"an independent online kurdish website

      هەتا ئەو دەمەی کە کوردستانی کورد سەربەخۆ و ڕەها نەبێت و بۆ هەتایە دوور ژێر دەستەی داگیرکەرانی ڕۆمی و تازی وعەجەمان نەبێت،ئەوا زۆر مەحالە کە ئێمەی کورد ئاسودەو ئارام لە سەر خاکی باوک و باپیرانی خۆمانەوە ئازادانە بژین و بتوانین کە کوردستانی خۆمان بە پێی ویست و خواستی خودی خۆمانەوە ئاوەدان و وەپێشبخەینahmad_deshti

و ئێمەی کوردەیش بتوانین بچینە ڕێزی گەلانی پێشکەوتووی ئەم جیهانەو بتوانین سەربەرزانە ؛ە کورد لە ناو لانەو ماڵی خۆماندا بە ئارامی و ئاسودە‌یەوە  لە ژیانێکی پڕ لە سەربەرزی و سەربەستی بژیین و ئێمەش وەک هەموو گەلانی پێشکەوتووی سەر ڕووی ئەم زەمینە بە تەکنیک و تەکنەلۆژیای خۆمانەوە گەل و خاکی کوردستانی لە هەموو شتێکمان خۆشەویسترو شیرینتر بەرەو پێشەوە ببەین و بتوانین کەهەموو سەروەت و سامانی میللی خۆمان بۆ خۆمان بێت و سەربەرزو ڕەها دوور لە ژێر چنگی داگیرکەرانەوەبژین و دوژمنان کورد نەکوژن و ئاوا وەک ئەو هێرشە دڕندانەی ئەمڕۆ کە لە باکوری کوردستانەوە کردیانە سەر خەڵکی سەبیل و بتاوانانی کورد تەنیا لە بەر ئەوەی کە کوردن ئاوا بە کۆمەڵ کوشتیانن و ئەو جنایەتە مەزنەیان لە دوا ساتەکانی ساڵی ٢٠١١دژ بە گەلی کورد ئەنجامدا،دیارە کە تا ئەو دەمەی ئەوان داگیرکەرانەی کوردستان دەسەلاتیان بە سەرمان دا بشکێت و بتوانن کە بە ئیرادەو ویستی خۆیانەوە ئەم نیشتمانە ڕەنگینەی ئێمە‌ی کورد ئاوا داگیر بکەن و دەسەلاتیان بە سەرمان دا هەبێت هەر ئاوامان بە سەر دێنن و  هەرگیز لێناگەڕین کە گەلی کورد بە ئاسودەیی بژیت و ئەم کوردستانە ڕەنگینەمان پێشبکەوێت و ڕۆلەکانی گەلی کورد لە ناو خاکی خۆیانەوە ئارام و ڕەها ببن،بۆیەکە دەبێت هەر لەمڕۆوەڕا هەموو کوردێک تەنیاو تەنیا دروشمی سەربەخۆیی کوردستان هەڵبگرێت و لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستان خۆی بەخت بکات و هەردەم بیر لە جیابوونەوەو بڕیاری دەولەتێکی سەربەخۆیی کوردستان بە بیرو باوەڕێکی پتەوە بڕیاری لە سر بدات و ئەم خاکە زێڕینەی خۆمان لە چنگی ئەوان گورگە دڕندانە‌وە ڕزگار بکەین و بڕیاری چارەنوسی گەل و وەڵاتی خۆمان بە ئاشکرایی با هەموو لە هەموو بدەین و تا سەرکەوتنی هەمیشەیی دەست بەردار نەبین و ئێمەش وەک گەلانی پێشکەوتووی ئەم سەرزەمینە با لە سایەی سەربەخۆیی کوردستانەوە ئەسپی هونەرو زانستی خۆمان تاو بدەین و ئاڵا ڕەنگینەکەی کوردستان لە باڵا خانەی نەتەوە یەکگرتوەکان بشەکێنینەوە و بە تەواوی بچێنە ڕێزی گەلانی خاوەن کیان و دەولەتێکی سەربەخۆی کوردستانمان هەبێت،ئیتر بۆ هەمیشە واز لە ژیان لە گەل نەیارانەوە بهێنین و هەرگیز کارێ نەکەین کە دڵی دوژمنان شاد بکەین و دژ بە خاک و نەتەوەکەمانەوە بێت، کارێ بکەین کە بۆ هەتایەدوژمنانی کوردو کوردستان هەرگیز نەتوانن کە جارێکی تر بتوانن پێ بنێنەوە سەر خاکە ڕەنگینەکەمان و،هەموو مەرزەکانی کوردستان هەر لە باکورو باشورو ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاواوە وەک خۆی کە هەیە دیار بکەین و بستێک لەم خاکە شیرینەی خۆمان بە هیچ هێزو داگیرکەرێک نەدەین و لە گەل دوژمنان هەرگیز سازش نکەین و هەرکوێ کە کوردستانە لە نەخشەی جیهاندا مەرزەکانی بۆ بکێشین و بە کوێرایی چاوی دوژمنانەوە دەولەتێکی بە هێزی سەربەخۆی کوردەواری دابین بکەین و کوردیش دەستی بالای خۆی لە گەل ئازادیخوازان و گەلانی سەربەخۆوە لە هەموو بیرو ڕاو هەولی ژیانێکی ئاسودەو ڕەها لە تەواوی ئەم جیهانەوە هەبێت و ئێمەش باوەڕمان بە ئاشتی و ئاسایش و ئارامی هەبێت و لە گەل کۆمەڵگای جیهانیان لە پێناوی سەرکەوتنی ئەهریمەنی خێر دژ بە ئەهریمەنی شەڕ و شەڕخوازان و ترۆریستان و هەموو خەراپیەک لە سەر خاکی کوردستان وهەموو گۆی ئەم زەمینە جێ پەنجەمان دیاری بێت و لە ناو کۆمەڵگای جیهانیان کوردیش وەک گەلێکی ئاشتیخوازو سەرکەوتوو وپێشکەوتوو لە هەموو بوارەکانەوە دیار بێت و لە وەڵاتێکی سەربەخۆی کوردەواریدا بژین و هەموو سنورەکانی کوردستانی ڕەنگینمان بە تەواوی لە داگیرکەرانی ڕۆمی و تازی وعەجەمەکانەوە بە هەستی پاکی کوردایەتی و هێزی بازوی پێشمەرگە دلێرەکانەوە بسەنینەوەو بیپارێزین و بە تێکڕایی هەرچی کوردی شەریف و دڵسۆز و خاک پەروەرە بە هەموو توانایەوە بەرگری لە خاک و نەتەوەکەی خۆیەوە بکات و دوژمنانی دەرەکی و ناوخۆیی قاو بە تێکڕایی قاو بدەین وبەیەک دەنگ وبەیەک ڕەنگەوە بڵێین بۆ دەرەوە ئەی نەیارانی داگیرکەرو پیس و چەپەل و خائینانی کوردو کوردستان و ئەی ئەوانەی کە دەستیان دژ بە خاک و نەتەوەکەیان لە گەل داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵاوە و لە پێناوی شکەستی گەلی کورد کار دەکەن هەموومان بڵێین بۆ دەرەوە ئەی کۆنە پەرست و ئاژاوەچی و پیاوەکانی بێگانەکان، ئەوسا ئێمەی کوردیش دەتوانین لە ناو کاشیانەی خۆمانەوە ئارام و ئاسودە بژین و سەربەرزانە کوردستانی مەزنی خۆمان بەرەو پێشەوە،بەسیە با واز لە ژیان لە گەل دوژمنانەوە بۆ هەمیشە بهێنین.  

