رۆژی هەینی 2025/02/28 کۆمەڵێک شاخەوان کە ژمارەیان 10 کەس بووە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونە چیاکانى دەوروبەری گوندی هەفتاشی بانە و ئەندامی هەردوو گرووپی شاخەوانیی پاژین و سوور کێو بوون کەوتنە ژێر هەرەسى بەفرەوە.
4 کەس بە برینداری دەرهێندران و بەداخەوە دوو ژن و 4 پیاون بە ناوەکانی شەهلا رەحمانی، رووناک دانشمەند، عومر عەبدوڵڵاهی،کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەد نەژاد و یاسا سادقی و خەڵکی بانەن گیانیان لە دەست داوە و لە گۆڕستانی سولەیمانبەگی بانە بەخاک سپێردران
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خەڵکی كوردستان و كەژوانان و ژینگەپارێزەرانی شاری بانە دەكەین.
کەس و کار و ئازیزانیان سەڵامەت بن و کۆتا خەمیان بێت.
***
پەیامی کاک مستەفا هیجری سەبارەت بە کەوتنە ژێر ڕنووی چەند شاخەوانی کورد لە بانە
کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە قوربانیبوون و برینداربوونی چەند شاخەوانی کورد بە هۆی کەوتنە ژێر ڕنووی بەفر لە سنووری شاری بانە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ژمارەیەک شاخەوان لە سنووری شاری بانە کەوتوونەتە ژێر ڕنوو و بە داخەوە ئەم ڕووداوە قوربانیی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم بۆ بنەماڵەی قوربانییانی ئەم ڕووداوە دەردەبڕم و ئاواتەخوازم بریندارەکان بەزوویی و بە سڵامەتی بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