Hoppa till innehåll
Hem » شەهید ”ئەییوب هونەروەر”یش چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە

شەهید ”ئەییوب هونەروەر”یش چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە

بەداخەوە ڕادەگەیەنین کە ئەییوب هونەروەر، پێشمەرگەی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کە لە پەلامارە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبدا بەتوندی بریندار ببوو، سەرەڕای هەوڵی پزیشکان بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە شەهید بوو.

ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهیدبوونی ئەییوب هونەروەر لە حاڵێک‌دایە کە بەیانیی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە عوسمان فەیزە، پێشمەرگەیەکی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات شەهید بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
ناوەندی ئیداری

 

ناو و وێنەی شەهیدانی حدکا

ناو و وێنەی شەهیدانی پاک