بێ سەربەخۆیی    ئەحمەد دەشتی

تا کوردستانم‌سەربەخۆنە بێ

کوردم ئارام و ئاســــودە نابێ

بێ‌سەربەخۆیی‌کوردستانی‌من   

نایەلن‌شادبێ گەل و واری من      

گەرنەبڕێتەوەدەستی ‌داگیرکەر  

ئۆخەیێ‌ناکا‌کوردی‌خاک‌گەوهەر

بۆیەکە‌دەبێ ‌کورد وەخۆکەوێ

سەربەخۆیی‌کوردتا‌وەدەرکەوێ ‌

تاکو دوژمنێ مابێ لە‌خاکمان  

ئاسودە نابێ کوردی‌دڵپاکمان

وەرن‌کـوردینـە بابـڕیار‌بدەین

سەربەخۆیی‌‌کوردباداوابکەین

نەیێلین چیتر ئاوا بکوژرێین

لە دۆل شاران ئاوا قڕبکرێین

تاڕۆمی‌وتازی ‌وعەجەم‌بتوانن

داگیرکــەرانن دژ بە کوردانن

نایەلن‌کەکوردبژی‌وسەرکەوی

کوردوکوردستان‌ناوی‌دەرکەوێ

هەولێر 29.12.2011{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی