به‌هۆی درێژ بونه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان ، له پێناوی ئازادی وسه‌ربه‌خۆی و به‌دیهێنانی دیموکراسی و مافه مرۆییه‌کان ،زوربه‌ی فکرو ئایدیالۆژیه جیهانیه‌کان ،بونه به‌شێک له بیر‌و بۆچونی خه‌ڵکی کوردستان
وله ناو ڕێخراوێکدا یان حیزبێکدا خه‌باتیان بۆ ده‌کرێ ، بێگومان زوربه‌ی زۆریشیان ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که‌یان له‌سه‌نته‌رێکدا یه‌کده‌گرنه‌وه‌وکۆده‌نگن ،واته ته‌واوی خۆاسته‌کان بۆئاشتی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی ویه‌کسانی وبه‌دیهێنانی مافه‌کانی مرۆڤه،وه‌ك چۆن مارتین ده‌ڵی له‌دوای زه‌رده‌شته‌وه، هیچ په‌یامێك نه‌هاتوه دێڕێك له ووشه‌که‌ی زه‌رده‌شت زیاد بکات ،دێڕه‌که‌ش ده‌ڵێ پاراستنی تاکایه‌تی خودا وبیرکردنه‌وه‌ی باش وگفتاری باش وکرداری باش ، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی تر بڵێین ،ئه‌گه‌ر خواستی سه‌رکرده‌یه‌ک یان که‌سێک که‌مێك جیاوازی هه‌بێ ،به‌ڵام تاک وئه‌ندامه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه ،هه‌مان خواست وئامانجیان هه‌یه .
هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌یه که ده‌بینین حیزبه‌کان به‌رزونزمی له ناو جه‌ماوه‌ردا به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن ،به‌و مانایه ده‌بێ حیزب دوای خواست وئامانجه‌کانی گه‌ل وجه‌ماوه‌ر بکه‌وێت نه‌ك پێجه‌وانه‌که‌ی ،چونکه کاری پێچه‌وانه کارێکی نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئامانجه‌کان ده‌بێت ومێژویه‌کی نادروستیش بۆ حیزبه‌که دروست ده‌کات وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حیزب زاڵده‌بن به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل وجه‌ماوه‌ر ، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی ئاوابون وهه‌ڵدێری حیزبه‌که‌یه ،گه‌ل ونیشتمانیش له ره‌وتی ئاسای مێژوو دواده‌خات ،بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که‌و جیهان واده‌خوازێ ..
.بابه‌ته گرنگه نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانیه‌کان یه‌کهه‌ڵوێستی خه‌باتی سیاسی ویه‌ک ووتاری سه‌رکردایه‌تی کوردی پێویسته ، چونکه قۆناغه‌کانی داهاتوی ناوچه‌که زۆر گۆڕانکاری کت وپڕ به‌دوای خۆیدا دێنێ ،وچاوه‌ڕوانی بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه ناکات .ئێستا کێشه‌کانی ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌ڵات ،له‌دوو ته‌وه‌رو ڕه‌هه‌ندی جیاواز پێك دێن ، ڕه‌هه‌ندی چینایه‌تی و ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی ،کێشه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئیستا زیاتر ته‌رکیزو سه‌رنج له‌سه‌ر بابه‌ته ڕه‌هه‌نده ئابوری چینایه‌تیه‌که‌یه .چونکه تا ئێستاش ئه‌و پرۆژانه‌ی که ده‌یخه‌نه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان زیاتر کێشه‌ی ئابوری وئیدارین ، که‌ئه‌مه‌ش خواستیو حه‌زوئامانجی جه‌ماوه‌ر تێرناکات.
،هه‌روه‌ها ده‌سه‌لات وپه‌رله‌مانیش ته‌رکیزو سه‌رنجیان له‌سه‌ر کێشه ده‌ره‌کیه‌کانه ، کێشه ناوخۆی وئابوری وئیدارو چینایه‌تیه‌که‌ی به‌ستۆته‌وه به کێشه سیاسه‌کانی ده‌ره‌وه ،ئه‌مه‌شیان خواست وئامانجی گه‌ل تێر ناکات ، چونکه گه‌ل هه‌ردوو خواسته‌که‌ی لا مه‌به‌سته ،هه‌م یه‌کسانی ئیداری وئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وێ هه‌م ئازادی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی ،که‌واته له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌ڵات پێویسه هیچ ڕه‌هه‌ندێکیان قه‌تیس وبازنه‌دار نه‌که‌ن ،واته نه‌ئۆپۆزسیۆن که‌م وکوریه ئیداری وئابوریه‌کان بکاته چه‌کی ئایدیلۆژی ومافه نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانیه‌کان بایکوت بکات.
،نه ده‌سه‌ڵاتیش چاوپۆشی له چاکسازی وکه‌م کوره ئیداریه‌کان بکات ، پێویسه هه‌ردوو لا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خواستی جه‌ماوه‌ر وئامانجه ستراتیژیه‌کان که هه‌موومان ئاسوده ده‌کات ، وه‌هه‌رئه‌و هۆکاره‌یه جه‌ماوه‌ری له هه‌ردوولا دابڕیوه ،چونکه کاتێك تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆیان شاد ده‌بن ،ئه‌و کاته ئینتمای نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی به‌هێز ده‌بێ وناچار ده‌بن ده‌ستکه‌وته‌کان بپارێزن ،به‌لام کاتێك گه‌نجێك له وڵاتێک‌دا بژی هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك وابه‌سته‌ی ئه‌و نه‌بێ ، سۆزوئینتمای لادروست نابێ ، سۆزی منداڵ بۆ دایك له شیری مه‌مکه‌کانه‌وه دروست ده‌بێ ،لێره دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ووتاری ئۆپۆزسیۆن.
گریمان په‌رله‌مانمان نه‌بوو ،چونکه پێویسته هه‌لوێستی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ر بێت ،به‌لام ئه‌مه‌ش خه‌باتێکی ناوخۆییه و جارێ له‌کوردستان نه‌بۆته مڵکی جه‌ماوه‌ر له هیچ لایه‌نێکه‌وه ،گریمان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌ی کوردستانی ..!ئایا ووتاری ئێستای نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو به‌ره چی ده‌بوو..؟؟ ئایا پێویستیمان به کۆ ده‌نگی ویه‌ک ووتاری سیاسی نیه بۆ ڕای گشتی له‌م قۆناغه‌دا.؟؟ئایا ناکرێ گه‌نده‌ڵیه‌کان بکه‌ینه چه‌کی هه‌ڵبژاردن وخه‌ڵکی کوردستانی زیتر لێ‌ئاگادار بکه‌ینه‌وه ..
.به‌ڵام کۆ ده‌نگبین له‌سه‌ر چا‌ره‌نوسی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی که هه‌زاره‌ها قوربانیمان بۆ داوه ..؟؟ئایا ناتوانین سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان یه‌کخه‌ین هه‌تا په‌رله‌مان وحکومه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه ده‌بێته موڵکی میلله‌ت ، له کۆتایدا ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خواست وئامانج و ویستی جه‌ماوه‌ر بێت ،ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌دوو ڕه‌هه‌ندو ته‌وه‌ره‌که کار بکات ،واته چاکسازی ونه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی ئابوری وئیداری ،هه‌م په‌ره‌پێدانی یه‌ک ووتاری سیاسی کوردستانی ،که‌هه‌ردوکیان خواستی جه‌ماوه‌رن و هه‌م هه‌ردوکیان له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و نیشتمـانیدان .
2/1/2012
{jcomments off}