ئێران و ئەمریکا پێش دەست پێکردنی شەر، چەندین جار دانانسوندنیان پێکەوە بەرێوەبرد. دانانوساندنەکانیش لە بارەی دروستکردنی چەکی ناوەکی ئێران و موشەکی دوور هاوێژ بوون، کە ئێران خەریکی دروست کردنیانە.

بەڵام دانوساندنەکان بی ئەنجام بوون. هەر ئەوەش بوو بە هۆی دەستپێکردنی شەر.
ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوپەیمانی یەکتر لە بەرواری ٢٨/٢/٢٠٢٦ بە فرۆکەی شەر هێرشیان کردە سەر ئێران. لە یەکەم رۆژی هێرش کردندا، عەلی خامەنەی و چەندین سەرکردەی سیاسی و ژەنراڵ و فەرماندەی سەربازی کوژران. بە گوێرەی هێندێک سەرچاوە هەتا ئێستا نزیکەی ٥٠ سەرکردەی رژێمی ئێرانێ کوژراوە. ئەو سەرکردانە زۆربەی لە کاتی کۆبوونەوەکاندا کوژراون. چەند کەس لە سەرکردە پلە بەرزەکانی سەربازی کە کوژراون بریتن لە، عەبدولرەیم موسەوەی( سوپا سالار)، محەممەد پاکپور(فەرمەندی هێزی زەوی پاسداران)، عەزیز ناسرزادە(وەزیری بەرگری)، و عەلی شەمخانی (راوێژکاری ئاسایەشی باڵا). ئەمریکا و ئیسرائیل ئامانجیان لە کوشتنی ئەو سەرکردانە ئەوە بوو، کە توانای سەربازی و فەرماندەی و رێکخستن لە ناو لشکردا لاواز بکات. هەروەها توانا و وزە لە ناو سەرباز و سوپادا کز و لاواز بکات. توانای کەمکردنەوەی موشک و درۆن هاویشتن بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی سەربازی و بارەگاکانی ئەمریکا لە ناوچەدا. هاوکاری و پەیوەندی رژێمی ئێران لە گەڵ حیزبوڵڵا لە لوبنان، حوسنیەکان لە یەمەن و حەشدی شەعبی و هێزەکانی مقاوەمەی شیعە هتد… لە ئێراق لاواز کات و بیانبڕی.
گرینگترین کەس کە کوژرا، عەلی خامەنەی رێبەری ئێران بوو کە، دەسەڵات و کۆنترۆڵی بە سەر سیاسیەتی وڵات، لشکر،سوپای پاسداران، بەرنامەی دروستکردنی چەکی ناوکی، بەرێوەبردنی سیاسەتی دەورەوەی وڵات هەبوو. هەروەها بۆ یەکیەتی ناو ئاخوندەکانیش کاریگەری هەبوو. لە رۆژانی هەینیدا وتاری پێشکەش دەکرد و کاریگەری دەخستە ناو بەشداربووان. ئەمریکا و ئیسرائیل بە کوشتنی رێبەری ئێران عەلی خامەنەی ئامانجیان ئەوە بوو، کە کێشە و ناکۆکی لە ناو خۆی وڵات و سەرکردەکانی ئێران دروست بکەن. باری سیاسی ئێران ناجێگیر بکەن. ئەو ئەرکەکانی کە عەلی خامەنەی بەڕیوەی دەبردن، لاوازیان بکات و نائارامی و کێشە دروست بکات.
شەری نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل پەرەی ستاندوە و چەندین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە لایەن ئێرانەوە موشکباران و درۆنباران کراون. ئەو وڵاتانەش بریتن لە، ئیسرائیل، وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی، قەتەر، بەحرێین، کوێت، عەرەبستانی سەعودی، ئۆردۆن، ئێراق، هەرێمی کوردستان، سوریا، ئازەبایجان و تورکیا. ئێران لە پێش شەردا زۆر جاری دووپات کردۆتەوە، کە ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشمان بکەن سەر، ئێمەش بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا موشەکباران و درۆنباران دەکەین. ئیسرائیلیش هێرشی بۆ سەر حیزبوڵڵا لە وڵاتی لوبنان کردووە. ئەو هێرشە وەڵامی موشەکبارانی حیزبوڵڵا بوو بۆ سەر ئیسرائیل.
لەو شەرەدا بنکە و بارەگای لشکر و سوپای پاسدارانی رژێمی سەرکوتکەری ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چری لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل بۆمباران کراون. هێندێک لەو شارانە بریتین لە، ورمێ، سەردەشت، مهاباد، شنۆ، سەقز، کرماشان، سنە، کامیاران، پاوە، قروە، هتد… گەلی کورد و هێزە سیاسیەکانی کورد پێویستە کە لە لاواز بون و دارمانی رژێمی ئێران کەڵک وەرگرن و هەموو هەلێکی گونجاو بقۆزنەوە. لەو کاتە ناسکە و هەستیار و مەتەرسیدار یەک بوون و یەک دەنگی کورد زۆر پێویستە و ئەرکی پیرۆزی کوردایەتیە.
عوسمان کەوکەبی شاد
ئەندامی فەرمی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ
004791190358 ژمارە تەلەفون: