"an independent online kurdish website

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت، “ئیسرائیلییەکانیش جگە لە گەمە کردن بە کێشەکەمان و دروشمی بێ ناوەڕۆک و دەکاربردنی کێشەی ئێمە وەک کارتی ھەڕەشە و

 گوشار لەسەر ولاتانی دەوروبەر شتێکیان بۆ ئێمە نەکردووە”، دەشڵێت، “کێشەی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان بە خۆڕایی ھاتووە و بەرۆکی کوردستانیانی گرتووە”.

عەلی عەونی  ئەندامی سەردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەنوسینێکیدا بەناوی “شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان و کوردستان”  ئاماژە بەوەدەکا “کێشەی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان بە خۆڕایی ھاتووە و بەرۆکی کوردستانیانی گرتووە .وەک ھەمیشە شەقامی کوردستانی پارچە کردووە .کێشەیەک کە ئەگەر ھەر لایەنێک تێیدا سەربکەوێت بۆ کوردستانیان ھیچ جیاوازییەکی نییە”.

ئەوەشدەخاتەڕوو ” فەلەستینییەکان زۆر پشتگیریی ئەنفال و سەدامیان کردووە و پەیکەریان بۆ سەدامی دڕندە دروست کردووە .یەکەم بالیوزی ولاتان کە دژی رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ھەڵوێستی نواند ئەحمەد (بلا ) عەقل ی فەلەستین بوو”.

عەلی عەونی سەبارەت بەئیسرائیلیش  دەڵێت “ئیسرائیلییەکانیش جگە لە گەمە کردن بە کێشەکەمان و دروشمی بێ ناوەڕۆک و دەکاربردنی کێشەی ئێمە وەک کارتی ھەڕەشە و گوشار لەسەر ولاتانی دەوروبەر شتێکیان بۆ ئێمە نەکردووە . تەنیا ناوبانگی دۆزی رەوای ئێمەیان شێواندووە”.

سەرکردایەتیەکەی پارتی هۆشداری دەدات “ئێستا وا دیارە کە ئەم شەڕە درێژ ببێت و لەوانەیە ئیسرائیل ناچار ببێت چەکی پێشکەوتوو و نوێ بەکار بێنێت .بەم شێوەیەگۆڕەپانی شەڕ فراوانتر دەبێت .رۆژ بە رۆژ قوربانیانی شەڕ زیاتر دەبن .ئەمەش دەبێتە ھۆی ئالۆزیی ناو ولاتانی عەرەب و لەوانەیە ھەندێک سەرۆکی عەرەب بشکوژرێن یا تیرۆر بکرێن .ئەو ولاتانەی زیاترین پێشکەوتنیان بە خۆوە دیتووە لەوانەیە زۆرترین زیانیان پێبگات . ھەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ژیانی کوردستانیان ھەیە . ئەگەر بێتو عێراق بەڕاستی خۆی بکاتە لایەن لە شەڕەکەدا .(بە گوێرەی پەیامی مستەفا کازمی دیارە عێراق خۆی کردووە بە تەرەفی شەڕ )”.

هاوکات  جەخت لەوەدەکاتەوە “راستترین ھەڵوێست ئەوەیە کە کوردستانیان  خۆیان نەکەنە لایەن لەم شەڕەدا کە ھی ئەوان نییە و لە ئێمە زۆر گەورەترە . ئەگەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بتوانێت خۆی بپارێزێت و سەربەسەر لەم ئاڵۆزییە بێتە دەر سوود و سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی تۆمار کردووە”.

سەرچاوە: وێستگە نیوز

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی