بێ پێشه‌کی و پاشه‌کی ، ساڵی (1357)ی هه‌تاوی ساڵی راپه‌ڕین بوو به دژی سیستمی پادشای له ئێران، هه‌واڵ و ده‌نگوباسی راپه‌ڕینه‌که ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی واته رۆژنامه – تله‌ڤیزیۆن و رادیۆکان ببوایه‌ت ئه‌بوو به‌پێی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت بڵاو بکرایه‌تۆ،
به‌ڵام ره‌وتی راپه‌ڕین پێچه‌وانه‌ی ماسمێدیای ده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ڕا و هه‌واڵه‌کان خێرا به‌بێ سانسۆر تا راده‌ی (98%) وه‌ک خۆی له هه‌موو شاره‌کان بڵاو ئه‌کرایه‌وه.
له‌و ده‌ورانه‌دا ته‌له‌فۆنی ده‌ستی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س هه‌یه‌تی و ئه‌توانێ رووداوه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی بڵاو کاته‌وه، نه‌بوو- ئه‌و کاره واته بڵاو کردنه‌وه رووداوه‌کانی راپه‌ڕین له لایه‌ن کارمه‌ندانی به‌شی (ته‌له‌فۆنخانه،مخابرات) ئه‌نجام ئه‌درا، رۆژانه دیواری ئیداره‌ی مخابراتی شاره‌کان به نووسراوه‌ی تایپی واته (چاپ) سه‌باره‌ت به رووداوی شار و دێهاته‌کان له پرۆسه‌ی راپه‌ڕین دائه‌پۆشراوه و پاشان ده‌مبه‌ده‌م ئه‌گه‌یشته هه‌موو شوێنێ.
دروشمی راپه‌ڕین له تاران، ته‌ورێز، مه‌شهد، شیراز … بریتی‌بوو له:
{اجرای کامل قانون اساسی – آزادی زیندانیان سیاسی- مرگ بر شاه – (استقلال آزادی جمهوری اسلامی- الله اکبر، خمینی رهبر) – (خلوت دل نیست جای صحبت اضداد – دیو چو بیرون رود فرشته درآید)}. و ….
دروشمه‌کانی کوردستان تا رادیه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشمانه جیاواز بوو، تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێت به‌و جۆره بوو:
مه‌رگ به‌ر شا – ئازادی زیندانیانی سیاسی– (دێمۆکراسی بۆ ئێران – خودمختاری بۆ کوردستان) – (کار بۆ کرێکار، زه‌وی بۆ جویتار، ده‌سمایه بۆ دووکاندار) و …
**
یه‌که‌مین بیره‌وه‌ری:
کێ بوو سمکۆی لاوی کوشت؟
– : بارزانی بوو، بارزانی!
رۆژ و مانگه‌یم له یاد نییه، سێ که‌س له خۆپیشاندانه‌کانی سه‌قز کوژرا، ئه‌مانبردن بۆ گۆرستان. له‌گه‌ڵ دروشمه‌کانی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌ی پێکرا، دروشمێکی دیکه‌یش ئه‌درا که به‌و جۆره بوو:
که‌سێ به بڵه‌نگۆ ئایوت:
کێ بوو سمکۆی لاوی کوشت؟
خه‌ڵکه‌که‌یش ئه‌یانوت: بارزانی بوو، بارزانی!
له رێگا بیرم له‌و دروشمه ئه‌کرتۆ، چووم به‌و که‌سه که به بڵه‌نگۆ دروشمه‌که‌ی ئه‌دا، به ده‌نگێکی تۆزێ به‌رز که ده‌وروبه‌ر ئاگاداربن و بزانن
وتم: کاکه ئه‌و دروشمه مه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی ئێوه ئێژن به‌و جۆره نییه.
هه‌ر له‌و کاته‌دا چه‌ن که‌س که پێکه‌وه دۆست و هاوڕێ بوون و گوێیان له باسه‌که بوو، هاتنه‌وه پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و که‌سه که بڵه‌نگۆکه‌ی به‌ده‌ستۆ بوو،
وتیان: نا، کاک سه‌عی ئه‌وه‌ی ئێمه باسی ئه‌که‌ن، دروسته!
