Hoppa till innehåll
Hem » ئاڵای کوردستان بۆیە قودسییەتی هەیە، برایم قەزاق

ئاڵای کوردستان بۆیە قودسییەتی هەیە، برایم قەزاق

ئاڵای کوردستان بۆیە قودسییەتی هەیە بە هۆی ئەوەی کە جەنابی پێشەوا قازی لە کاتی ئیعلانی جومهوورییەت دا ئاوا دەفەرموێت : ئەمن بە خودا، بە کەلامی عەزیمی خودا ، بە نیشتیمان ، بە شەرافەتی میللی کورد، بە ئاڵای موقەدەسی کوردستان سوێند دەخۆم …

رۆژنامەی کوردستان ژمارە ١٤ ـ چوارشەمە ٢٤ی رێبەندانی ١٣٢٤ ـ ل ١
لەپاشی ئەوەی حەزرەتی پێشەوا لەو سەکۆیەی کە جومهوورییەتی راگەیاند و بە ئاڵای موقەدەسی کوردستان سوێندی خوارد ویستی بێتە خوارێ ، گەنجێکی مەهابادی بە نێوی عەبدوول کەرباسی کە لە پشتی سەکۆ بە تفەنگەوە رادەوەستێ ، دا دێتەوە لە سەر چۆک تا جەنابی پێشەوا پێ لە سەر پشتی دابنێ و بێتە خوارێ ! بەڵام جەنابی پێشەوا قەبووڵی ناکات و خۆی دێتە خوار .
عەبدوول کەرباسی ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف و ئەو کاتەی ئاڵای کوردستان بۆ یەکەم جار لە نێو چەپلە رێزان و بژی کورد و کوردستان لە سەر بانی ئاخرین بنکەی دەسەڵاتی پاشایەتی هەڵ دەدرێ ، بە پەلە دەچێتە مەیدان و گایەک بە سەت تمەنی دەکرێ و روبەرووی ئاڵای شەکاوی کوردستان لە سەر شەقام دەیکاتە قوربانی ،
رۆژنامەی کوردستان ژمارە ١١ ، ل ١ ـ چوار شەمە ١٧ی رێبەندانی ١٣٢٤
مامۆستا هێمنیش لە پارچە هەڵبەستێکی لە کاتی هەڵ کرانی ئاڵای کوردستان لە بۆکان خوێندوویەتەوە لە لاپەری ٣ ی ژمارە ٢ رۆژنامەی کوردستان ـ لە ٢٢ی ١٠ی ١٣٢٤ کە بۆ ئاڵای کوردستان هۆندوویەتەوە دەفەرموێ : پاک دەبێ جێژنی بکا نەزری بدا !
ژمارە ٢ی رۆژنامەی کوردستان ، ل ٣ ـ ٢٢ی بەفرانباری ١٣٢٤
کاتێکی هەیئەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان خۆیان ئامادە دەکەن بەرە وبۆکان برۆن و دەستەی موسیقا مارشی میللی لێ دەدەن بە هوریاو چەپڵە رێزان ئاڵای کوردستان بەرەو بۆکان بەرێ دەکەن .
تیتری ئەو بابەتەی ئاوا نووسراوە : هەڵکردنی ئاڵای موقەدەسی کوردستان لە بۆکان .
یەکەمین ژمارەی کوردستان لاپەرەی ٢ ـ پێنج شەمۆ ٢٠ی ١٠ی ١٣٢٤ ،
بۆ حەزرەتی جەنابی پێشەوا ئاڵا موقەدەسە و قورعانیش وەکی کەلامی عەزیمی خودا . نێوی هێناون!
هەر شەکاوە بێ ئاڵای موقەدەسی کوردستان
ئەو وێنەی دیارە ئەوە جەنابی عەبدوول کەرباسی یە پێشی چەن ساڵان
پیرۆز بێ ئاڵای موقەدەسی کوردستان و هیوادارم ساڵی داهاتوو سەراسەری کوردستانی پێ برازێتەوە .

سەرچاوە: لاپەڕەی نووسەر لە فەیسبووک