میشێل فۆكۆ له كتێبی چاوه‌دێریكردن و سزاداندا ده‌ڵێ كه زیندانیكردن و زیندان، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تاك له كۆمه‌ڵگا نیه و له ڕاستیدا زیندان درێژه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی جێگرتووه كه له ڕێگه‌ی زیندانه‌وه
ده‌یه‌وێ هه‌م هێزی سزادانی به هێزێكی سرووشتی نیشان بدا و تاك ملكه‌چی ئه‌و دیارده سرووشتیه بكا و هه‌م له ڕێگه‌ی زیندانی كردن و چاوه‌دێریكردنه‌وه تاك ملكه‌چی نه‌زمی جێگرتوو بكا و دیسیپلینی به‌سه‌ردا بسپه‌ێنێ.
له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه یاسا له ڕێگه‌ی نه‌هاده بژارده‌كانی كۆمه‌لگاوه داده‌رێژرێن، زیندان كاركردی درێژه‌ی هێزی جێگرتووی له نێو قووڵایی كۆمه‌لگای هه‌یه.
به‌ڵام له وڵاتێكی به‌ڵالێدراوی وه‌ك ئێران كه هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی له كوردستاندا هه‌ڵسوكه‌تی كۆلۆنیالیستیه كه ده‌یه‌وێ نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست نه‌ك ملكه‌چ بكا به‌ڵكو به‌ته‌واوی له هێژموونیی باڵاده‌ستدا بیتوێنێته‌وه، زیندان وه‌كوو سزای ئیلاهی نیشان ده‌دا كه تاكه سه‌ره‌ڕۆكان ده‌گرێ و به تاوانبار و گوناحباریان ده‌ناسێنێ و له‌لای خۆیه‌وه پێی وایه نوێنه‌ری خودایه و به‌نده گوناحباره‌كان ده‌خاته جه‌هه‌نمی زیندان و زیندانی پێ ئه‌و شوێنه‌یه كه ئه‌وه‌نده‌یان تێدا سزا ده‌دا تاكوو سه‌ر بۆ به‌نده‌یی و كۆیله‌یی وه‌لیی فه‌قیهی سته‌مكار شۆر ده‌كه‌ن!
كاتێك زیندان درێژه‌ی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێگرتووی نێو قووڵایی كۆمه‌لگا بێ، له ڕاستیدا زیندان وه‌كوو شوێنێك دێته به‌رچاو كه تاوانبارانی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا دووباره ڕێكده‌خرێنه‌وه و دیسیپلین و نۆرمی كۆمه‌لایه‌تییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ. ئه‌م جۆره له زیندان، كه له وڵاتانی دێمۆكراتیكدا ده‌بینرێن، هه‌رچه‌ند ئازادی له مرۆڤه‌كان ده‌ستێنن و دیسیپلینێك كه حه‌زیان لێ نیه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنن، به‌ڵام چوونكه دیسیپلینێكی خوازراوی كۆمه‌ڵگایه، كۆمه‌ڵگاش زیندانیكردنی ئه‌و تاكه سه‌ره‌ڕۆیه به ئاسایی و ڕه‌وا وه‌ر ده‌گرێ و زیندان ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی كۆمه‌لگا بۆ دووباره چه‌سپاندنه‌وه‌ی دیسیپلین و ئه‌خلاقی كۆمه‌لایه‌تی.
به‌ڵام له شوێنێك وه‌كوو ئێران‌دا كه ده‌سه‌ڵات، هێژموونیی كۆلۆنیالیستی حاكم ده‌كا، ئیدی زیندان درێژه‌ی هێزی كۆمه‌لایه‌تی نیه به‌ڵكوو زیندان، بنكه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاره كه خۆی وه‌كوو بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌ڕۆیی دیار ده‌بێ! له‌راستیدا زیدان نه‌ك شوێنی ڕاگرتن و به‌دیسیپلین كردنی تاكه سه‌ره‌ڕۆكان نیه به‌ڵكوو بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌ڕۆیه بۆ سزادان و ئه‌شكه‌نجه و تۆقاندنی ئه‌و تاكانه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌لات ده‌بنه‌وه و هه‌ر بۆیه زیندانی له سیستمی كۆلۆنیالیستیدا نه‌ك له لایه‌ن كۆمه‌لگاوه بێزراو نیه، به‌ڵكوو خودی وه‌زیندان كه‌وتن ده‌بێته هۆی چوونه سه‌ری پریستیژی كۆمه‌ڵایه‌تیی تاك.
له كۆتاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار و كۆلۆنیالیستیدا، ئیدی توانای زیندانه‌كانیشی بۆ ترساندن و تۆقاندن به‌ته‌واوی لاواز ده‌بێ و ترس له زیندان له نێو خه‌ڵك ده‌شكێ. گه‌ر له ده‌ورانی به‌هێزیی سته‌مكاردا، زیندان ناوبانگێكی وه‌ها دزێوی هه‌یه كه منداڵی نێو بێشكه‌ی پێ ده‌ترسێ، له كۆتاییه‌كانیدا ئه‌وه زیندانه كه هه‌یبه‌تی داده‌ڕووخێ و كاریگه‌ریی بۆ سته‌مكار نامێنێ.
له كوردستاندا تاكی سه‌ربه‌رزی وه‌كوو زارای نیشتمان، مامۆستای زمانی كوردی كه له‌به‌ر بڕوای قووڵی به ناسنامه و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئاماده نه‌بوو ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر بازجوو و بێدادگاكانی ڕێژیم‌دا به زمانی سته‌مكاران بدوێ و به زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی داكۆكیی له شوناس و ناسنامه‌ی خۆی و نیشتمانه‌كه‌ی كرد، حوكمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند.
به‌ڵام ئیدی زیندانی سیستمی كۆلۆنیالیستی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نه‌مابوو كه كچی نیشتمان، واته زارا بترسێنێ و بۆیه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه قه‌رار وابوو بڕیاره‌كه‌ی به‌دژ به‌ڕێوه بچێ، خۆی ڕۆیشته به‌رده‌م زیندان و به‌ئاماده‌بوونی هاوڕێ و دڵسۆزانی، پێی نایه نێو حه‌وشه‌ی زیندانه بێئابڕووه‌كه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی!
ده‌سه‌لاتداری نیشته‌جێی تاران كه ده‌یه‌وێ سیستمه كۆلۆنیالیستیه‌كه‌ی بسه‌پێنێ و بیپارێزێ، له وانه‌ی زمانی كوردی ده‌ترسێ و به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌و گوشاری جۆربه‌جۆر ده‌یه‌وێ ڕه‌گی سه‌رهه‌ڵدان له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكاردا له كوردستان بپسێنێ، به‌ڵام كه سه‌ركه‌وتوو نابێ، واده‌زانێ زیندانه تۆقێنه‌ره‌كانی ئه‌و ترسه ده‌خه‌نه دڵی كۆمه‌لگای كوردستان و تاكه بوێره‌كانی، و به زیندانیكردنی كردنی زارا و زاراكان ئیدی هه‌موو ملكه‌چی ده‌بن!! به‌ڵام كه زارا به ئاشكرا و به به‌رچاوی میدیاوه ده‌چێته زیندان، ئیدی سێحری زیندانیشی لێ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه و وه‌لیی فه‌قیه له هه‌میشه داماوتر ده‌بێ!
له‌م ڕۆژانه‌دا كه ده‌سه‌لاتی سته‌مكار ترسی دارووخانی به‌ته‌واوی لێ دیاره، بۆ نومایشی هێزی به جۆرێكی دیكه، هات ژماره‌یه‌ك له زیندانیه‌كانی له ئێران‌دا ئازاد كرد. له ڕاستیدا ئه‌م هه‌وڵه‌ی خامنه‌یی و بانده دزو تاوانباره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بوو كه به خه‌ڵكی ئێران بڵێ كه سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كه هه‌ر لای خامنه‌ییه و ئه‌وه كه ڕۆژێ فه‌رمانی كوشتار ده‌دا و هه‌ر خۆیشی ڕۆژی‌تر فه‌رمانی عه‌فوو ده‌رده‌كا! بۆیه ئه‌ی تاكه‌كانی نێو كۆمه‌لگا ملكه‌چی خامنه‌یی بن چوونكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌تاهه‌تاییه!!
به‌ڵام ٢١ی ڕێبه‌ندان له كاتی شه‌وكه‌یدا كه زارای نیشتمانیان له زیندانی سنه به‌ر دا، تا بڵێن كه ئه‌وه به‌ر عه‌فووی ڕێبه‌ر كه‌وتووه! زارای بوێر و خاوه‌ن بڕوا ئه‌و چیرۆكه درۆینه‌شی لێ ئاشكرا كردن. ڕێك له‌و كاته‌دا كه هاته ده‌ر له زیندان به گرته ڤیدیۆیه‌كی كورت ڕایگه‌یاند كه ئه‌و نه داوای ئازادكردنی كردوه و نه بڕوای به عه‌فوو هه‌یه چوونكه تاوانی نه‌كردوه تا چاوی له عه‌فوو بێ‌و له ڕاستدیا له زیندان دریان كردوه!
مامۆستا زارای خه‌مخۆری كوردستان و زمانی كوردی، هه‌م به وانه‌كانی له بنكه‌كه‌ی خۆیان و هه‌م به خۆڕاگریی له‌به‌رده‌م بێدادگا و هه‌م به كۆڵنه‌ده‌ری و ڕۆیشتنی بۆ نێو زیندانه تۆقیوه‌كه‌ی ڕێژم و هه‌م به شێوه‌ی هاتنه‌ده‌ری له زیندان و ئیفشاكردنی دیوی چه‌واشه‌ی ته‌بلیغاتی ڕێژیمی خامنه‌یی، وانه‌ی فراوانی وته‌وه كه به‌هه‌ق مامۆستای خه‌بات و خۆڕاگریشه بۆ منداڵان و لاوانی كوردستان.
زارا نیشانی دا كه نه‌ك زیندانه‌كانی سیستمی كۆلۆنیالتسی ئیدی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی جارانیان نیه و تۆقێنه‌ر نین، به‌ڵكوو زیندانیشی به‌چۆكدا هێنا و له‌راستیدا زیندان زارای له‌كۆڵی خۆی كرده‌وه چوونكه ئیدی زیندانی ڕێژیمی په‌ت و سێداره له‌شێكی لاواز و كز و بێ ئابڕووه كه نه‌ك تۆقێنه‌ر نیه، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌نگ زه‌ردی و زراوچوونی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیه.
خامنه‌یی جه‌للاد پێی وایه به ده‌ركردنی فه‌رمانی عه‌فوو، هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌لمێنێته‌وه، به‌ڵام كورته ڤیدیۆكه‌ی زارا و دروشمدانی ژنان له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین نیشانی ده‌ده‌ن كه ئه‌وه‌ی خامنه‌یی ده‌یكا له ڕووی بێهێزیی و ترسه‌وه‌یه و نه‌ك هه‌ر ئه‌و ژماره له دیله‌كانی نێو چاڵه‌ره‌شه‌كانی ڕێژیم، به‌ڵكوو هه‌موو زیندانیه سیاسیه‌كان ده‌بێ ئازاد بكرێن.
ئه‌و زیندانییانه دیلی ده‌ستی ڕێژیمن نه‌ك تاونابار تاكوو عه‌فوو بكرێن، له ڕاستیدا ئه‌وه سیستمی كۆلۆنیالیستیی حاكمه كه ده‌بێ داوای عه‌فوو له هه‌موو زیندانیه‌كان له ئێران و له كوردستان و نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران بكا.
نیشتمانی كوردستان سه‌ربه‌رزه كه ڕۆڵه‌ی وه‌كوو زارا و هه‌زارانی وه‌كوو زارای تێدا بار هاتوه‌و ڕێنوێنن بۆ داهاتووی كوردستان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش له ئێران‌دا.
سەرچاوە: کوردستان مێدیا
بابەتی پەیوەندی دار
زارا لە بەر زاری گیرا و لە ترسی زاریشی ئازاد کرا، دلێر محەمەد نوری