پاشان به گوڕوتینێکی زۆرتر و به‌ده‌نگی به‌رزتر دروشمه‌که ئه‌درا و منیش به بێده‌نگی له‌گه‌ڵیان ئه‌ڕۆیشتم.
پاشان له سوید که له‌گه‌ڵ چه‌ن که‌س له‌و دۆستانه یه‌کمان ئه‌بینی و باسی رابردوومان ئه‌کرد، یه‌کێ له‌و بیره‌وه‌رییانه که ئه‌هاته پێشه‌وه ئه‌و دروشمه‌ی (بارزانی) بوو، ئه‌یانوت:
(ئه‌زانی باسه‌که‌ی تۆ دروست بوو، هینه‌که‌ی ئێمه هه‌ڵه و نادروست.
**
دووهه‌مین بیره‌وه‌ری
رۆژ و مانگه‌که‌یم له یاد نییه، خۆپێشاندانێ له سه‌قز به‌ڕێوه برا، جگه له‌و دروشمانه که له ته‌زاهوراته‌کانی پێشوو ئه‌وترا، ئه‌م دروشمه‌یش ئه‌درا:
{(تۆپ، تانگ، موسه‌سه‌ل)، (نایشکێنێ هێزی گه‌ل)}.
بیرم له‌و دروشمه ئه‌کردۆ که ئێمه چی ئێژین؟!
{(تۆپ، تانگ، موسه‌سه‌ل)، (نایشکێنێ هێزی گه‌ل)}.
ئه‌و دروشم باسی کارایی و توانای (تانگ و تۆپ و موسه‌سه‌ل ئه‌کات) که له هێزی گه‌ڵ به هێزتره.
ئه‌و دروشمه ئه‌بوو به‌و جۆره ببوایه‌ت:
{(تۆپ، تانگ، موسه‌سه‌ل)، (ناشکێنێ هێزی گه‌ل)!}.
ئه‌وه‌ی راستی بێت نه‌متوانی پێیان بێژێم ئه‌و دروشمه ئه‌بێ به‌و جۆره بێت:
{(تۆپ، تانگ، موسه‌سه‌ل)، (ناشکێنێ هێزی گه‌ل)!}.
له دڵی خۆما ئه‌موت وه‌ک دروشمه‌که‌ی (بارزانی)یان وه‌رنه‌گرت، ئه‌میش وه‌رناگرن، که‌وابێ بێده‌نگیم باشتره!
**
سێیه‌مین بیره‌وه‌ری
سه‌قز و دوو رووداوی ناخۆش و خه‌مبار
رۆژی (22/11/1357) خه‌ڵکی سه‌قز به مه‌به‌ستی چه‌ککردن شاره‌بانی به‌خۆپیشاندان به‌ره‌و شاره‌بانی واته ناوه‌ندی پۆلیس رێکه‌وتن، پاسه‌وانه‌کان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد، له‌و رۆژه‌دا که‌سێ به‌ناوی (حه‌مه‌حسین کریمی) بریندار بوو، هه‌روه‌ها سێ پاسه‌بانیش. هه‌م کاک حه‌مه‌حسین و هه‌م پاسه‌بانه‌کان برانه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز. به‌داخه‌وه پاش چوار رۆژ واته رۆژی (26/11/1357) کاک حه‌مه‌حسین به‌هۆی ئه‌وه‌ی برینه‌که‌ی قورس و کاری بوو، ماڵئاوایی له ژیان کرد.
راپه‌ڕین و رووداوی چاوه‌ڕوان نه‌کراو
یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی راپه‌ڕین، رووداوی چاوه‌رۆان نه‌کراوه. جا رووداوه‌که باش بێت یا به‌د کاردانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر رووداوه‌که باشبوو کاردانه‌وه‌ی باش ئه‌بێت و ئه‌گه‌ریش باش نه‌بوو ئه‌بێ به مایه‌ی خه‌م و تووڕه‌ی کۆمه‌ڵگا.
پاش ئه‌وه‌ی (کاک حه‌مه‌حسین) ماڵئاوایی له ژیان کرد، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی به‌ناوی: (کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) به ئاشکرا ده‌ستی کرد به چالاکی، به‌ڵام به‌داخه‌وه رووداوێکی زۆر ناشایست و دڵته‌زن روویدا، ئه‌وه‌یش به‌و جۆره بوو:
پاش مه‌رگی کاک حه‌مه‌حسین چه‌ن که‌سێکی دڵڕه‌ق و نه‌زان پاسه‌بانه‌کان له بیمارستان ئه‌به‌نه ده‌ر و به جۆرێکی زۆر دڕندانه ئه‌یانکوژن. دانه‌یه‌کیان (عه‌لی برایم به‌گ) بوو که ماڵه‌که‌یان له ماڵی ئێمه‌وه دوور نه‌بوو، رۆژانه ئه‌مبینی. ناوی دوو که‌سه‌که‌ی دیکه‌م له یاد نییه.
له‌و ساڵانه‌دا من له ته‌له‌فۆنخانه (مخابراتی) سه‌قز ته‌له‌فۆنچی بووم، ئه‌و رۆژه که ئه‌و پاسه‌بانانه کوژران بۆ شه‌وه‌که‌ی من ئه‌بوو له ته‌له‌فۆخانه ببوایه‌تم واته (شیفتی) شه‌و بووم، که چوومه ته‌له‌فۆنخانه چه‌ن که‌س له هاوکاره‌کانم به تووڕه‌یی و خه‌مبارییه‌وه وتیان:
خۆ ئه‌زانی ئه‌مڕۆ له بیمارستان چی روویداوه –
ئه‌زانی ئه‌یانه‌وێ کارێکی چه‌په‌ڵتریش ئه‌نجام به‌ن؟!
وتم: ئاگاداری ئه‌وه‌ی بیمارستانم، کاره‌که‌ی دیکه چییه که ئێوه باسی ئه‌که‌ن؟
وتیان: ئه‌یانه‌وێ به‌یانی ئه‌و باسه‌بانانه به ماشین به شاردا بگێڕن.
که ئه‌و باسه‌م بیست، به هاوکاره‌کانم وت:
که وایه ئێوه ئه‌و ده‌زگای منیش بگرنه ئه‌ستۆ وه‌ڵامی خه‌ڵک به‌نۆ، من ئه‌که‌ومه شوێن ئه‌و باسه و ئه‌بێ پێش به‌و کاره نامرۆڤانه بگرین. زۆریان پێ‌باش بوو.
له پێشدا ته‌له‌فۆن کرد بۆ ماڵی (مه‌لا عه‌بدوڵای محه‌مه‌دی، ئیمام جمعه)
پاش چاکوچۆنی وتی: ها کاک سه‌عید کێ کاری پێمه؟
رۆژانه خه‌ڵک به ته‌له‌فۆن سه‌باره‌ت به کاره‌کانیان پێوه‌ندیان به (مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا)ه‌وه ئه‌کرد..
وتم: که‌س نییه، خۆمم و ئه‌مه‌وێ تۆزێ کاتتان بگرم، ئه‌کرێت؟
وتی: فه‌رموو به‌راکه‌م.
وتم: خۆ ئاگاداری ئه‌و رووداوه‌ی بیمارستان و کوژرانی پاسه‌وانه‌کان هه‌ی.
وتێ: ئه‌رێ ئاگادارم، نازانم ئه‌و کاره چه‌په‌ڵه بۆ ئه‌نجامدرا.
وتم: مامۆستا به‌رنامه‌یه‌کی چه‌په‌ڵتریان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌یانه‌وێ به‌یانی ئه‌و پاسه‌بانانه به ماشین به شاردا بگێڕن، ئه‌بێ ئه‌مشه‌و ئه‌و باسه‌بانانه بنێژین، چی بکه‌ین؟ ئێوه چی ئێژن بۆ ئه‌و کاره؟
وتی: ئه‌و باسه به کاک (سه‌عی سه‌جادی) بێژه که به‌رپرسی شوورای شاره.
خێرا ته‌له‌فۆنم بۆ کاک سه‌عی سه‌جادی کرد و باسه‌که‌م بۆ گێرایه‌وه.
کاک سه‌عی وتی: قسه‌که‌ی مامۆستا له‌سه‌ر سه‌رم، تۆیش برایه‌کی خۆشه‌ویستی خۆمی، به‌ڵام من نایه‌م ناو ئه‌و کاره‌وه، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌یان کوشت به‌یانی به منیش ئێژن (جاش)!
کاک سه‌عی سه‌جادی که‌سێکی ئینساندۆست و خۆشه‌ویست و خه‌مخۆری شاره‌که بوو، به‌ڵام چی ئه‌که‌ی که بارودۆخه‌که به‌و جۆره ئه‌ڕوات ئینسانێکی وه‌ها دڵپاک و دڵسۆزیش ناچار ئه‌بێت بێژێ:
من ئاماده نیم بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره.
ئیتر پێوه‌ندیم به که‌سه‌وه نه‌کرد، راستخۆ ته‌له‌فۆنم بۆ ماڵی پاسه‌بانه‌کان کرد، له پێشدا بۆ ماڵی (برایم به‌گ)، که‌سێ به‌ناوی (محه‌مه‌دی قادر به‌گ) برازای (برایم به‌گ) وه‌ڵامی دایه‌وه. کاک محه‌مه‌د خه‌یات بوو دۆستایه‌تیمان خۆشبو، یه‌که‌مان ئه‌ناسی، باسه‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه، وتم ئه‌مشه‌و ئه‌بێ ئه‌و پاسه‌بانانه بنێژین، پێویسته دوو که‌س له ئێوه بێت بۆ ناشتنیان.
وتی: کاک سه‌عی، ناوێرین!
وتم کاکه، خۆ من و تۆ یه‌ک ئه‌ناسین، من به ته‌نیا ناتوانم ئه‌و سێ باسه‌بانه بنێژم.
وتی: زۆرباشه خۆم و که‌سێکیتر دین، به‌ڵام ئه‌بێ مه‌لایه‌ک ببێت بۆ ته‌ڵقین خوێندن.
وتم: زۆر باشه ئه‌وه‌یش جێبه‌جێ ئه‌که‌ین، به‌ڵام (چراتۆرییه‌ک) له‌گه‌ڵ خۆت بێنه چون به تاریکی کار‌مان بۆ ناکرێت.
ته‌له‌فۆنم بۆ ماڵی دوو باسه‌بانه‌که‌یتریش کرد و باسه‌که‌م بۆ ئه‌وانیش گێڕایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌کمان ئه‌ناسی، ئه‌وانیش وتیان: ئێمه‌یش دین.
پاشان ته‌له‌فۆن بۆ ماڵی چه‌ن مه‌لا کرد که بێن بۆ ته‌ڵقین خۆیندن، ئه‌وانیش به نیگه‌رانی و خه‌مبارییه‌وه وتیان: کاک سه‌عی، به‌داخه‌وه ناتوانین بین.
ته‌له‌فۆنم بۆ ماڵی (مه‌لا عه‌بدورحمانی ئاڵکه‌ڵوی) کرد و (تێکڕای باسه‌که‌م) بۆ گێڕایه‌وه، مامۆستا عه‌بدورحمان وتی کاکه گیان من هه‌ر ئێستا رێئه‌که‌وم و ئه‌ڕۆم بۆ (گۆرستان).
ته‌له‌فۆنم کرد بۆ ماڵی (کاک حه‌مه سه‌عی سه‌ڵه‌واتی) که له گۆرستانی سه‌قز کاری گۆرکه‌نی ئه‌کرد و دۆستایه‌تیمان زۆر خۆش، باسه‌که‌م بۆ گێڕاوه.
وتی: ئێستا چه‌ن قه‌بری ئاماده‌مان هه‌یه، نیگه‌رانی هیچ مه‌به، وا من ئه‌ڕۆم بۆ ئه‌وێ و چاوه‌ڕوانم.
ته‌له‌فۆنم کرد بۆ بیمارستان و باسی ناشتنی پاسه‌وانه‌کانم بۆ کردن، پییانباش بوو، وتم من تا نیوسه‌عاتیتر ئه‌گه‌مه بیمارستان.
روومکرده هاوکاره‌کانم، وتم کاره‌که‌مان جێبه‌جێ بوو، من ئه‌ڕۆم بۆ بیمارستان و له وێشه‌وه بۆ گۆرستان، ئیتر ناتوانم بێمه‌وه بۆ ئێره، ئه‌بێ ئێوه کاره‌که‌ی منیش بگرنه ئه‌ستۆ، به رووخۆشی وه‌ڵامیان داوه.
له مخابراتۆ به تاکسی چووم بۆ بیمارستان، بینیم هه‌ر سێ ته‌رمه‌که له ماشیندایه و له‌گه‌ڵ شۆفیره‌که پێکه‌وه رێکه‌وتین بۆ گۆرستان و کاری ناشتنمان به هاوکاری (مامۆستا مه‌لا عه‌بدورحمان) و (کاک حه‌مه سه‌عی) و (شۆفیره‌که) و خزم و که‌سی پاسه‌وانه‌کان ئه‌نجامدا.
با ئه‌وه‌یش بگێڕمه‌وه: هه‌م (شۆفیره‌که) هه‌م (مامۆستا مه‌لا عه‌بدورحمان) و هه‌م (کاک حه‌مه سه‌عی سه‌ڵه‌واتی) زۆر به خه‌مبارییه‌وه له‌و کاره‌دا به‌شدار بوون و دڵنه‌وایی خانه‌واده‌ی پاسه‌بانه‌کانیان کرد.
**
وه‌ک ئه‌زانین بۆ ته‌ڵقین خوێندن هه‌ندێ پۆڵ به مه‌لاکان ئه‌درا، به‌ڵام مامۆستا (مامۆستا مه‌لا عه‌بدورحمان) پاش خوێندنی ته‌ڵقینه‌که هه‌ندێ قسه‌ی بۆ کردین و هه‌ڵوێستێ سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌که‌کانی ده‌وڵه‌ت و سیستمی پادشای به‌جۆرێ بوو که نه‌کرا باسی پوڵ و یارمه‌تی بێته ئاراوه، ئه‌و کاره‌ی به ئه‌رکێکی سه‌رشانی ئه‌زانی.
(کاک حه‌مه سه‌عی سه‌ڵه‌واتی)یش هه‌ر به‌و جۆره خه‌مبارانه و دڵسۆزانه جووڵایه‌وه و (تاکه تمه‌نێکی) سه‌باره‌ت به‌و (سێ گۆڕه) وه‌ر نه‌گرت!
تێبنی: جوان له یادم نییه ئه‌و پاسه‌بانانه که ته‌له‌فۆنم کرد بۆ ماڵه‌کانیان، له ته‌له‌فۆنی خۆیانه‌وه بوو یا هی دراوسێکانیان، به‌ڵام (97%) دڵنیام که ته‌له‌فۆنی خۆیان بوو.
به داوای لێبوردن، به‌داخه‌وه ناوی هاوکاره ته‌له‌فۆنچییه‌کانی ئه‌و شه‌وم له‌یاد نییه.
**
وێنه‌ی ژماره (1) په‌یکه‌ری ئازادی له کاره هونه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ند (عه‌بدوڵا براده‌ری) بۆ شاره‌که‌ی، بۆ سه‌قز.
وێنه‌ی ژماره (2) وێنه‌ی کاک (حه‌مه‌حسین که‌ریمی) که هیچ پێوه‌ندییه‌کی به (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)ه‌وه نه‌بووه!
6/12/2023
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com