵه نهبم] لەسەر گۆڕی شەهیدەکان خوێندیهوه:
ئێستا شەوە
پەردەی ڕەشی تاریکایی
پەڕەژاڵی داپۆشیوە
دەورو پشتی
پەلێک پێشمەرگەی تەنیوە
گورگێ لە پێستی مەڕدایە
تینی خوێنە
بە تەمایە نەقشەی دوشمن دابەزێنێ
شەوی بیست و دووی پووشپەڕە
گەرکیەتی بۆ جارێتر
دڵی کوردان ڕاچڵەکێنێ
دەستی خەیانت دەگرێت چەک
بەرەو سینگی شێرانی دیلی دەستی خەو
ئەرز و ئاسمان دەڵێن نەکەی
هەردوک هاواریانە لە ئەو
بەڵام ویژدان کە مرد وایە
ڕەحم و بەزەیی تەنانەت
بە هاو خوێنی خۆشیا نایە
بە کێشانی ماشەی چەکێ
دەستی خەیانەت کەوتە کار
دڵی دایکی نیشتمانی لەران دەجار دە جار.
دوای بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە ناخۆشە کە کوردستانی هەژاند، دوو ڕۆژ دواتر بوو، باوکی پێشمەرگەی شەهید خالیدی عەبدوڵاهی کزەی جەرگ هەڵی گرت و خۆێی گەیاندە لای ئێمە، پێاوویکی بە هەیبەت بە ئێخلاق ،کاسایەتیەکی نیشتمانپەروەر وەستا حەمەمین عەبدوڵاهی، هات و دوای سڵاو و چاک و چۆنی گوتی هەواڵەکەم بیستووە خالید لە گەڵ نۆ کەسی دیکە شەهید بوون من خالیدم پێشکەش بە بارەگای شۆڕش و حیزبی دیموکرات و دایکی نیشتمان کردبوو بەڵام ئەو داخە من دەکوژێت بەدەست جاشێکی خۆفرۆش شەهید بووە
ئێستا هاتووم دیداری بکەم تەرمەکەی لە کوێیە؟
هەرچی هەوڵمان دا نان و چای بخوات پاشان لەگەڵی دەچین بۆ سەر گۆڕەکەی نانی بٶ نەخورا بەڕی کەوتین چۆینە سەر تەختی ئاوەڵان. سەرەتا بەنیاز بوو تەرمەکەی لەگەڵ خۆیی بەرێتەوە
کاتێک گۆڕهكهیمان هەڵدایەوە دڵنیابوو بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بەخاکمان سپاردوە. گوتی دڵم نایە لە هاوڕێکانی جودا بکەمەوە دەبێت هەر بەو لیباسی پێشمەرگایەتیەوە بچێتە دیوانی خودا دەستی برد سەر گیرفانەکەی شەهید خالیدی لێ کردەوە بە قیچیەکی بچووکیش هەندێک لە فۆکل و قژی لێ کردەوە وەک یادگاری بیباتەوە بۆ دایکی شەهیدخالید .
پاش داپۆشینەوەی قەبرەکە ماڵ ئاوی کرد و گەڕایەوە بۆ سەقز.
شەهید خالیدکوڕیکی رۆح سووک پێشمەرگەیهکی ئازا و قسە خۆش و لە بەر دڵان بوو بە داخەوە کەم ژیا تا خزمەتی زیاتری گەل و نیشتمانەکەی بکات.
وەستا محەمەد ئەمین کەسایەتیەکی خۆشناو وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی ڕۆژی شەممە یازدەی ڕێبەبدانی 1399 کۆچی دوای کرد و لە ناو ئاپۆرای خەڵکی سەقز لە گۆڕستانی ئەو شارە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
وادیارە لەسەر وەسیهتی خۆیی بێت سەر گیرفانی جلە پێشمەرگایەتیەکەی شەهید خالیدکوڕی خستیانە ناو گۆڕەکەی
یادی بەرز و بەڕێز و ڕۆحی بە بەهشتی بەرین شادو ڕێگەی خۆی و شەهید خالید پڕ ڕێبوار
سەرەخۆشیش لە کەس و کار و بنەماڵەی بەڕێزان دەکەم”
بابەتی پەیوەندی دار