دۆخی ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر دەبێ و ئاڵۆزیی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت. کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای ئەوە کە هیچ به‌رنامه و پلانێکی ئه‌وتۆیان بۆ گەلانی پڕ ڕەنجی وڵاتەکە نییە، هێشتا به‌رده‌وامن له درۆ و فریودان و به‌رده‌وامن و ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه له ده‌سەڵات بمێننه‌وه.
گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران چیدیکه ملکەچی ئه‌م وه‌زعه نابن و نایانه‌وێت بێ ده‌نگ بن له ئاست ئه‌م هه‌موو زوڵم و ستەمکارییە. وڵاتی ئێران له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه داڕووخاوه و خه‌ڵکیش له ژێر گووشارێکی پشتشکێن و سه‌ختدا ژیان دەگوزەرێنن، بۆیه‌کا به دووری مه‌زانن ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری سه‌رهه‌ڵدا و ڕژێمیی ئاخوندانی کۆنەپەرستی ئێران ڕابماڵێ.
لەوە دەچێ ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره جیاواز بێ له ڕاپه‌ڕینه‌کانی تر. ئاخر ئه‌مجاره، نه هیچ به‌ربه‌ستێک خه‌ڵک سارد ده‌کاته‌وه، نه ڕژێمی تینووبەخوێنی ئاخوندانیش ئه‌و هێزه‌ی تێدا ماوه بەرگری لە رووخانی پایە خوێناوییەکانی دەسەڵاتەکەی بکات.
لێم ڕوونە کە خۆری ئازادی درەنگیان زوو به یه‌کجاری هه‌ڵدێ و هه‌موومان ڕووخانی ڕژیمێکی دیکتاتۆری خوێنمژ به چاوانمان دەبینین، ئه‌و ڕژیمه‌ی هه‌موو جۆره سته‌مێکی دژی گەلانی ئێران تاقی کردۆته‌وه و بووه‌ته قووتابخانه‌یەک بۆ گشت ڕژیمه دیکتاتۆره‌کانی تر.
ئومێدم وایه حیزبه ئێرانییه‌کان هه‌ماهه‌نگییه‌کی وایان هه‌بێت کە بتوانن له داهاتووی ئێرانێکی ئازاد و دیموکرات‌دا ڕۆڵی گرنگ بگێڕن و ولات به‌ره‌و پێشکه‌وتن به‌رن. ئەم ئاواتەم پتر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دەگرێتەوە که ئه‌رکی زۆریان له سه‌ر شانه. لەبەر تیشکی ئەم ڕاستییەش، پێویسته هه‌ر له ئێستاکەوە ئامادە بن و ژیرانه مامه‌ڵه له ته‌ک ئاڵووگۆڕه کتووپڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بکه‌ن.
ڕووڕەشی بۆ دژبەرانی ئازادی و مافی چارەنووسی گەلانی ئێران!