"an independent online kurdish website

بەداخەوە ڕادەگەیەنین، عوسمان فەیزە، پێشمەرگەیەکی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات شەهید بوو.

هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکانی پێشووی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبیشدا هاتبوو، لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لەو هێرشە مووشەکییەدا خوێندنگەی منداڵانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتیشی کردە ئامانج، هەتا دۆینێ شەش کەس لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات شەهید ببوون، کە ژمارەی شەهیدانی مووشەک‌بارانی ئەمجارەی حیزبی دێموکرات هەتا ئێستا گەیشتۆتە ٧ کەس.

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ڕەزبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک و دڕۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە و بارەگای حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەداخەوە ئەو هێرشانە تا ئێستا ١٤ شەهید و دەیان برینداری لێ کەوتۆتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتی

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی