"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: کۆماری ئاخوندی، بە هەڕەشە و بەڵێنە دروێنەکانی نەیتوانی خەڵکی کوردستان بکێشێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ئەوانەش کە ناچار کراون بچن، دەنگی سپیان داوە و تەنیا جاش و خۆفرۆشەکان کە مانەوەی رێژیم بە قازانجیانە روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.

بە گشتی لە هەموو ئێران، رادەی دەنگدەران نەگەیشتە 30 لە سەد و کوردستان نەگەیشتە 7٪. کۆماری ئیسلامی ماوەی یەک مانگە لە ئەفغانستان و وڵاتانی دۆستی خۆی بە پووڵ خەڵک دێنی بۆ ئێران بۆ ئەوەی نیشان بدات کە خەڵک رەئی دەدا  و سەفی خەڵکی دەنگدەر دورودرێژە!! بەڵام هەر بە پێی وێنەکانی خۆیان دەبینین رادەی بەشداری خەڵک زۆر زۆر کەمە و گەلانی ئێران جارێکی تر بە ئاخوندەکانیان وت کە دەبێ بارگەوبنەیان کۆ بکەنەوە و چیتر نابێ لە دەسەڵات وەمێنن و گەلانی ئێران قەڵاچۆ بکەن. 

زۆر کەس بە زۆر هێنراوە و سەندوقیان پێداوە بە کوچە و کۆڵانان دا بگەڕێ، کرۆناش نەماوە بەڵام لە شەرمی خەڵک ماسکیان بەستووە.

خاڵی بوونی بنکەکانی دەنگدان

کوردکاناڵ لەم ماوەیەدا نەخشی بەرچاوی هەبوو و زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی چیتر گەلی کورد دەنگ بە خوێنمژان نەدەن.

بەشی 1

بەشی2

بەشی 3

بەشی 4

بەشی 5

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی