"an independent online kurdish website

8 SIDOR (Nyheter på lätt svenska)  ,

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (IHR) دەڵێت کە: ئێران لە شەش مانگی ڕابردوودا، لانی کەم 354 کەسی کوشتووە.

بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو کەسانی زیاتر کوژراون. شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو 261 کوژرابوون.

چەند ڕێکخراوێک دەڵێن: کە ڕژیمی ئێران، بۆ ترساندنی خەڵکەکەی، لە وڵاتدا خەڵک دەکوژێت.

لە پاییزی ڕابردووەوە ناڕەزایەتییەکی گەورە له‌ ئێراندا هەبووە.

خەڵک ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییان بەرانبەر یاسا توندەکانی ئێران، لەوانە یاسا توندەکانی ڕژیم دژی ژنان، دەر بڕی. بۆ نموونە لەو یاسا توندانە دژی ژنان ئەوەیە کە دەبێ

 تەواوی قژیان داپۆشن کاتێک لە ماڵ دەچنە دەرەوە.

ناڕەزایەتییەکان و ڕاپەڕینی خەڵک لەو کاتەوە دەستی پێ کرد، کە پۆلیس کچێکی گەنجی بەهۆی ئەوەی هەموو قژی دانەپۆشیبوو دەستبەسەر کرد و ئەشکەنجەیان کرد و گیانیان لێی سەند. ئەو کچە ناوی ژینا ئەمینی بوو.

مەحموود عامری-موقەدەم سەرۆکی (IHR) دەڵێت:

– ڕژیمی ئێران بۆ ئەوەی خەڵکێکی زیاتر نەتوانن ناڕەزایەتی دەر ببڕن، سزای لەسێدارەدان بۆ خەڵک جێبەجێ دەکات.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگێڕان: ئیدریس هاشمی Edris Hashemi

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی