"an independent online kurdish website

کۆمیتەى ئامادەکارى کونگرەى ١٥ى حدکا لە ڕاگەیاندراوەیک دا بە ڕێکەوتى٣ى ژانویەى.٢٠١٢ داواى لە هەمو نیشتیمان پەروەران و مروڤە ئازادى خواز و شوورشگیرەکانى کوردستان کردوە کە بۆ ئامادە کردنى هەرچى باشترى کۆنگرەى ١٥ى حدکاomar-sharifzadeh

، لە بارى فیکریەوە هاوکارى ئەو کۆمیتەیە بکەن. نوسەرى ئەم دێڕانە وەک دۆست و دڵسوزى حدکا وێراى ئەوە کە دەر کردنى ئەو ڕاگەیندراوە بە ئیبتیکاریکى پوزیتیڤ و باورر بە خۆى حدکا دەزانم ، نەزەر و بوچوونى خۆم پیشکەش بە کۆمیتەى ئامادەکارى کونگرەى ١٥ دەکەم کە هیوادارم  بە کەڵک بێ.

گرنگ بوونى کونگرەى ١٥ى حدکا لە بەر ئەوە نیە کە ئەم حیزبە بۆ خۆى گرنگترین حیزبى ئیستاى کوردستانى ئیران و یان لە بەر ئەوە نیە کە کونگرە بە پێى پێرەوى نێو خۆى حیزب ، بەرزترین کۆبوونەوە و ئورگانى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیرانە ، بەڵکو گرنگى کونگرەى ١٥ى حدکا بە لە بەر چاۆ گرتنى کۆمەڵێک هو و فاکتورى دیکەن کە ئەم کۆمێنتارە هەوڵ دەدات ئەم هوگەلە دەس نیشان بکات.

بە پێک هاتنى حیزبى دێموکرات (١٩٤٦) قۆناغێکى نوى لە ژیانى سیاسى کورد دەستى پێ کرد بە واتەیەکى دیکە دروست بوونى حیزبى دێموکرات دەس پێ کەرى قۆناغیکى نوى لە تەمەنى حیزبایەتى لە کۆمەڵى کوردەواریە. حیزبى دێموکرات یەکەمین حیزبى کوردى نیە ، بەڵام ئیستا بە تەمەنترین حیزبى سیاسى لە کۆمەڵى کوردەواریە.

کۆنگرەى ١٥ پیویستە حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیران عەمەلى جەراحى بکات بە چەشنیک کە حیزبى دێموکرات بتوانى وەڵامدەرى بییرى نوى ، نەسڵى نوى و داخوازى نوى ئەمرۆى کۆمەڵى کورد لە کوردستانى ئیران بیت. کاتى ئەوە هاتوە کە کونگرەى ١٥ ببى بە دەس پێى کەرى قوناغیکى نوى لە ژیانى سیاسى و موباریزاتى حدکا ، و حدکایش وەک ساڵى ١٩٤٦ بکرێ بە دەس پێى کەرى قۆناغیکى نوى لە ژیانى سیاسى ئیستاى کورد لە ئیران. زەرورەتى هەیە کە کونگرەى ١٥ روڵى حدکا وەک ریبەرى بزوتنەوەى میللى ـ دێموکراتیکى کوردستانى ئیران تازە بکاتەوە. حدکا ریبەرى بزوتنەوەى میللى ـ دێموکراتیکى خەڵکى کوردى لە ئیران لە بلیتى بەخت ئازمایی نەبردوەتەوە تا بە سووک و ئاسانیش لە دەستى بدات ، بەڵکو هەزاران کەس لە باشترین رۆڵەکانى کوردى لە سەرەوەى هەمویانەوە دوکتور قاسملووى بە قوربانگاە ناردوە تا توانیویەتى مەداڵى ریبەرى بزوتنەوە و موتمانەى نوینەرایەتى سیاسى خەڵکى کورد لە ئیران بە دەست بێنێ .

1.    کۆنگرەى ١٥ پیویستە پێڕەوى نێو خۆى حیزب هەڵوەشینیتەوە.

تاریخى مەسرەفى پێڕەوى نێو خۆى حیزبى دێموکرات بە سەر چوە و کۆنگرە پیویستە ئەم پێڕەوە نێۆخۆیە فڕى بدات و لە جێى ئەو دا تەنیا ئەم ئەسڵە بنوسرى 

 “ هەر کوردێک لە هەر گۆشەیەکى ئەم دۆنیایە دا بژیت لە گەڵ هەر دانیشتویەکى کوردستان بە مەرجێک کە تەمەنى لە ١٦ ساڵ کەمتر نەبیت و بتوانى بە پێ چونیەتى وەزعى ژیانى حەقى ئەندامەتى بدات ، دەتوانى ببیت بە ئەندامى حدکا. 

پێرەوى نێۆخۆى حیزبى دێموکرات لە کاتى خۆى لە حیزبى کیمونیستى فەرانسە ، حیزبى تودەى ئیران و حیزبى شیوعى عیراق کوپى کراوە و سەردەمى ئەم چەشنە حیزبایەتیە بە سەر چوە. پێرەوى نێوخۆى حیزبى دێموکرات سەرچاوەى کیشەکانى نێوخۆى حیزب و هوکارى ئەسڵى و سەرەکى ئینشعاب و جیابوونەوەکانى نێو حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیران بوە. حیزبى دێموکرات پیویستى بە نوى و مودێرن بوونەوە هەیە و حیزبى مودێرنى ئەمرۆیش پێرەوى نێوخۆى نیە. دێموکراسى نێوخۆى حیزبى دێموکرات پیویستە دێموکراتیزە بکرێت کە لابردنى پێرەوى نێوخۆى حیزب  گەورەترین یاریدەرى بۆ دێموکرتیزە کردنى موناسیباتى نێو خۆى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیرانە. تەشکیلاتى حیزبى دێموکرات پیویستە چەند بوعدى بکریت تا رادەیەک کە حیزب دەبى رۆڵى بەرە بازى بکات حیزب دەبى وێڕاى پاراستنى یەک ڕیزى خۆى ، لە یەک دەست کردنى تەشکیلاتى حیزب خۆ بپاڕیزت حەزف کردنى پێرەوەى نێوخۆ دەتوانى لەم بارەشەوە مەنتیقى ترین ڕیگا چارە بیت. بزاڤى نەتەوەى هەم لە ئاست ئیران و هەم لە ئاست کوردستان بە هێز و پەرەى گرتوە ، ویست و داخوازى نەتەوەیی رادیکال بوون و حیزبى دیموکرات پیویستە خۆى لە گەڵ ئەم رەوتە نوییە رێک بخات . گونجاوترین میکانیزم بۆ ئەم مەبەستەش دانانى ئەو ئەسڵەى سەرەوە لە جێى پێڕەوەى نێوخۆى ئیستاى حیزبە.

 کۆنگرەى ١٥ پیویستە هەر بەو پێى یەش ئەدەبیاتى سیاسى کە لە پێرەوەى نێوخۆ سەرچاۆەى گرتوە بگۆریت بۆ وینە ناوى سکرتیرى گشتى بکرێت بە ریبەرى حیزب ، کۆمیتەى ناوەندى بکرێ بە کۆمیتەى ریبەرایەتى حیزب ، دەفتەرى سیاسى بکرێ بە کۆمیتەى ئیجرایی و کۆنگرە بکرێ بە کۆبۆنەوەى گشتى حیزب.  

2.    جەراحى ریبەرى ( ریبەرایەتى )

گرنگترین بەشى هەر حیزبیک ریبەرى ( ریبەرایەتى ) ئەو حیزبەیە. کەم نین ئەو حیزبانەى کە بەرنامە و پێڕەوى نێوخۆیان نەبیت و یان گەلێک لە حیزبە گەورە و مودێرنەکانى ئەمرۆى دۆنیا بەدەنى حیزبیان نیە بەڵام تاقانە حیزبیکێش نابینرى کە ریبەرایەتى نەبیت. ( هەلبەت حیزبى دێموکرات هەم پیویستى بە بەرنامە و هەم پیویستى بە بەدەنە هەیە ). ریبەرایەتى لە هەر حیزبیکى سیاسى دا هەرچى باشتر و گەورەتر بیت هەر بەو ئەندازەیەش ئەو حیزبەش باشتر و گەورەترە  و بە پیچەوانەى ئەمەش هەر دروستە. کۆنگرەى ١٥ ى حیزبى دێموکرات پیویستە ریبەرایەتى حیزب لە سێ شوێن دا ( نێۆخۆى وەڵات ، باشورى کوردستان و ئوروپا ) بە لە بەر چاۆ گرتنى بایخى هەر سێ شوێن دیارى و سازمان دهى بکات. لە هەڵ و مەرجى ئیستاى حیزبى دێموکرات دا پیویستە لانى کەم %25 ئەندامانى ریبەرى لە نێۆ خۆى وەڵات ، %25 لە ئوروپا و%50 لە باشوورى کوردستان دیارى بکرێن. کونگرەى 15ى حیزب  پیویستە لانى کەم %20 لە ئەندامانى ریبەرى داهاتوى حیزب لە ژن دیارى بکات. کاتى ئەوە هاتوە کە ریبەرایەتى حیزب لە نەسڵى نوى و دەرس خۆین ، تازە بکریتەوە و خۆینیکى نوى واردى لەشى حدکا بکرێ. پیویستە ژمارەى ئەندامانى ریبەرایەتى حیزب زیاد بکرین بە واتەیەکى دیکە ریبەرایەتى حیزب گەورە بکریتەوە و پیویستە کە ژمارەى ئەندامانى ئەسڵى و ئەندامى  ڕاوۆیژکەر ( موشاویر ) زۆر بکرێن و ئەندامى جیگر پاک بکریتەوە و نەمینى. حەڵقەى لاوازى ریبەرایەتى هەڵبژیردرواى کونگرەى ١٤ى حیزب ئەوەیە کە لە ژێر کونترولى ناوچەیەکى دیارى کراو واتە ناوچەى هەورامان دایە بە واتەیەکى دیکە سەیبەرى ناوچەگەرى بە سەر پێک هاتەى ریبەرایەتى هەڵبژیرداوى کۆنگرەى ١٤ بە تەواوى دیارە. ( هەر چەند تیکەڵاوى حدکا و خەڵکى هەورامان  جێى فەخر وشانازی نوسەرى ئەم دێڕانەیە ، بەڵام هەورامانیزە کردنى ریبەرایەتى حدکا ، نە بە قازانجى ئەم حیزبە و نە بە قازانجى خەڵکى کوردە.). کۆنگرەى ١٥ ى حیزب پیویستە ئەم دیاردە نیگاتیڤە جەراحى بکات و بە لە بەر چاۆ گرتنى دێموگرافى کوردستان ریبەرایەتى بۆ داهاتوى حیزب دیارى بکات. دێموگرافى کوردستانى ئیران بریتیە  لە کوردستان شیمالى  ( کرماج ) ، ناوەندى کوردستان (موکریان) ، هەورامان ، لکستان و لورستان. هەورامان تەنیا 5%2 لە حەشیمەتى کوردستان پێک دینى لە سورەتیک دا زیاتر لە % 34 ئەندامانى ریبەرى ئیستاى حدکا لە خەڵکى هەورامان پێک هاتوە و هەروا لە کۆى 7  ئەندامى دە فتەرى سیاسى ( کە ئورگانى گرنگى حدکا ە ) 4 کەسیان سەر بە ناوچەى هەورامانن کە ئەم تەرکیبە ناتونى بۆ شەرایەتى ئیستاى حدکا پوزیتیڤ بە حیساب بیت.

ماوەى چەندین ساڵە کە حدکا مەحکووم بە ژیانى ئوردوگا نشینى کراوە. ژیانى ئوردوگا نشینى حیزبى دێموکراتى لە بەرانبەرى پرسیارى دۆستانى حیزب ، رەخنەى خەڵکى کورد و هیرشى تەبلیغاتى نەیارانى و ناحەزانى حیزب قەرار داوە. دریژەى ئەم وەزعە لە شەرایەتى گرنگى وەک ئەمرۆ دا ناتوانى بە قازانجى حدکا بیت. ژیانى ئوردوگا نشینى تەئسیرى خراپى لە سەر ورەى خەباتگیرانەى ئەندامانى حیزب داناوە و سەر بەخۆى سیاسى حیزبیشى لە مەترسى خستوە. ریگا چارەى مەنتیقى و گونجاو بۆ چارەسەرى ئەم کیشەیە ئاڵ و گۆڕى بنەرەتى لە تەرکیبى ریبەرایەتى حیزبە. ( بەو چەشنەى کە لە سەرەوە باس کرا ) و ئاڵ و گۆڕیکى ئەوتوش تەنیا لە تەوان و دەستەڵاتى کونگرى ١٥ ى حیزب دایە.

 حیزبیک دەتوانى ئیدعاى کوردستانى بوون بکات کە پێکهاتەى ریبەرایەتیەکەى بە لە بەر چاۆ گرتنى دێموگرافی کوردستان بیت. شانسى حدکا  بۆ کوردستانى بوون لە هەر حیزبیکى دیکەى ئیستاى کوردستانى ئیران زیاترە. 

3.    کونگرەى ١٥ و سیاسەتى داهاتوى حدکا

حدکا لە سیاسەت کردن بە حیزبى حیزفەیی و لە خەبات کردن بە حیزبى جیدى ناسراوە. سیاسەتى حیزب لە نێوان دوو کونگرەى حیزب (١٥ـ ١٤ ) بە گشتى دروست بوە. تیکوشانى سیاسى دیپلوماسى و تەبلیغاتى حیزب توانى بە سەر جەوى ئینشعاب زاڵ و هەر وەها دەست کەوتەکانى حیزبیش بپاریزیت. بەڵام ئاڵ و گوڕە سیاسیەکانى ناوچه ( بەهارى عەرەب و چۆڵ کردنى هێزى نیزامى ئەمریکا لە عیراق) تا رادەیەک ئارایشى بازى گەرانى سیاسى لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست گوڕىوە کە ئەم گۆڕانکارەیەش تەئسیرى راست و خۆى لە سەر کورد و ئیرانیش دەبیت . چاۆدێرانى سیاسى ئاڵ و گٶڕى زیدەتریش پیش بینى دەکەن. حیزب پیویستى بە دۆستانى ئیستراتیژیک و تاکتیکى نوى لە ئاست ئیران دا هەیە رێکخراوە سەرانسەریەکانى ئیرانى چى دیکە ناتوانن دۆستى ئیستراتیژى حیزب بە ژمار بێن. دۆستانى ئیستراتیژیکى داهاتوى حیزب نوینەرانى نەتەویی خەڵکەکانى ئیرانن. لە سەر ئەم ئەساسە کونگرە پیویستە  پیداچونەوەیەک لە بڕیک هەڵویستەکانى حیزب بکات. بەشیک لە درۆشم و کردارى حیزب بۆ خەڵک جەزابیەتیان نەماوە واتە تیکرارین. زەرورەتى هەیە کە حیزب لە داهاتو دا تولیرانسى زیاتر لە مەر بەرەى رێفورم خوازانى ئیران بە تایبەت بەرانبەر بە بزوتنەوەى سەۆز لە خۆ نیشان بدات بە چەشنیک حیزب بتوانى لە نێوان بەرەى سەرنگوون خواز و رێفورم خواز مانور بدات و لە ئاست کوردستانیش دا حیزب پیویستى بە هاوپەیمانى سیاسى  ئیستراتیژیک هەیە. زەرورەتى هەیە کە کونگرەى ١٥ بە ریبەرایەتى داهاتو بسپیریت کە پلان و پلاتفورم روون بە مەبەستى بەشدارى حیزب لە دەسە ڵاتى سیاسى دیارى بکات و خەڵکى کوردیش لەو بەرنامە دا ئاگادار بکاتەوە.

ئاکامى کۆمێنتار

بەستنی کونگرەى ١٥ حیزب لە ساڵ رۆژى شەهیند بوونى کاک دوکتور قاسملووى خوشەویست دا (١٣ى ژوئیەى ٢٠١٢ ) و لە ژیڕ دروشمى ” بۆ پیشەوە بەرۆ کوردستانى بوون لە ژێر بییرى قاسملووو ” هەم بایخ و هەم ئەمەگناسى حیزبى دێموکرات نیسبەت بە کاک دوکتور قاسملوو بۆ جاریکى دیکەش بە ئیسبات دەگەینى. کونگرەى ١٥ پیویستە بکرێ بە کونگرەى رنسانسى بییرى دوکتور قاسملوو. کونگرەى ١٥ پیویستە دروشمى کەمتر و کردارى زیاتر و هەروا ئیرانى بوونى کەمتر و کوردایەتى زیاتر رچاۆ بکات. حیزبى دێموکرات پیویستە بە لێکوڵینەوەیەکى ورد و زیاترەوە چاۆ لە پسکولوژى کۆمەڵى ئیستاى کورد لە ئیران بکات. نەسڵى نوى نەسڵیکى حەساس و رادیکاڵە و بە ئاسانى دروشم قبووڵ ناکات ، تەنیا دروشمى عەمەلى دەتوانى سەرنجى نسڵى نوى ڕابکیشى. لێکدانەوە و دروشمەکانى حیزب دەبى بە لە بەر چاۆ گرتنى نەزەرى خەڵکى کورد لە ناۆخۆى وەڵات دیارى بکرێن. حیزب پیویستە دۆنیاى مەجازى و سیستیمى ئینتیرنیت ( میدیا کراسکى ) بە جیدى بگرێ و خۆى لە گەڵ دۆنیاى دیجیتالی هاوئاهەنگ و ڕێک بخات.  پیویستە کونگرەى ١٥  ڕیز و حورمەت ( اعادەى حثیت ) بۆ کاک ئەحمەد توفیق وەک سکرتیرى شەهیدى حیزبى دێموکرات بگرێت و بریارى چاپ کردنى وینەى ناوبراو لە تەنیشتى ریبەرانى شەهیدى دیکەى حیزب بدات.

ع ـ شریف زادە ـ ٥ى ژانویەى٢٠١٢ ـ ئاڵمان

کۆمێنتارى ـ ٢٦{jcomments off}


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی