چەند ساڵ لەمەو بەر کاک (عومەر ئیلچی) نەورۆز باوەر کادری ڕێبەریی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کە ساڵانێکی زۆر وەک کادرێکی بە ئەزموونی ڕێکخستن و ڕاگەیاندن لەگەل کۆمیتەکانی حیزب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاخ خەباتی کردووە و
یەکێك لە بێژەرانی ڕادیۆ دەنگی کوردستانیش بوو و ئێستا لە ئاڵمان دەژی، زەنگی بۆ دام و پێی ڕاگەیاندم کە ژمارەیەکی زۆر وێنەی پێشمەرگەی لەلایە کە ئارشیوی پێشمەرگە و کادری پێشووی حیزبی دێمۆکڕات مام ڕەسوول ئازەربارە کە لە کاتی پەنابەری دا گەیشتوونەتە دەست کاک نەورۆز، دەیەوێ بینێرێ بۆ ماڵپەڕ تا هەم لە فەوتان ڕزگاریان بێ و هەم ئەوانیش ببنە ئارشیوێكی دەوڵەمەندی پێشمەرگەی دێموکرات لە سایتی پێشمەرگەکان دا.
ئەوە بوو منیش ئادرەسی خۆم دا بە کاک نەورۆز و لەگەڵ ڕێز و سوپاس، وێنەکانی بۆ ناردم . لەگەل ئەوەی زۆری پێجوو ، دەبا زووتر ناردبام بۆ سایتی پێشمەرگەکان. دوو حەوتوو لەمەوبەرکە چووم بۆ سوئێد، داوام لە هاوڕێم کاک ساڵە نەڵۆسی خاوەنی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان کرد کە بێت و وەریانگرێ. باش بوو بە هۆی ئەو وێنانەوە توانیمان نیزیک سەعاتێک لەگەل کاک ساڵە لە ماڵی کاک ئەنساری عەزیزی دابنیشین و دیدارێک نوێ بکەینەوە . ئێستاش ئەوە کاک ساڵە و کاک حامید دروودی وێنەکانیان سکان کردووە و بوون بە بەشێک لە ئارشیوی پێشمەرگەکان.
سوپاس بۆ کاک مام ڕەسووڵ، سوپاس بۆ کاک نەورۆز باوەڕ . سوپاس بۆ کاک ساڵە کە ناوی منیشی لەگەل بەشێک لە وێنەکان داناوە.
کاووس عەزیزی
٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣
پێشمەرگەکان: هەوڵمان دا، بتوانین مام رەسوڵ بدۆزینەوە و ئاگاداری بکەین کە وێنەکان لای ئێمەن و بڵاویان دەکەینەوە ، سەرکەتوو نەبووین. نزیکەی 230 تا 240 وێنەن و هەرکات مام رەسوڵ رێی کەوتە سوید دەتوانین وێی دەینەوە.
سوپاس بۆ هاوڕێیان کاک کاووس و کاک حامید درودی.
تکایە ئێرە کلیک بکەن بۆ دیتنی وێنەکان