"an independent online kurdish website

ئەم حیکایەتە (چەند ترسنۆکە، دەڵێی جووە)، بڕوای ڕێژەیەکی زۆر لە کوردەکان بوو و بەردەوام بەو کەسانەیان دەگوت کە گۆیا “ترسنۆک” بوون. “چەند ترسنۆکە دەڵێی جووە.”

ئەو جووە “ترسنۆک”انە، خۆیان ڕێک خست، بوون بە هێزێکی یەکپارچە و لە ساڵی ١٩٤٨دا دەوڵەتی خۆیان دروست کرد، بەڵام کوردی “ئازا”، “بەغیرەت” و “شێر”، کە نازانێت و ناخوازێت ڕوو لە یەکگرتوویی و یەکڕێزی بکات، بەردەوام “ڕەخنە” لە هەموو شتێک دەگرێت و هەر کەس و گرووپێکیش لە سووچێکەوە بە بەژنوباڵای خۆی هەڵدەڵێت، بەڵام هەر لە بەرەبەیانی مێژووە لەسەر خاکی خۆی دەژیت، کەچی تا ئێستایش نەیتوانیوە دەوڵەتی خۆی دروست بکات!؟

  سیاسەت و مێژوو

    تورک

لە کۆتایییەکانی ١٢٠٠ی زایینیدا، تورکە شوانکارە و گەڕۆکە دەستوەشێنەکان لە ئاسیای ناوەڕاستەوە ڕوویان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (تورکیای ئێستا) کرد و، بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٠٠ ساڵان یەکێک لە گەورەترین ئیپمراتۆریی ئیسلامییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بنیات نا. ئیمپراتۆریی عوسمانی، بە هۆی لەشکرکێشی، سەرکوتکردنی کوردەکان و داگیرکردنی خاکی کوردان، “وڵات” و “نەتەوە”ی خۆیان چێ کرد.

   جوو

هەر لە ساڵی ١٩٠٤ەوە تا سەرەتاکانی ساڵی ١٩٤٨، جووەکانی ئەورووپا گەڕانەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەگەڵ ژمارەیەکی کەمی جووی نیشتەجێی ئەو دەڤەرە، دەوڵەتی ئیسرائیلیان دامەزراند. لە ساڵی ١٩٠٤ەوە تا ساڵی ١٩١٤، نزیک بە ٤٠ هەزار جوو لە ئەورووپا ڕوویان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. ئیسرائیلیەکان بە شێواز و ڕێگەی جۆراوجۆرەوە، دەوڵەتی خۆیان دروست کرد.

بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە (١٤/٥/١٩٤٨)دا، جووەکان، ئەو قسە قۆڕەی کوردیان کە دەیگوت “چەند ترسنۆکە، دەڵێی جووە”، خستە ناو زبڵدانی مێژووەوە.

بەڵام کوردەکان!

کوردە “ئازا”، “بەغیرەت” و “شێر”، بە پێچەوانەی تورکەکان و جووەکان، هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە لە خاکی خۆیاندا (کوردستان) نیشتەجێن، بەڵام تا ئێستا بێ دەوڵەتن!؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی