"an independent online kurdish website

بۆمبارانی بنکە و بارەگاکانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران و کۆمەڵە و پاک.

منداڵێکی بریندار قۆتابخانەی دێموکرات
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری پەت و سێدارەە

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٤

خەڵکی مافخوازی کوردستان!

هێز و لایەنە سیاسییەکان!

کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان!

هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکانی پێشووی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبدا هاتبوو، لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمەڵێک کەس شەهید و بریندار بوون کە بەداخەوە ئاماری شەهیدبوونەکان زیادیان کردوە.

بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە تا ئێستا شەش کەس لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات شەهید بوون کە ناوەکانیان بریتین لە:

عومەر مەحموودزادە (ناسراو بە چیچۆ)، ڕێحانە (شیما) کەنعانی، محەممەد خەلیلی، میلاد پیرساحب، هاجەر زەرگە و شێرکۆ بەرتەنی.

هەروەها خاتوو شیما کەنعانی کە دووگیان بوو، دوای شەهیدبوونی لە نەخۆشخانە منداڵەکەی بە نەشتەرگەری لەلایەن پزیشکەکانەوە لەدایک بوو.

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکەی ئەمڕۆیدا خوێندنگەی منداڵانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتیشی کردە ئامانج، کە بێتوو تەنیا چەند خولەک ئەو منداڵانە لەو شوێنە ڕانەگوێزرابان، کارەسات و جینایەتێکی سامناکی دیکەی لێ دەکەوتەوە.

هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکانی پێشوودا باس کرابوو، کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی ڕەزبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و دڕۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە و بارەگای حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەداخەوە ئەو هێرشانە تا ئێستا ١٢ شەهید و دەیان برینداری لێ کەوتۆتەوە.

زانیاریی زیاتر لە ڕاگەیەندراوەکانی دیکەدا بە بیروڕای گشتی ڕادەگەیەندرێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات. بەداخەوە لە نەخۆشخانەی ھەولێر یەكێك لە بریندارەكان كە ژنێكی دوو گیان بوو بە ناوی رەیحانە كەنعانی گیانی لەدەستدا و بە دەستی سوپای تیرۆریستی پاسداران شەھید كرا.

یک زن باردار به نام “ریحانه (شیما) کنعانی” بر اثر حملات پهپادی و موشکی سپاه تروریستی پاسداران به کمپ حزب دمکرات کردستان ایران در شهر کویه شهید شد.

کۆرپە ساواکەیان لە لایەن سوپای تیرۆریستی پاسداران هێرشی کرا سەری و دایکی ڕەیحانە بەداخەوە شەهید بوو و باوکی زانیار بە سەختی بریندار بووە. بە هیوای چاک بوونەوەی بریندارەکان . ڕوحی شەهیدەکان شاد بێ.

شیێرکۆ بێکەس

🔴کوچکترین قربانی شلیک موشکی سپاه تروریستی پاسداران به مقرهای احزاب کوردستان ایران، زنده مانده ولی مادرش “ریحانه” بر اثر شدت جراحات جانباخت و پدرش زانیار نیز زخمی شده است.
به کدامین گناه؟!

ڕاگەیەندراوی ژمارە ٣

بۆ ئاگاداریی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و بیروڕای گشتی

بەداخ و کەسەرەوە ڕادەگەیەنین کە لە  هێرشی مووشەکی و درۆنی خۆتەقێن بۆ سەر  بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و قوتابخانەی منداڵان، تا ئێستا چوار تێکۆشەری دێموکرات شەهید و بە دەیان کەس بریندار بوون.

شەهیدەکان بریتین لە؛
١- میلاد پورساحێب
٢- هاجەر زەرگە
٣- محەممەد خەلیلی
٤- شێرکۆ بەرتەنی

رۆحیان شاد و  ڕێگا و ڕێبازیان پڕڕێبوار.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ئیداری

6ی ڕەزبەری 1401

تا ئێستا زیانەکان بە تەواوی نەزانراون. ڕوڕەشی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

شەهید #میلاد_پوورساحێب
شەهیدی هێرشی تێرۆریستیی ئەمڕووی رێژیمی ئێران بۆ سەر شۆڕشگێرانی کورد

 

عومەر مەحموودزادە (ناسراو بە چیچۆ)

بەداخەوە لە پارتی ئازادیی کوردستان ھەتا کوو ئەم ساتە ٧ شەھید و دەیان بریندار بە برینی قورس و سووکەوە ھەیە سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدان و ھیوای شیفا بۆ بریندارەکان.

 

***

جهت اطلاع افکار عمومی!

بعد از شکست رژیم ایران در برابر اعتراضات مدنی مردم کوردستان و اقصی نقاط ایران کە دو هفتە است در بیشتر از ١٤٠ شهر ادامە دارد و رژیم را در بعد داخلی و خارجی در تنگنان قرار دادە است و همبستگی گستردەای را علیە حاکمیت ایجاد کردە است، جمهوری اسلامی ایران برای بە انحراف کشاندن افکار عمومی مردم و انتقام از مبارزان راه آزادی و دمکراسی، امروز ٢٨ سپتامبر ٢٠٢٢ (٦ مهر ١٤٠١ه.ش) بە پایگاههای حزب دمکرات کوردستان ایران و همچنین دیگر احزاب اپوزیسیون کورد در اقلیم کوردستان حملە کرد کە زخمی و شهید در آمار اولیە وجود دارد.

از مردم مبارزی کە از بلوچستان، مشهد، قم و تهران گرفتە تا اصفهان، شیراز، تبریز، اردبیل و.. پشتیبانی خود را از اعتصاب و تظاهرات کوردستان اعلام کردند؛ همچنین از احزاب و سازمانهای ایرانی درخواست میکنم کە این اقدام جنایتکارانە نقض حقوق بشر و نقض قوانین بین الملل رژیم جمهوری اسلامی را محکوم کنند و همچنانکە در تظاهرات سراسری ایران، مردم پیام همبستگی خود را بە گوش جهانیان رسانیدند؛ محافل بین المللی و حقوق بشری را از این جنایت مطلع کنید. حملە هوایی سپاه پاسداران در چند نوبت و از طریق موشک و پهپاد انفجاری بودە است و بدون شک وقتی کە بە مدرسە ابتدایی پناهندگان در شهر کویسنجق رحم نمی کنند، ما نگران ادامە این جنایتها هستیم.

خالد عزیزی، سخنگوی حزب دمکرات کردستان ایران

٢٨ سپتامبر ٢٠٢٢

کۆیە

 

وێنە:
١- میلاد پورساحێب
٢- هاجەر زەرگە

 

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١

بە ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی ڕەزبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا دوو کەس بە ناوەکانی میلاد پیرساحێب و هاجەر شەهید بوون و کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکەی دیکەش بریندارن.

لە ڕاگەیەندراوەکانی دیکەدا زانیاریی وردتر و زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
6ی ڕەزبەری 1401

پەیامی کاک مستەفا هیجری

هاونیشتمانیانی خۆراگر

جارێکیتر کۆماری ئیسلامی لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشکەوە هێرشی کردە سەربنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و لایەنەکانی دیکەی کوردستان و چەند کەسێک لە رۆڵە خەباتکارەکانتان شەهید و بریندار بوون. لەم رێگەوە دەمهەوێ پێتانی رابگەیەنم کە ئەوان هەرگیز ناتوانن ئیرادەی رزگاری و ئازادییخوازیی ئێمە لە ناو ببەن. داواتان لێدەکەم توڕەیی خۆتان لە شەقامەکانی کوردستاندا پێشان بدەن و جارێکیتر بیسەلمێنن کە ئەوەی ناتوانێ کوردستان بە چۆکدا بێنێ هێرش و سەرکوتی داوا ڕەواکانمانە. ئیرادەی ئێوە چۆک بە هەموو دیکتاتۆرێک دادێنێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەری گشتی

مستەفا هیجری
٦ی رەزبەری ١٤٠١

بە پەلە لە کۆیەوە.. کۆمارى ئیسلامى خەڵکى سڤیلى دیموکرات تۆپباران دەکات

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، کۆمارى ئیسلامى بە درۆن هێرسشى کردووەتە سەر ماڵى خەڵکى سڤیلى دیموکرات
تەنانەت ١٦٠ منداڵى قوتابخانەى ئەو بنەماڵانە لە بن مەترسییەکى گەورەدان.
تا ئێستا ١٥ بۆمب و مووشەک نراوە بە بنکە و بارەگا و ماڵە سڤیلەکانى دیموکراتەکانەوە.
ژن و منداڵەکان خۆیان لە نێو دەشت و دەر دەشارنەوە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات،

صحنه های دردناک از کودکان مدرسه که هدف موشکباران سپاه تروریستی پاسداران قرار گرفتند..

موشکباران مقرهای حزب دمکرات در شهر کویه توسط سپاه تروریستی پاسداران، دست‌کم ۲ زن به نامهای هاجر و مرضیه در این حملات  شهید شدند..

همچنین بیش از ۱۵ دانش آموز و زن زخمی شده‌اند.

جنایت خامنه ای درحق مردم ایران تنها محدود به مرزهای کشور نیست بلکه در هرکجا که باشند هدف ترور و قتل قرار گرفته ومی‌گیرند
گناه این کودکان چیست؟ مرگ بر این دیکتاتور..🔥

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی