وه‌ک نما و دیمه‌نی شۆرش له (ئاڵکه‌ڵووی کوردستان) و (سیاهکه‌لی گێڵان) و (ئامولی مازنده‌ران)

سه‌باره‌ت به سه‌ردێری ماتۆڕ سواره سهقزییهکه با له‌و باسه‌ی خواره‌وه به پێنووسی نووسه‌ر (حسین شه‌به‌ق) بڕوانین:
{ئاوایی ئـاڵکهڵوو
ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ ساڵی ١٩٨٥ بۆ”ئاڵکه‌ڵوو” یه‌کێک له ئاواییه‌کانی ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی سه‌قز.
“ئاڵکه‌ڵوو”ی ئه‌و کات ئاواییه‌کی ٧٠ ماڵی خونچیلانهیه. ئاوی به‌نداوی بۆکان هه‌تا قه‌راغ ماڵه‌کانی ئاوایی هاتووه. گوندێکی خۆشی به‌ر رۆژی بژوێن و سه‌رسه‌وز، خه‌ڵکێکی ئازا و به‌کار و کراوه و رووخۆش و میوان دۆست. ئاوایی ئاڵکه‌ڵوو که‌وتوه‌ته ١٦ کیلۆمیتری باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و که‌وتووه‌ته نزیک جاده‌ی سه‌ره‌کی سه‌قزـ سنه. ئاڵکه‌ڵوو شاهیدی چه‌ندین شه‌ڕی داسه‌پاوی سپای پاسدارانی ئێران بووه دژ به میلله‌تی کورد و ئازادیخوازانی ناوچه‌که. له‌وانه شه‌ڕه‌کانی سه‌ر رێگای سه‌را، شه‌ڕی پیریۆنس و له هه‌مووان سه‌یرو سه‌ختتر شه‌ڕی سه‌ر شاخی”ملا محمد”ه که له ناو ئێمه‌دا به شه‌ڕی ئاڵکه‌ڵوو به نێوبانگه. ئه‌مه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یه که ئازاد سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئاڵکه‌ڵوو بۆی گێرامه‌وه:
“… له مانگی گوڵانی به‌هاری ساڵی ١٩٨٥ دا، له نێوان جیهادیه‌کانی خومینی و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه، شه‌رێکی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی قورس روویی دا. من ئه‌و کات پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه و له گوردانی ٢٤ی مهاباد سازمان درابووم. من خۆم له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شداربووم. هه‌موو شتێکم وه‌بیر نایه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌وه‌ی له‌بیرم ماوه بۆتان بگێرمه‌وه. له‌بیرتان بێ باس باسی “الله اکبر”ه.
باس باسی دژه شۆرش و رۆبۆته‌کانی “برژێنسکی” ییه.
… یه‌کێک له شه‌وه‌کانی به‌هاری ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی بوو. کاتژمێر ١٠ی شه‌وی تێپه‌راندبوو. ئێمه تازه گه‌یشتبووینه ناو ئاوایی ئاڵکه‌ڵوو. دوای پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵک، به سه‌ر ماڵه‌کاندا دابه‌ش ببووین. نیگابانی سه‌ر رێگای ئاوایی به من سپێردرا. دوای که‌متر له نیوکاتژمێر گوێم له ده‌نگی مۆتورسیکلێتێک بوو.
خۆم دا قه‌راغی جاده‌که، مۆتورهکه گڵۆپی کوژاندبوهوه. که نزیکبوه‌وه چوومه سه‌ر رێگای، تفه‌نگه‌که‌م راستکرده‌وه و ده‌نگم دا:
“کێی کوڕه؟”
کورێکی گه‌نج هاته‌خوارێ و دوای سڵاو و چاک و چۆنی وتی له سه‌قزه‌وه به په‌له هاتووم. پێویسته فهرماندهکتان ببینم. پرسیم بۆچی، چ بووه؟ وتی ئێوه له مه‌ترسی دان. سه‌رجه‌م ئاواییه‌کانی ناوچه‌که پڕپڕ بووه له پاسدار و ته‌نیا ئاڵکهڵوویه که پاسداری بۆ نه‌هاتووه.
ئه‌وان ده‌یانه‌وه‌ی سبه‌ی به‌یانی زوو، هێرشتان بکه‌نه سه‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی به چاکی له سه‌ر تا پای پشکنیم، مۆتورهکهیم پێ به‌جێ هێشت و بردم بۆ لای فه‌رمانده. ته‌نیا پێنج شه‌ش خوله‌کێک پێکه‌وه قسه‌یان کرد، پاشان ئه ملا و ئه‌ولای یه‌کترین ماچ کرد و ئه‌وسا کوڕه گه‌نجه‌که به په‌له خۆی گه‌یانده‌وه مۆتورهکهی و له تاریکی شه‌ودا ون بوو. فه‌رمانده دوو که‌سیتری نارد بۆ سه‌ر جاده‌ی ئاوایی و منی بانگ کرد و وتی برۆ سلیمان م بۆ بانگ بکه}.
……
له‌گه‌ڵ کاک سلیمان هاتمه‌وه لای فه‌رمانده. ده‌مزانی که ده‌بێ به په‌له شتێک بکه‌ین.
دوای چه‌ند خوله‌کێک قسه کردن تێگه‌یشتم که رژیم چه‌ندین گروهی زه‌ربه‌ت و پتر له ١٠٠٠ پاسداری کۆکردوه‌ته‌وه تا به‌یانی هه‌ڵکوتنه سه‌ر ئێمه لێره.
به‌ڵام رژیم بۆ ئاڵکه‌ڵووی هه‌ڵبژاردبوو ؟
به‌ر ئاوایی ئاڵکه‌ڵوو، هه‌مووی ئاوه. ئه‌م ئاوه واته به‌نداوی بۆکان له راستی دا دوو لای ئاواییه‌که ده‌گرێ. دوو لایه‌که‌ی دیکه‌شی چه‌ندین گوندی ناوچه‌که‌یه و پاسداری تێخزاوه. فه‌رمانده‌ی هێزه‌که‌ی ئێمه هاورێیه‌کی به ئه‌زمون بوو.
ده‌سبه‌جێ دوو گروپی شناسایی بۆ ده‌وربه‌ر به‌رێ کرد. به‌ڵام مه‌ئمورییه‌تی ئێمه ئه‌وه نه‌بوو. ئێمه ده‌بوو شتێکی دیکه بکه‌ین.
شه‌و له نیوه راکشابوو. کاک سلیمان هه‌موو ده‌سته‌که‌ی کۆکرده‌وه و دوو سێ که‌سی دیکه‌ش که به‌ڵه‌د بوون رهگهڵمان که‌وتن. سه‌رجه‌م بووینه ١٥ که‌س. ئه‌رکی ئێمه ئه‌وه بوو به‌په‌له و به‌ر له جووڵه‌ی هه‌موو هێزه‌که، وه‌رێ که‌وین و خۆمان بگه‌یه‌نینه به‌رزترین بڵیندایی ناوچه‌که و به‌مه‌ش ئیبتکاری شه‌ڕه‌که به‌ده‌سته‌وه بگرین.
رێگامان دوور نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌له‌مان بوو که زوو بگه‌ینه “ته‌پکی مه‌لا محمد”. ئێمه هیوادار بووین به‌ر له‌وه‌ی جیهادییه‌کان ده‌ستیان بگاته به‌رزاییه‌که خۆمان له‌وێ جێگیر بین.
به ریـــز و به مه‌ودای حه‌وت هه‌شت میتر له‌یه‌کتر به په‌له و یه‌ک بین بهرێیهدا ده‌رۆیشتن. سه‌عاته رێیه‌ک زیاتر بوو. به‌شێک لهگوردانهکانی ٢٤ی مهاباد و ٣١ی بۆکان کاتژمێرێک دوای ئێمه که‌وتبوونه رێ و قه‌رار بوو که ئه‌وانیش له‌کۆتایی دا بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که ئێمه بۆی ده‌چووین. کاتژمێر له پێنجی به‌یانی تێپه‌ر یبوو که گه‌یشتنه سه‌ر دوندی شاخه‌که.}
ئه‌وه کورته‌یه‌کی باسه‌که‌ی به‌ڕێز شه‌به‌ق.
**
پێشمه‌رگه چوونه‌ته سه‌ر لوتکه‌ی کێوی (مه‌لا محه‌مه‌د) و خۆیان بۆ جه‌نگێکی سه‌خت ئاماده کرده، هێزه‌کانی دوژمن واته ده‌وڵه‌تی ئێران به‌پێی پیلانه‌که‌ی خویان روو ئه‌که‌نه کێوی (مه‌لا محه‌مه‌د) و ئهگهونه به‌ر ره‌گباری چه‌کی پێشمه‌رگه‌کان و زیانێکی زۆریان بێئهگات، پاش ئه‌و شکسته، ده‌سته‌یه‌کی دیکه به‌ڵام به دورشمی (ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر) هێرش ئه‌که‌نه‌وه، ئه‌وانیش گیرۆده‌ی هه‌مان چاره‌نووسی ده‌سته‌ی پێشوویان ئه‌بن! ئه‌م هێرش و شکستانه‌ی دوژمن له ژێر دروشمی (ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ردا) چندین جار دووباره ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ناتوانن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌س بێنن و هه‌ر دووچاری شکست ئه‌بن.
به‌داخه‌وه له جه‌نگه‌دا دوو (2) پێشمه‌رگه ماڵئاوای له ژیان ئه‌که‌ن و پێنج(5) پێشمه‌رگه‌یش بریندار ئه‌بن.
**
ئه‌و چه‌ن دێڕه کورتکراوه‌ی باسه‌که‌ی خودی شه‌به‌قه.
ماتۆرسواره سهقزییهکه
وه‌ک له سه‌ره‌وه باسکرا
که‌سێ له سه‌قزه‌وه له تاریکی شه‌وا
به ماتۆر، به ماتۆری بێ (چرا)
به‌ناوی جهانی تاریکی و ترس و خۆفا
که نه‌کا هه‌ر ئه‌و هێزه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له رێگادا بن و ده‌سگیر کرێت – خۆی ئه‌گه‌یه‌نێته (ئاڵکه‌ڵوو) – به‌رنامه و پیلانه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌خاته به‌ر ده‌ست پێشمه‌رگه. پێشمه‌رگه‌ی ماندوویش که پێویست بوو هه‌ندێ پشوو بدات تا ماندووی چه‌ن رۆژ رێگابڕینی له به‌ده‌ن ده‌رچێت، خێرا کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ و خۆی بۆ ئه‌و جه‌نگه سه‌خته ئاماده ده‌کات و زیانێکی مه‌زن به دوژمن ئه‌گه‌یه‌نێ و خۆشی دووچاری زیان ئه‌بێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه (….)، ئه‌و ماتۆرسواره پیلانه‌که‌ی ده‌وڵه‌ی ئێرانی ئاشکرا نهکرداێت و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌پێی پیلانه‌که‌ی خۆیان له دێی (ئاڵکه‌ڵوو) پێشمه‌رگه‌یان گه‌مارۆ بداێت، ئاکامی جه‌نگه‌که زۆر خوێناوتر و زیانبه‌خشتر ئه‌بوو.
کاری ئه‌و که‌سه، ئه‌و ماتۆرسواره تایبه‌ت به شاری سه‌قز نه‌بووه و نییه!
ئه‌وه نموونه‌یه‌که له هه‌زاران نموونه‌ی خه‌مخۆری گه‌لی کورد له به‌رانبه‌ر هێرشی دوژمن بۆ سه‌ر رۆڵه‌کانیان واته پێشمه‌رگه‌ی!
کام گوندی کوردستان هه‌یه که ده‌سته پێشمه‌رگه‌ی له دڵی خۆدا نه‌شاردبێته‌وه ؟
کام دێی کوردستان هه‌یه که بێشه و دارستانه‌کانی نه‌بووبێت به په‌ناگای په‌له پێشه‌رگه؟
با بڕۆینه سه‌ر باسی (سیاکهلی گێڵان) و (ئامولی مازنده‌ران)
(سیاکهلی گێڵان)
له ده‌ورانی محه‌ممه‌د رزا په‌هله‌وی شای پێشووی ئێران رێکخراوه‌ی (چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران) به دژی سیستمی پادشایی له چالاکیدا بوو. ده‌سته‌یه‌ک له ئه‌ندامانی چه‌کداری ئه‌و رێکخراوه رۆژی (19/11/1349) هێرش ئه‌که‌نه سه‌ر بنکه‌ی (ژاندارمری) له ناوچه‌ی (سیاهکل – سیاکه‌ل) له گێلان و پایه‌گاکه ئه‌گرن.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه وه‌ک پێویست له کۆمه‌ڵگای ئێران به‌گشتی و ناوچه‌ی گێڵان به‌تایبه‌تی کاری سیاسی نه‌کرد بوو، ئه‌و چالاکییه چه‌کدارییه‌یان بێ پشتیوان مایه‌وه له هیچ ناوچه‌یه‌کی دیکه دووباره نه‌کرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و شکسته سیاسی و نیزامیهیشدا که بۆیان هاتبووه پێش به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی سیاسی دروستیان نه‌بوو. سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه نادروسته‌یان سه‌رنجتان بۆ وتووێژی یه‌کێ له ئه‌ندامانی رابه‌ری ئه‌و رێکخراوه به ناوی:
{(فریبورز سنجری- پولاد) له‌گه‌ڵ (رادیوی فارسی صدای زنان در ستهکلم)} له رۆژی (12/2/ 2012) رائه‌کێشم.
