گۆران شاسواری هۆنراوه‌ی دیمه‌نناسی به هۆی هۆنراوه به پێز و ناسکه‌کانییه‌وه ئاشنای کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه، به‌ڵام ئه‌م گۆرانه که لێره‌دا دێته (گوفتار) گۆرانی ناو به‌ندیخانه و زیندانه تاریکه‌کانه!
له‌م ماوه‌دا دۆستێ په‌رتووکێ (کتێبیکی) بۆ هێنام به‌ناوی:
(گۆران له یاده‌وه‌ری هاوچه‌رخه‌کانیدا)
ئه‌و په‌رتووکه یاد و بیره‌وه‌ری زیاتر له په‌نجا (شاعیر و نووسه‌ره) که له سه‌رده‌می ژیانی خودی (گۆران) دا ژیاون و باسیان کرده.
یه‌کێ له‌و یاد و بیره‌وه‌رییانه که سه‌رنجی منی وه‌ک (خوێنه‌رێ) به‌لای خۆیدا راکێشا و به باشم زانی بیخه‌مه به‌رده‌س ئێوه دۆستان، دۆستانی سه‌روه‌ر که ئه‌و باسه‌تان نه‌بینیوه.
گۆرانی ناو به‌ندیخانه و زیندانه تاریکه‌کان
ئه‌م باسه سێ به‌شه و له‌لایه‌ن به‌ڕیز (محه‌مه‌د حوسین به‌رزنجی) که ئێستا له ژیاندا نییه، باسکراوه که به‌و جۆره‌یه:
به‌شی یه‌که‌م:
{له (ئه‌حمه‌دی چایچی)م بیست، وتی له به‌ندیخانه (باقوبه) بووین، رۆژێک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندیخانه ها‌ت وتی: (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش) دێت بۆ سه‌ردانتان، پێویسته هه‌مووتان ڕێزی لێ بگرن و که‌س قسه‌ی به‌رز و نزم نه‌کات ئه‌گینا چاوتان به خۆتان ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وه‌بوو که به‌رێوه‌به‌ری گشتی ها‌ت، هه‌موو له‌به‌ری هه‌ستاین ته‌نها گۆران نه‌بێت، ئه‌ویش هه‌ندی قسه و ئامۆژگاری خۆییانه‌ی بۆ کردین و ڕۆیشت، له دوای رۆیشتنی، خوالێخۆشبوو (جه‌مال حه‌یده‌ری) فه‌رمووی عه‌بدوڵڵا به‌ک بۆ تۆش وه‌ک ئێمه هه‌ڵنه‌ستای؟ ئه‌و فه‌رمووی: ئه‌مانه منیان به ناڕه‌وا گرتووه و به دوژمنی خۆیانم ده‌زانن، منیش به دوژمنیان ده‌زانم و رێز له دوژمن ناگرم. بۆ رۆژی دوایی بردیان بۆ به‌ندی (ئینفرادی) و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆریان دا، ئا له‌و کاته‌دا، هێلانه زه‌رده‌واڵه‌یه‌کیش له ژووه‌که‌یدا ده‌بێت لێی ده‌وروژێنن، تا وه‌ک بیده‌ن پێوه‌ی که هاته‌وه سه‌رخۆ، ده‌موچاوی ئاوسا بوو، بیستوومه پارجه هه‌ڵبه‌ستێ (زه‌رده‌واڵه)ی به‌و بۆنه‌یه‌وه نووسیوه و ناردویه‌تییه ده‌ره‌وه، وه‌لێ به‌داخه‌وه ئه‌و پارچه هه‌ڵبه‌سته فه‌وتاوه و تا ئیستا دیار نییه}.
