"an independent online kurdish website

هەمو خەونی پوچی  سەلەفچی و ئیخواچییەکانی جیهان و کلك و گوێکانی تریان، لە ناوبردنی پۆشاکی کلتوریی گەلانە و گۆڕینێتی بە جلو بەرگێك کە رەمز و هێمایە بۆ حزب و تاقمێکی دیاریکراو.

ئیسلامچییە توتیی و کۆیلەکانی لەمەڕ کوردیش  لە ساڵانی نەوەدی سەدەی رابردوەوە، ئەو پیلانە جێبەجێ دەکەن.

بەداخەوە بە هۆی خەمساردیی و بێ باکیی حکومەت و زۆرینەی سیاسیی و روناکبیرەکانی کوردستان، کۆیلەکانی سەلەفی و ئیخوانچی جیهان بەئاسانی ئەو پیلانەیان بۆ چۆتە سەر.

لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی رێگرتن لەو پیلانە، بە شێوەی جۆراو جۆر بەردەوامە، بە نوسین، بە شێوەجیاجیاکانی هونەر و ئەدەب، دوایین ئەو هەوڵانە هەنگاوە بوێرەکەی خاتو لارای هۆمەری دزەیی بو، بەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بەشداریی کرد لە نمایشی جلوبەرگ لە فرەنسا و، پۆشاکی کوردیی لە هۆڵی هەفتە نمایشی پاریس بە جیهان ناساند، وەك پوشاکێکی رەسەنی کورد کە شێواز و دیزاینەکانی ئامادە بوانی سەرسام  کرد.

لارا خان کە هەنگاوەکەی جێگەی ئەوپەڕی پێزانین و ستایش کردنە لای هەر روناکبیر و خەمخۆرێکی نەریت و کلتوری رەسەنی کورد، زۆر بە پەرۆشەوە  کاری کردبو بۆ ئەوەی جلوبەرگی رەسەنی کوردیی بگەیەنێتە ئەو نمایشە جیهانییە لە پاریسی بوکی جیهان.

بەڵێ لارا دزەیی لە روی خەمخۆریی بۆ پاراستن و بە زیندو هێشتنەوەی جلوبەرگی ژنانەی رەسەنی کوردیی ،ماوەیەکی دورو درێژ خۆی ماندو کرد، خۆشبەختانە هەوڵ و ماندو بونەکەی هاتە بەرهەم.

بە بڕوای بەندە ئەوەی لارا خان کردی  بەشێکە لەکۆشش و هەوڵەکانی روناکبیرە بیر روناك و کراوەکان بۆ بە زیندو هێشتنەوەی پوشاکی کوردیی کە موڵك و نەریت و کلتوری رەسەنی خۆمانە. چونکە  وا سی ساڵە  کۆیلە سەلەفیی و ئیخوانچیی و هاوبیچمەکانی تریان پەلەقاژە دەکەن تا ئەو پۆشاکە جوان و سەرنج راکێشەمان لەناوببەن، حیجابی ئیسلامچییەکان بکەنە کلتور و مۆدێل کە لە هێمایەکی سیاسیی و دینیی شۆڤێنیانە زیاتر هیچ مانایەکی تری نییە.

بەش بە حاڵی خۆم کە لە هەندێك سایتی فرەنسایی و عەرەبیی و کوردییە ئازاد و بیر روناکەکان ئەو هەواڵەم خوێندەوە، کۆڵێك خۆشحاڵ بوم بەوەی کە پۆشاکی کوردیی لەو ناوەندە جیهانییە نمایش کراوە بە هەوڵی ئەم کچە دڵسۆز و کوردپەروەرە مەزن و بەرز و بڵندە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ پوچەڵ بونەوەی پیلان و خەونی گڵاو و نەگریسی کۆیلەکانی سەلەفیەت و ئیخوانچیی و ئەوانیتریان بۆ لە ناوبردنی جلوبەرگی جوانی کوردیی، ئەو جلوبەرگەی کە دایکم و پور و کەسوکار و ژنانی دراوسێ و گەڕەکەکانی تری سلێمانی دەیان پۆشی.

کە بەتەمەنەکانیان بە فێست و سەروبەست و لاگیرە و کۆڵوانە و کەواکانیانەوە جوانتریان دەکرد، نەك وەك ئێستا کە سەپێنراوە بەسەر زۆرینەدا.

چونکە کە ژنان و کچان دەبینیت لە ناو بازاڕ، مارکێتەکان فەرمانگە، زانکۆ، خوێندنگە و تەنانەت قوتابخانە سەرەتاییەکانیش، وا دەزانیت لە بازاڕی نەخاسە و سوق الرق دا یت یا لە دەوڵەتە ئیسلامییەکەی عومەر بەغدادیی موسڵ و ئەدلب-ی سوریا و تاڵیبانی ئەفغانستاندایت.

هیوادارم نمایشە پڕ بەهاو سەرکەوتوەکەی لارا دزەیی لە کوردستانیش چاوی لێبکرێت نمایشێکی سەدان کەسیی بۆ پۆشاکی رەسەنی کوردیی رێک بخرێت.

سەرچاوە: وێستگە نیوز

روداوە: نمایشی جلوبەرگی کوردی لە هەفتە نمایشی پاریس؛ دیزاینەری جلوبەرگەکان لارا دزەییە و نمایشکاران بیانی، لارا دەڵێت: یەک مانگە بەڕاستی نەخەوتووم

لینکی یوتوب 

وتارەکان کە لە peshmergekan بڵاو دەکرێنەوە بیروبۆچونی نووسەرەکەیەتی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی