چ ناڕه‌وایه به هێدی بڵێی هه‌راش
چ به‌ده به به‌دکاریش بێژی پیاوچاک و باش

چ جوانه هه‌رکه‌سه کارنامه‌ی خۆی به‌یته ده‌ستی
نه وه‌سفی زیاده له که‌س که‌ی نه ناڕه‌وایش هه‌ڵبه‌ستی
**
له‌م ماوه‌دا، واته ساڵی (2026) کتێبێ به‌ناوی: (هه‌سته ونبووه‌کان) به پێنووسی {مه‌حیه ئیره‌جی (ئارماند) یه‌کێ له ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – کۆمه‌ڵه) و به‌رپرسی به‌رنامه‌ی (دیدار)ی ته‌له‌ڤیزیۆنی کۆمه‌ڵه} چاپ‌کرا و له کۆرێکی فه‌یسبووکی خرایه به‌رده‌ست خوێنه‌ران.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نووسه‌ر هاوشاریمه تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه کتێبه‌که‌ی بووم، کتێبه‌که‌م له دۆستێ وه‌رگرت و ده‌ستمکرد به خوێندنه‌وه‌ی (پێرسته‌که‌ی) ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی خۆاره‌وه:
1 – (راهاتن له‌گه‌ڵ مه‌رگ و چیرۆکی ئایه‌توللا دیله‌که)
2 – به‌شی نۆهه‌م: به‌ره‌و ئه‌ندامێتیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه
سه‌رنجی راکێشام و ده‌ستمکرد به خوێندنه‌وه‌یان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که بووم، به‌ڵام به هۆی باسێکی {(نادروست) و (ناراست)} له‌و به‌شی یه‌که‌م واته:
(راهاتن له‌گه‌ڵ مه‌رگ و چیرۆکی ئایه‌توللا دیله‌که)
نه به پێویستم زانی کتێبه‌که بخوێنمه‌وه و نه (ئهیشمتوانی) بێخوێنمه‌وه !
**
پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر ئه‌و دوو باته با له ناوی کتێبه‌که بڕوانین که به‌و جۆره‌یه:
(هه‌سته ونبووه‌کان)
هه‌ست:
(هه‌ست) باسێکی ده‌روونییه (ون) نابێت، شتگه‌لێ ون ئه‌بێت که مرۆڤ بتوانێ بیبینێ، ده‌ستی لێبدات، له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبات بۆ شوێنێ، وه‌ک په‌رتووک – پێنووس- ته‌له‌فۆن – جلوبه‌رگ – پوڵ و پاره و … .
هه‌ست وا له دڵ و ده‌رووندا ون نابێت! به‌ڵام به هۆی گیروگرفتی رۆژانه‌ی ژیان، هه‌روه‌ها باری ته‌ندروستی و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌ن واته (پیری) هه‌سته‌کان به‌ره‌به‌ره گرهنگی خۆیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و له ئاکامدا له بیر ئه‌چنه‌وه.
**
باسێکی دیکه سه‌بارت به کتێبی (هه‌سته ونبووه‌کان)
به‌داخه‌وه ئه‌و کتێبه نه (ژماره ته‌له‌فۆن – نه ئه‌دره‌سی پۆستی و نه ئه‌دره‌سی ئهنترنێتی) نووسه‌ره‌که‌ی تیدا نه‌نووسراوه تا ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر پرسیارێکی سه‌باره‌ت به په‌رتووکه‌که هه‌بوو، بتوانێت بیخاته به‌ر ده‌ست نووسه‌ره‌که‌ی، ته‌نها نرخی کتێبه‌که نووسراوه که ئه‌کاته ئه‌وه‌نده …. (دینار).
**
با بڕۆینه سه‌ر بابه‌تی یه‌که‌م، واته
(راهاتن له‌گه‌ڵ مه‌رگ و چیرۆکی ئایه‌توللا دیله‌که)
به‌ڕێز {مه‌حیه ئیره‌جی (ئارماند)} به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
{راهاتن له‌گه‌ڵ مه‌رگ و چیرۆکی ئایه‌توللا دیله‌که
وردهوورده مه‌رگ و ماڵئاوایی یاران ده‌بووه به‌شێک له ژیانی رۆژانه‌مان. هه‌ر چه‌نده له ده‌ستدانیان برینێکی قووڵ بوو، به‌ڵام هه‌ر جاره به سه‌رکه‌وتنێک یان گۆڕانکارییه‌ک له دۆخه‌که‌دا. ئه‌و هه‌سته سه‌خته‌ی جاران کاڵ ده‌بووه‌وه و وه‌ک جاران نه‌ده‌ماین. له بیرمه سه‌رده‌می به‌ر له شۆڕش و رووخانی رژێمی شا، له سه‌قز دوو برای دوانه هه‌بوون، کاتێک یه‌کێکیان له کاتی مه‌له‌کردن له چه‌می (ئاینان) خنکا، هه‌واڵه‌که وه‌ک بروسکه بڵاو بووه‌وه و ماته‌م باڵی به سه‌ر هه‌موو شاری سه‌قزدا کێشا. که‌چی ئێستا له شه‌ڕی (گه‌ورک) کۆمه‌ڵێک له ئازیزترین هاوڕییانمان؛ ( محه‌مه‌د فه‌رجاد، فه‌ره‌یدوون تاهیری، حه‌سه‌ن ره‌زایی، عوسمان شه‌ریفیان، ئیبراهیم ره‌شیدی و ئیبراهیم سیایه‌ر رهسوڵزاده) شه‌هید بوون. ئه‌گه‌ر چی خه‌می له ده‌ستدانیان وه‌ک کۆڵێکی قورس هه‌تاهه‌تایه له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام جه‌نگ فێری کردبووین. که له‌گه‌ڵ مه‌رگدا رابێین. دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه، پاشه‌کشه و جێهێشتنی ناوچانه، گه‌ڕاینه‌وه ده‌ڤه‌ری سه‌قز و له گوندی (شێخ چۆپان) گیرسامه‌وه. شێخ چۆپان که ده‌که‌وێته باکوری سه‌قزه‌وه، به ئۆتۆمبێل نزیکه‌ی کاتژمێرک رێگه‌یه.
من که هێشتا به ده‌ست نه‌خۆشییه‌که‌مه‌وه ده‌مناڵاند و هێزم لێ بڕابوو، توانای هیچ ئه‌رک و جموجۆڵێکم نه‌بوو؛ شه‌و و رۆژ له ناوه‌ڕاستی مهقهرکهدا جیگه‌یان بۆ راخستبووم و که‌وتبووم. به‌رپرسی مه‌قه‌ر، کاک (ره‌زا یۆسفی) و به‌رپرسی ته‌داروکات کاک (محه‌مه‌د که‌ریمی) (ناسراو به خاڵۆ حه‌مه قه‌نه‌ف) بوون. ئه‌م دوو هاوڕییهش به حوکمی کاره‌که‌یان به‌رده‌وان له مه‌قه‌ڕ بوون. ئه‌مه‌یش وای کردبوو پێوه‌ندییه‌کی زۆر خۆش و توندوتۆڵ له نێوانماندا دروست ببێت. له‌و ماوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵه له چالاکییدا ئایه‌توڵایه‌کی به دیل گرتوو. ئه‌م پیاوه زۆر به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرا. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه شوێنێکی تایبه‌تیمان وه‌ک زیندان نه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر له مه‌قه‌ره‌که‌ی شێخ چۆپان له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌مایه‌وه. خاڵ‌و حه‌مه زوو زوو ده‌چووه سه‌ری و دیبرده ناو باس و مشتومڕی فیکرییه‌وه، که زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانیان ئایینی بوو، کابرا ئیتر تاقه‌تی باسکردنی نه‌مابوو و بێزار بووبوو، جارێکیان به خاڵ‌و حه‌مه‌ی وت: بۆ لێم ناگه‌ڕێیت؟ عیسا به دینی خۆی، مووسا به دینی خۆی! تۆ باوه‌ڕی ئایینیت نییه، من هه‌مه. دواتر ئه‌م ئایه‌توڵایه له‌گه‌ڵ هاوڕێیهک یان چه‌ن هاوڕێیه‌کمان، له لایه‌ن رژیمه‌وه به دیل گیرا بوون. ئاڵوگۆرێ پێ کرا و ئازاد کرا.
لاپه‌ڕه ( 160 و 161) کتێبی هه‌سته ونبووه‌کان}.
**
باسه (نادروست) و (ناراستهکه)
کاک مه‌حییه به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
(له‌و ماوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵه له چالاکییدا ئایه‌توڵایه‌کی به دیل گرتوو. ئه‌م پیاوه زۆر به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرا. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه شوێنێکی تایبه‌تیمان وه‌ک زیندان نه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر له مه‌قه‌ره‌که‌ی شێخ چۆپان له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌مایه‌وه. خاڵ‌و حه‌مه زوو زوو ده‌چووه سه‌ری و دیبرده ناو باس و مشتومڕی فیکرییه‌وه، که زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانیان ئایینی بوو، کابرا ئیتر تاقه‌تی باسکردنی نه‌مابوو و بێزار بووبوو، جارێکیان به خاڵ‌و حه‌مه‌ی وت: بۆ لێم ناگه‌ڕێیت؟ عیسا به دینی خۆی، مووسا به دینی خۆی! تۆ باوه‌ڕی ئایینیت نییه، من هه‌مه. دواتر ئه‌م ئایه‌توڵایه له‌گه‌ڵ هاوڕێیهک یان چه‌ن هاوڕێیه‌کمان، له لایه‌ن رژیمه‌وه به دیل گیرا بوون. ئاڵوگۆرێ پێ کرا و ئازاد کرا.)
ئه‌و باسه هی چه‌ن هه‌زار ساڵی پێش یان چه‌ن سه‌د ساڵی پێش نییه تا به‌و جۆره باس بکرێت!
ئه‌و باسه هی ئه‌م ده‌وره، هی ئه‌م (40 – 50) ساڵه‌یه که خۆمان و نووسه‌ره‌که‌ی تێیدا ئه‌ژین، نه‌ک هه‌ر من وه‌ک (سه‌عی) خاوه‌ن و نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه، به‌ڵکو تێکڕای پێشمه‌رگه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قزی (کۆمه‌ڵه) له‌و ماوه‌دا، له‌و ساڵه‌دا ئه‌یانزانی که له‌گه‌ڵ ئه‌و {(مه‌لا) – ئه‌و ئایهتوڵایدا} (پاستارێکیش) به دیل گیراوه!
مه‌لاکه و پاستاره‌که شانبه‌شانی یه‌ک له مقه‌ره‌که‌ی کۆمه‌ڵه دائه‌نیشتن، پێکه‌وه نانیان ئه‌خوارد، زۆربه‌ی کات پێکه‌وه قهسهیان ئه‌کرد!
نه‌ک هه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه، به‌ڵکو خه‌ڵکی ئاوایی (شێخ چۆپان) (چ ژن چ پیاو) – (چ پیر چ لاو) ئه‌یانزانی که له‌گه‌ڵ ئه‌و (مهڵادا) (پاستارێکیش) گیراوه.
له‌و ماوه‌دا به‌رپرسانی ناوچه‌ی سه‌قزی کۆمه‌ڵه جاروبار کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تییان ئه‌بوو که ده‌بوو له مقه‌ر (بنه‌که) بۆ پێشمه‌رگه‌کانی باس که‌ن، مه‌لا و پاستارهکهیش هه‌ر له‌و مقهره ئه‌ژیان و نه‌ئه‌کرا ئه‌و که‌سانه گوێیان له قسه و باسه‌کان بێت! به‌ناچار ئه‌وانیان له‌گه‌ڵ یه‌ک یان دوو پێشمه‌رگه‌دا ئه‌نارد بۆ ماڵێ تا کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی دێت و پاشان بیانبه‌مه‌وه بۆ مقه‌ر. تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێت بردنیان بۆ دوو ماڵ به ناوه‌کانی (… …..) و (…. … …..). خاوه‌نی ئه‌و ماڵانه به مه‌لا و پاستارهکهیان ئه‌وت:
ئێوه بۆ هاتوون بۆ ئێره، بۆ کوردستان؟! ….
به‌ڵام به‌ڕیز ئیره‌جی له‌و کتێبه‌دا، کتێبی (هه‌سته ونبووه‌کان) هه‌ر باسی مه‌لاکه‌ی کرده، ئاماژه‌ی به (پاستاره دیله‌که) نه‌کرده و به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
(ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هاوڕێیهک یان چه‌ن هاوڕێیه‌کمان، له لایه‌ن رژیمه‌وه به دیل گیرا بوون. ئاڵوگۆرێ پێ کرا و ئازاد کرا.)
(ئه‌ویش) مه‌به‌ست ئه‌و (مه‌لا – ئایه‌توللا)یه
**
باسه ناراستهکه
ئه‌وه‌ی که نووسیویه‌تی: (ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هاوڕێیهک یان چه‌ن هاوڕێیه‌کمان، له لایه‌ن رژیمه‌وه به دیل گیرا بوون. ئاڵوگۆرێ پێ کرا و ئازاد کرا.)
ئه‌و باسه‌یش راست نییه !
به‌و جۆره نه‌بووه و نییه که ئه‌و مه‌لا گۆڕدرابێتهوه به که‌سێک یان که‌سانێکی کۆمهڵهای که دیلی ده‌وڵه‌تی ئێران بوو بێتن!
مه‌لاکه گۆڕدرایه‌وه، به‌ڵام نه‌ک له‌گه‌ڵ (که‌سێک یان که‌سانێکی کۆمهڵهای دیل) له زیندانی ده‌وله‌تی ئێران‌دا !
(مه‌لاکه)یان گۆڕییه‌وه به پوڵ، له به‌رانبه‌ر پوڵدا ئازاد کرا، به‌داخه‌وه نازانم پوڵه‌که‌ی چه‌نده بوو.
پاستارهکهیش پوڵی نه‌بوو، ته‌نیا شتێ که بووی (زنجیر و کلیلێک) بوو به‌ناوی (کلیلی ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت) که ده‌وڵه‌تی ئێران له ملی کردبوو.
پاشان به فه‌رمانی رابه‌رانی {(حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و (رێکخراوه‌که‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) پاستاره‌که ره‌وانه کرا بۆ به‌هه‌شت !
هیوادارم خۆتان بیر له‌و دوو کاره، له‌و دوو هونه‌ره‌ی به‌رێز مه‌حییه ئیره‌جی وه‌ک (ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – کۆمه‌ڵه) بکه‌نه‌وه که چۆنی ئه‌نجامداوه.
**
با بڕۆینه سه‌ر باسی دووهه‌م واته،
(به‌ره‌و ئه‌ندامێتیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه- که به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
هاوینی ساڵی (2017)، کۆنگره‌ی (17)ی کۆمه‌ڵه له ناوچه‌یه‌کی دڵڕفێن له نزیک شاری یۆتۆبۆری (Gothenburg)به‌سترا.
هاوڕێیان و به‌شداربوون یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌گه‌یشتنه شوێنی کۆنگره. دیداری هاوڕێیان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ساڵانێکی دورودرێژ بوو چاومان به یه‌ک نه‌که‌وتبوو، گڕوتینێکی تایبه‌تی به که‌شه‌که به‌خشیبوو؛ باوشهکان گه‌رم و پڕ له سۆز بوون. هه‌ر چه‌نده ته‌کنه‌لۆژیا و دنیای مۆدێڕن پێوه‌ندییه‌کانی ئاسان کردوه‌ته‌وه، به‌لام هیچ شتێک جێگای دیداری راسته‌وخۆ و هه‌ناسه به هه‌ناسه‌ی هاوڕێی نه‌ده‌گرته‌وه.
شوێنه‌که که‌نار ده‌ریاچه‌یه‌کی ئارام بوو، بووبووه مۆلگه‌ی باڵنده‌کان، که جاروبار به قیژه و هاوار بیدهنگییهکهیان ده‌شکاند. له دڵی خۆمدا ده‌موت: (تۆ بڵێی گۆمی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ش وه‌ک ئه‌م ده‌ریاچه‌یه هاوار و ده‌نگه‌ده‌نگی لێ به‌رز بێته‌وه؟ له راستیدا باسه‌کان گه‌رم بوون، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی، رۆڵی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و چۆنێتی گۆڕینی بوو له رێکخراوه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژییه‌وه بۆ حیزبێکی کراوه. ئه‌م گۆڕانکارییه ته‌نیا ویستی ئێمه نه‌بوو، به‌ڵکوو ره‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌لگایه‌ک بوو، که له جۆش و خرۆشدا ده‌ژیا. …..
……………………………………………………….
له پلینۆمی دوای کۆنگره‌دا، ئه‌رکێکی نوێم پێ سپێردرا و بووم به ئه‌ندامی (کۆمیته‌ی ته‌له‌فزیۆن) و به‌رپرسیارێتیی به‌رنامه‌ی (دیدار)م گرته ئه‌ستۆ. به هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌زموونی کارکردن و به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فزیۆنیم هه‌بوو و له کاری مۆنتاژدا شاره‌زا بووم، ئه‌م ئه‌رکه‌م پێ ئاشنا بوو.
به‌رنامه‌ی (دیدار) پانتایییه‌ک بوو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان، شاعیران و که‌سایه‌تییه شاره‌زاکانی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، که هه‌وڵمان ده‌دا له‌و رێکهیهوه خزمه‌ت به کو‌لتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ین. له په‌نای ئه‌رکه سیاسی و حیزبییه‌کاندا.
ئه‌وه‌ی له‌و باسه‌دا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی (کۆنگره‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) که به‌رێز ئیره‌جی جێگه‌ی بیری لێکردهتو، ئه‌و رسته‌ی خواره‌ویه که ئێژێ:
له دڵی خۆمدا ده‌موت: (تۆ بڵێی گۆمی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ش وه‌ک ئه‌م ده‌ریاچه‌یه هاوار و ده‌نگه‌ده‌نگی لێ به‌رز بێته‌وه؟
ئه‌و حیزبه، واته (حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه) بۆ تاکه رۆژێکیش له ئێران‌دا نه‌بووه، به‌ڵام له ئوروپا هێنده‌ی گه‌شه کرده که کۆمه‌ڵێ لق و پۆپی ده‌رکرده و ئه‌وانه‌یش هه‌ر به‌ره‌و وشک بوون ئه‌ڕۆن!
به‌هۆی ئه‌وه‌ی کتێبه‌که‌م بۆ نه‌خوێندرایه‌وه ناتوانم له‌وه زیاتر باسی لێوه بکه‌م.
ئه‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه هی کۆڕی ناساندنی کتێبه‌که‌یه.
سه‌عی سه‌قزی
26/10/2026
Sai.saqzi@gmail.com
