تاوانباری یه‌که‌م (دوکتۆر ئیسماعیل بێشکچی)
دادگا، (دادگای ده‌وڵه‌تی تورکییه)

تاوانباری دووهه‌م {(دانته) چامه‌سه‌را و نووسه‌ری} ئیتالیایی.
دادگا، دادگای (فلورانس) له ئیتالیا.
تاوانباری سێیه‌م (سه‌عی قایشی)
دادگا، (دادگای حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران-” کۆمه‌ڵه ”).
بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆینه ناو باسی دادگای یه‌که‌م پێویسته له‌و نووسراوه فه‌یسبووکییه بڕوانین:
{ئیسماعیل بێشکچی بۆ له سه‌ر مافی کورد باجی دا،
ئێمه‌ی کورد هێشتا به ته‌واوه‌تی ڕا و ڕوانگاکانی ئیسماعیل بێشکچی مان به باشی و به وردی نه‌ناسیوه و وه‌ک پێویست ڕوانگاکانی له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی حیزبه کوردستانیه‌کان و ڕووناکبیرانی کورد، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رز و بایه‌خداری نه‌بووه. ئه‌مرۆ وێنه‌ێیکیم له فه‌یس بووک به‌رچاو که‌وت و هاندرام بۆ ئه‌وه له ژیریی ده‌ستکرد هه‌ندێک پرسیار سه‌باره‌ت به بێشکچی بکه‌م.
له‌وانه‌یه ئه‌و زانیارانه که (هیوادارم وابێت) بۆ زۆر که‌ستان تازه نه‌بێت. به‌ڵام وه‌ک ڕێز گرتنێک زۆر کورت ئاماژه‌ی پێده‌که‌م و به پێویستم زانی چوونکا له‌م رۆژانه‌دا خێڵی ناسئونالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رستان و به‌تایبه‌ت سه‌ڵته‌نتواخوازه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کورد و داری جیایی خوازییان وه‌ک هه‌میشه و وه‌ک کۆماری ئیسلامی به ده‌سته‌وه گرتووه و کورد و حیزبه‌کانی پێ داده‌پڵۆسن و وه‌ک چه‌قڵ و که‌متیار هێرش ده‌هێنن.
ئیسماعیل بێشکچی له دایک بووی ساڵی ١٩٣٩ی میلادی له شاری چورمی تورکیه‌یه و بۆ خۆی به ڕه‌گه‌ز تورکه.
له زانکۆی ئانکارا له بواری کۆمه‌ڵناسی ده‌رسی خوێندووه و دواتر وه‌ک مامۆستای وانه وتنه‌وه له زانکۆی ئه‌تاتورک له شاری ئه‌زڕووم دامه‌زراوه.
له‌و زانکۆیه له گه‌ڵ خوێندکارانی کورد ده‌بێ به ئاشنا و سه‌ره‌نجی بۆ کوردی باکوور ڕاده‌کێشرێت و سه‌ردانێکی ئه‌وێ ده‌کا و له نزیکه‌وه ژیانی ئه‌وان ده‌بینێ و ئه‌و سه‌فه‌ره بۆ بێشکچی ده‌بێ به سه‌ره‌تاێک و وه‌رچه‌رخانێک له بیروبۆچوونی سه‌باره‌ت به قه‌زیه‌یی کورد و فکریه‌تێک له‌ودا چه‌که‌ره ده‌کا. دوا به‌دوای ئه‌وه و ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی، وردتر تێده‌گا که ده‌سه‌ڵاتی تورکیه ئینکاری حه‌قیقه‌تی کورد له باکوور ده‌کا که ئه‌وانیش به‌شه‌ێکن له نه‌ته‌وه کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان که ئه‌م به‌شه له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین. له به‌دواچوونه‌کانی دواتری و له نووسراوانه‌کانی هه‌ڵوێست ده‌گرێ و به‌وه ده‌گا که سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار ئینکاری نه‌ته‌وێک ده‌کا که زمان و کولتووری و مێژووی خۆیان هه‌یه و ڕه‌بتی به تورکه‌وه نیه.
له ساڵی ١٩٦٩ له کتێنکدا به ناوی نیزامی باکوور(ئاناتۆلی) زوڵمی قه‌ومی له باکوور ده‌خاته پێش چاو و ده‌نووسێت که حوکمه‌تی تورکیه کورده‌کانی له مه‌سته‌عمه‌ره‌ی ناوخۆیی ڕاگرتووه. دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه له زانکۆ به جورمی پروپاگه‌نده‌یی جیایی خوازی و دابه‌شبوونی تورکیه، له کاره‌که‌ی وه‌ده‌ری ده‌نێن و کتێبه‌که‌ی قه‌ده‌غه ده‌کرێ و چه‌ند ساڵ له زیندان به‌ندی ده‌که‌ن.
له نێوان ساڵه‌کانی ١٩٧٠ تاکوو ١٩٩٠ میلادی زیاتر له ١٧ ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی له زیندان ده‌باته سه‌ر.
ئه‌و له‌سه‌ر ڕوانگا و تئوری بیرمه‌ندانی ئه‌مریکای لاتین و ئه‌فریقا وه‌ک پابلوگونزالس کاسانوا یاکوو رودلفوئوستاون هاگن، ئه‌و نه‌زریه جیهانیه بۆ یه‌که‌م جار و یه‌که‌م بیرمه‌ند وه‌ک تئوری ئیستعماری ناوخۆیی له خاورمیانه و به‌تایبه‌ت له سه‌ر کوردی هه‌رچواپارچه داده‌پڕێژێ. بیرمه‌ندانی ئه‌مریکای لاتین له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ بوون که سه‌ره‌ڕای سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، جیاوازی دوو کۆمه‌ڵگا له یه‌ک وڵات‌دا هه‌یه. له نێوان سپی و ڕه‌ش و ئورووپایی و شاری و بوومی. بێشکچی له کتێبه‌که‌ی له‌و باوڕه‌دا بوو که جیا له زوڵمی ئابووری جیاوازی سیاسی و کولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و زمانی له کوردستان هه‌یه و به‌و پێیه به‌وه گه‌یشتووه که ئێستعماری نێو خۆیی دژ به کورد به‌رێوه ده‌چێ.
بێشکچی لایه‌نگری خه‌باتی چه‌کداری نیه به‌ڵام پێ داگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌کا که کورد ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زمان و کولتووری خۆی و زانستگا و شوێنی فێرکردن و بارهێنانی سه‌ربه‌خۆیان ببێت و کورد ده‌بێ بگاته ئاستی تێگه‌یشتوویی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و له مافی چاره نووسی خۆی دیفاع بکا. زۆر به‌ڕێز ئیسماعیل بێشکچی له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵییدا ده‌ژی.
به‌ڕاستی که‌سێکی وابیرمه‌ند له نه‌ته‌وه‌ێیکی تر که کولتووری دژ به کوردی تێدا زاڵه، به باج دانی ١٧ ساڵ زیندانی و له کار ده‌رکردن و ده‌یان و سه‌دان به‌ربه‌ست و بێ حورمه‌تی که پێکراوه، بۆ نه‌ته‌وه‌ێیکی تر خه‌باتی کردووه و ده‌یکا، زۆر جێگه‌ی ڕێزه و کوردی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ده‌بێ قه‌دری به ڕێزی زۆره‌وه بزانن و له سبه‌ی رۆژی ئازادی کوردستان وێنه‌ی هه‌ڵواسرێت و پێکه‌ره‌ی لێ ساز بکرێت و به جیلی نوێ و داهاتوو بناسرێت و بۆچوونه‌کانی وه‌ک وانه له مه‌دره‌سه‌کاندا بوترێته‌وه.
هیوای ساغی و ته‌مه‌ندرێژی بۆ زۆر خۆشه‌ویست ئیسماعیل بێشکچی ده‌خوازم. نووسه‌ر (یه‌حیا ده‌وه‌نداری)}.

**
دوکتۆر ئیسماعیل بێشکچی
بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به تاوانه‌که‌ی (بێشکچی) با ئه‌و چه‌ن دێڕه فارسییه بخوێنینه‌وه:
{دفاع * دکتر اسماعیل بیشکچی در کمیته بازرسی
18/4/1990
برای: هیئت حاکمه‌ء دادگاه امنیت دولت: شماره 2 استانبول شماره: کد: 143/1990
(قضات محترم):
من بخاطر کتابی که بنام (کردستان مستعمره‌ء مشترک چند دولت) نوشته‌ام و توسط بنگاه انتشارات (آلان) در استانبول در ماه فیبرواری سال 1990 بچاپ رسیده است محاکمه شده‌ام. به خود حق میدهم که در این دادگاه از خود دفاع نمایم. در این‌جا میخواهم چند نکته را بیان دارم:
1 – این اولین باری نیست که بخاطر نوشته‌هایم در باره مفهوم کار علمی و مساله‌ء کرد محاکمه می‌شوم. از سال 1967 بارها بدادگاه کشیده شده‌ام. در تمامی این محاکمات جوهر اتهامات تغیری نکرده است. در اواخر دهه‌ء 1960 همین ترمینولوژی (علم اصلاحات فنی) و در همان چهارچوب شکل قدیمی تکرار شده است. تبعه ترکیه را ترک مینمامند. هیچ ملت دیگری بغیر از ترک در ترکیه وجود ندارد. در ترکیه بغیر از زبان ترکی زبان دیگری وجود ندارد. وجود ملتها و زبانهای دیگر در ترکیه قابل قبول نیست. همه ساکنین ترکیه ترک می‌باشند. علی‌رغم زبان و نژاد و تبار و آئین ریشه‌ء ملی همه کس ترک می‌باشد. شیرازه شکل کیری منطق ترکیه این است که همه کس ترک است. در رابطه با آزادیهای اساسی و امکانات سیاسی همه‌ء ترکها برابرند.
لاپه‌ره( 125) په‌رتووکی (کردستان مستعمره‌ء مشترک چند دولت.
نویسنده اسماعیل بیشکچی. وه‌رگیڕ: ع. بابان} عه‌بدوڵا بابان، ساڵی 1996.
**
به داوای لێبوردن که ئه‌و چه‌ن دێڕه فارسییه‌م نه‌کرده به کوردی.
تاوانی (دوکتۆر ئیسماعیل بێشکچی) ئه‌وه بووه که باسی کوردستانی کرده، باسی ئه‌وه‌ی کرده که کوردستان له لایه‌ن چه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه داگیرکراوه، داگیرکه‌ران پلانی تاڵان‌کردنی کوردستان به‌ڕێوه ئه‌ن، گه‌لی کورد پێویسته بیر له ژیانی خۆی کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر واته به‌ڕێز بێشکچی له‌و باسه‌دا ئاماژه‌ی پێکرده جگه له‌وه‌ی که باسێکی سیاسی دروست و راسته‌قینه‌یه، هه‌ڵوێستی به‌رز و مرۆڤدۆستانه‌ی ئه‌وان ئه‌خاته روو}!
با بڕۆینه سه‌ر باسه‌که‌ی به‌ڕێز (یه‌حیا ده‌وه‌نداری)
سێ خاڵ له نووسراوه‌که‌ی ئه‌واندا هه‌یه، به کورتی باسیان ئه‌که‌م
خاڵی یه‌که‌م: (ئێمه‌ی کورد هێشتا به ته‌واوه‌تی ڕا و ڕوانگاکانی ئیسماعیل بێشکچی مان به باشی و به وردی نه‌ناسیوه و وه‌ک پێویست ڕوانگاکانی له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی حیزبه کوردستانیه‌کان و ڕووناکبیرانی کورد، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رز و بایه‌خداری نه‌بووه.).
هیوادارم نه‌چێته خانه‌ی بێڕێزی به دوکتۆر بێشکچی و خودی ده‌وه‌نداری، بێشتر تاکی کورد خۆی ئاماژه‌ی به‌و باسانه کرده که کوردستان داگیر کراوه، پارچه پارچه کراوه، داگیرکه‌ران کوردستان تاڵان ئه‌که‌ن!
لێره‌دا ئاماژه به دوو هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌باره‌ت به‌و باسه ئه‌که‌م:
1 – لێدوانه مێژوویه‌که‌ی نه‌مر (قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆککۆماری کوردستان) له مهاباد له رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان به روونی باسی ئه‌وه‌ی کرده که (کوردستان داگیر کراوه) له پڕۆسه‌ی داگیرکاری‌دا پیلانی تاڵان‌کردنی کوردستان به‌ڕیوه براوه که ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه بووه (گه‌لی کورد به هه‌ژاری و نه‌داری ژیاوه).
2 – له راپه‌ڕینی ساڵی (1357) به دژی سیستم پادشای ئێران که له تاران – مه‌شهه‌د- شیراز- ته‌برێز دروشی (ئه‌لله‌هوئه‌کبه‌ر، خومینی رابه‌ر) – (ئیستقلال ئازادی – جمهوری ئیسلامی) و … ئه‌درا، له شاره‌کانی کوردستان ئه‌و دروشمه له ئارادا بوو:
چه‌ک هه‌ڵگری خاکێکم دوژمن له‌سه‌ری زاڵه
من بوومه‌ته بێگانه و بێگانه خاوه‌ن ماڵه
ئه‌ی گورگی زیانیده‌ر بۆ هێنده دڕوتووشی
هه‌رچی که هه‌بوو بردت چی ماوه هه‌ڵوشی؟!
**
له په‌نای ئه‌و دوو نموونه‌ی گه‌لی کورد خۆی که باسی داگیرکردنی کوردستانی کرده، ئاماژه‌ی به پیلان و کرده‌وه‌ی تاڵانچییه‌کانی کوردستانیش کرده، {ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه و هه‌سته مرۆڤدۆستانه‌ی به‌ڕێز ئیسماعیل بێشکچی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی گه‌لی کورد و کوردستان که بووه‌ته هۆی ئه‌وه (17) ساڵ له به‌ندیخانه‌ی ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری تورکییه زیندان بێت و به ده‌سبه‌سه‌ری ژیان بباته سه‌ر} قه‌ت فه‌رامۆش نابێت!