به‌شی دووهه‌م:
{هه‌ر له ئه‌حمه‌دی چایچیم بیست: که له به‌دندیخانه‌ی (که‌رکوک) رۆژێک فه‌رمانبه‌رێکی به‌ندیخانه ها‌ت و پێی راگه‌یاندین که دیلێک له دیله‌کان سزای (فه‌لاقه)ی به‌سه‌را دراوه، بێن بۆ ته‌ماشاکردنی، هه‌موو چووین ته‌نها گۆران نه‌بێت پاشان لێمان پرسی، بۆ نه‌هاتی؟ فه‌رمووی: ئه‌و کابرایه تاوانی هه‌ر چۆنێک و هه‌ر چییه‌ک بێت شایه‌نی ئه‌و سزایه نییه. ئه‌و سزایه دواکه‌وتوترین و دزێو و دڕنده‌ترین سزایه، من ناچمه ته‌ماشای دیمه‌نی وا دزێو و دواکه‌وتوو}.
به‌شی سێیه‌م:
{جارێک خۆی گێڕایه‌وه فه‌رمووی: له نادی (هه‌ولێر) دانیشتبووم و بیره‌یه‌کم له‌به‌ر ده‌ما بوو (هادی سائب) که (پیاوێکی ده‌لو ته‌بیعت بوو) هاته لام و به پێوه وه‌ستا، وتی:
عبدوڵڵا ئه‌وه چی ده‌خۆیته‌وه؟ منیش وتم: ئاوی جۆ، ده‌ستی دایه گوێم و وتی: ئاوی جۆ مه‌خۆره‌وه گوێت درێژ ئه‌بێ! سه‌یرم کرد وه‌ڵامێکی دروست و پڕ به پێێ وه‌ڵامه‌که‌ی خۆمی دامه‌وه، منیش له زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک به لاوه هیچی ترم پێ نه‌ما}.
لاپه‌ره‌کانی (74 و 75) هه‌مان په‌رتووک.
**
با لێره‌دا له‌و پارچه هۆنراوه‌ی (گۆران)یش بڕوانین:
{به‌سته‌ی نه‌به‌ز
من ئه‌و دیله‌م له زیندانی تاریکا
هه‌تاوی بیر ڕووناک ئه‌کا به‌رچاوم؛
به‌ناو هه‌زار حه‌ڵقه‌ی داوی به‌ریکا
قه‌فی زنجیر ئه‌پچڕێنی هه‌نگاوم!
من ئه‌و دیله‌م له پشت شوورای پۆڵاوه
ئاسۆی هیوای گه‌شم هه‌رگیز ون ناکه‌م
له ڕووی ئسمان به گڕی سوور نووسراوه
به‌نده به‌نده‌ی ئایین نامه‌ی بڕواکه‌م!
من ئه‌و دیله‌م ئامانجم قیبله‌ی گشته؛
با سامدا بێ و پڕ دڕک بێ ڕێی ڕاستم
مادام هێزی زۆربه‌ی گه‌لم له پشته:
دڕک گوڵه و ترس ئارامه بۆ خواستم!
من ئه‌و دیله‌م که سرنجی بێباکم،
سڵ ؛ه چاوی پڕ له قینی زه‌ق ناکا؛
دانه چیڕه‌ی گورگی هاری سه‌ر لاکم
زاتی گیانی نه‌له‌رزیوم له‌ق ناکا!
من ئه‌و دیله‌م که دیل که‌ری زۆردارم
دڵی له‌به‌ر گۆڕی ناڵه‌م ئه‌له‌رزێ؛
تا شڕر کا که‌لبه‌ی له‌شی زامارم،
خۆی خراپتر له‌ناو خوینا ئه‌گه‌وزێ
من سه‌ربازی ئامانجێکم: پیرۆزه،
فیداکاری رێگایه‌کم: بێ گه‌رده،
ڕه‌نجێک ئه‌ده‌م ڕه‌نجی پیاوی دڵسۆز،
له رێ یه‌کا بێ باک ئه‌مرم: ڕێی مه‌رده!
(دیوان گۆران) – لاپه‌ڕه (270 و 271) سلێمانی – 1953}
**
{(شلاق زدن)
اجرای حکم ضد انسانی شلاق علیه یکی از دراویش گنابادی، منبع سایت (سازمان مجاهدین خلق ایران)}.
*
وێنه‌که‌ی (گۆران) وێنه‌ی سه‌ر به‌رگی په‌رتووکی: (گۆران له یاده‌وه‌ری هاوچه‌رخه‌کانیدا)
*
6/7/2023
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com