له باسه‌که‌یدا به‌و جۆره ئێژێ:
{(ولی اگر به واقعیت حتی شرایط بعد از قیام برگردیم، ما می‌بینیم که جنبش خلق کرد چ به سراحت راهی را که رزمندگان سیاهکل گفته بودند، در شرایط انقلابی آن دوره تداوم بخشید و مردم بصورت تودهای دست به اسلحه،بردند و برای خواستهها و مطالبات خودشان منطقه را آزاد کردند و به‌ر حال مدتی این مناطق آزاد شده در کردستان، در دستشان بود).
کوردییه‌که‌ی به‌و جۆره‌یه:
ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ ده‌ورانی پاش راپه‌ڕینی (1357) گه‌ڕینه‌وه، ئه‌بینین که شۆڕشی گه‌لی کورد که به تێکڕا ده‌ستیان دایه چه‌ک و له پێناو خواسته‌کانی خۆیاندا ناوچه‌که‌یان ئازاد کرد و ماوه‌یه‌ک به ئازادی ژیان، ئه‌وه هه‌مان رێبازی (سیاکل – سیاکه‌ل) بوو}.
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه نادروسته‌یان نووسراوه‌یه‌کم به‌ناوی:
{(جنبش کردستان در مسیر خویش یا در تداوم راه رزمندگان سیاهکل؟)
شۆڕشی کردستان به‌پێی رێبازی خۆی یان درێژه‌ی رێبازی شۆرشگێڕانی سیاکه‌ل؟)}
نووسی و رۆژی (19/2/2012) واته حه‌فته‌یه‌ک پاش باسه‌که‌یان له هه‌مان رادیۆ خوێندمه‌وه، هه‌روه‌ها له چه‌ن سایتی ئهنترنێتی بڵاوم کرده‌وه.
**
(ئامولی مازنده‌ران)
سه‌باره‌ت به ئامول با له‌و چه‌ن دێره فارسییه بڕوانین، بۆیه نایکه‌م به کوردی تا باسه‌که وه‌ک خۆی بکه‌وێته به‌رده‌ستان:
{واقعه سال ۱۳۶۰ شهر آمل که در منابع برخی گروههای اپوزیسیون جمهوری اسلامی به اختصار قیام آمل نامیده می‌شود، به مبارزه مسلحانه بیش از ۱۰۰ فرد مسلح [۱۰] از گروهی مارکسیست به نام اتحادیه کمونیستهای ایران (سربهداران)[۱۰] علیه نظام جمهوری اسلامی ایران به منظور برپاکردن یک انقلاب دیگر[۱۰] در شهر و جنگلهای اطراف شهر آمل در شمال ایران اشاره دارد. این حمله که در چهارم و پنجم بهمن ماه سال ۱۳۶۰ آغاز شد، پس از ۴۸ ساعت درگیری سرانجام در تاریخ ۶ بهمن با تمرکز قوای نیروهای سپاه پاسداران، پلیس و بسیجیان سرکوب و شهر باز پس گرفته شد.[۱۱][۱۲] منابع جمهوری اسلامی ادعا می‌کنند که نیروهای مردمی[۱۳] در این درگیریها و خنثی نمودن آن نقشی فزاینده داشتهاند و این رویداد را حماسه مردم آمل می‌نامد، حال آنکه به ادعای اتحادیه کمونیستهای ایران، تعدادی از مردم در این قیام به یاری آنان برخاستند[۱۴] و حکومت برای سرکوب از انبوه نیروهای مسلح به‌ره جستهاست.[۱۵}] }.
**
تێبینی له‌و به‌رنامه‌ی (اتحادیه کمونیستهای ایران) که له شاری ئامول ئه‌نجامدرا، چه‌ن که‌سی کوردیش به‌شدار بوون، یه‌که له‌و که‌سانه ناوی (پیرۆت) بوو به داخه‌وه ناوی ئه‌وانه‌ی دیکه نازانم.
**
جیاوازی شۆڕشی (گه‌ل) و شۆڕشی (حیزبی و رێکخراوه‌ی) له‌و سێ ناوچه زۆر به روونی نه‌ک هه‌ست پێئه‌کرێ، به‌ڵکو به باشی ده‌رکه‌وتووه.
8/10/2026
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com