**
خاڵی دووهه‌م: به‌ڕیز ده‌وه‌نداری به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
له‌م رۆژانه‌دا خێڵی ناسئونالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رستان و به‌تایبه‌ت سه‌ڵته‌نتواخوازه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کورد و داری جیایی خوازییان وه‌ک هه‌میشه و وه‌ک کۆماری ئیسلامی به ده‌سته‌وه گرتووه و کورد و حیزبه‌کانی پێ داده‌پڵۆسن و وه‌ک چه‌قڵ و که‌متیار هێرش ده‌هێنن.
(داری جیاوزای خوازی) یان (مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لان)؟
ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه واته: (خێڵی ناسئونالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رستان و به‌تایبه‌ت سه‌ڵته‌نتواخوازه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کورد و داری جیایی خوازییان وه‌ک هه‌میشه و وه‌ک کۆماری ئیسلامی)
جیابوونه‌وه له شوێنێ که چه‌ن نه‌ته‌وه‌ی لێئه‌ژی وه‌ک خانه‌واده‌یه‌ک وایه که چه‌ن که‌س وه‌ک: باوک و دایک – کچ و کوڕ- برا و خوشک و… پێکه‌وه ژیاون و ئه‌ژین و هه‌ر کام له‌وانه که ویستویانه جیاببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆ بژین، وه‌ک ماف بۆیان دیاریکراوه.
هه‌موومان ئه‌وه‌مان له ده‌وروبه‌ری خۆماندا بینیوه و که‌س نه‌یتوانیوه رێگه‌یان لێبگرێت.
جا کۆماری ئیسلامی و سه‌ڵته‌نه‌تخواز و موجاهیدین و تێکڕای رێکخراوه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که مافی جیابوونه‌وه به‌و جۆره پێناسه ئه‌که‌ن خۆ (به‌حرین) ئوستانی (14)ی ئێرانمان بینی له ده‌ورانی په‌هله‌وی ”مه‌زندا” له ئێران جیا بووه‌وه و جه‌نابی (په‌هله‌وی) و به‌رپرسانی وه‌ک (ئه‌میرعباس هوه‌یدا) و (ئه‌زهاری و …) پیرۆزیان له ده‌وڵه‌تی به‌حرین ئه‌کرد، به‌ڵام با ئێمه ئه‌و مافه که مافێکی ره‌وایه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ک خۆی له به‌ر چاو بگرین.
**
خاڵی سێیه‌م: زۆر به‌ڕێز ئیسماعیل بێشکچی له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵییدا ده‌ژی.
(زۆر به‌ڕێز) له رێزمان کوردی‌دا جوان نییه، نادروسته.
له زمانی کوردی‌دا وشه‌ی (به‌ڕێز) ته‌واوکه‌ری هه‌ر پێناسه‌یه‌که بۆ که‌س یا که‌سانێ که له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده له هه‌ر پله و پایه‌کێ کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ژین، به‌کار ئه‌برێت.
دروستی رسته‌که‌ی:
(به‌ڕێز ئیسماعیل بێشکچی له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵییدا ده‌ژی).
با نموونه‌یه‌کی دیکه له‌و هه‌ڵه‌ی زمانی و رێنووسینه ده‌سنیشان که‌م که به‌و جۆره‌یه:
{زۆر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان.
به بۆنه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ئیداره‌ی حکوومه‌تی کوردستان و دامه‌زراندنی کابینه‌ی پێنجه‌م به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێزتان، … – ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران.
8/5/2006 – ژماره (5) سێ شه‌ممه 2/3/1385 – ئاسۆی رۆژهه‌ڵات}.
دروستی ئه‌و رسته‌یش به‌و جۆره‌یه:
(به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان).
**
تێبینی: ئه‌و وێنه‌ی دوکتۆر بێشکچی که ئه‌برێت بۆ زیندان له کتێبی:
{دکتر اسماعیل بیشکچی- کردستان مستعمره‌ء مشترک چند دولت- دفتر اول. (برگردان: ع بابان)} وه‌رگیراوه.
کاک یه‌حیا ده‌وه‌نداری هه‌م هاوشاریمه و هه‌م یه‌کێ له دۆستانم!
له کۆتاییدا سه‌رنجی ئه‌وان و ئێوه‌یش رایه‌کێشم بۆ به‌شه‌کانی دووهه‌م و سێیه‌می (سێ دادگا و سێ تاوانبار).
**
15/12/2025
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com